نزار حسێن یەحیا ناسراو بە (نزار سەلامی) ساڵی 1978 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە، تا قۆناغی دواناوەندی خوێندووەو لەبەر چەند هۆکارێک نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، بەڵام ئێستا هەوڵی ئەوەیداوە بواری بۆ بڕەخسێت و بگەڕێتەوەو خوێندن تەواو بکات، باوکی خەڵک شاری بانەیەو ناسراوە بەسەلامی، هەربۆیە نزار بە(نزار سەلامی) ناسراوە، چونکە سەلامی نازناوی بنەماڵەی باوکێتی لەئێران کەبنەماڵەیەکی دیارن، دایکیشی شێخی سیرێیەو لەتەریقەتی نەقشبەندییە، ئەو هەر لەمنداڵییەوە خولیای فیلم و درامای کوردی بووەو ئاواتەخوازبووە لەدواڕۆژدا ببێتە ئاکتەرێکی سەرکەوتوو و ناودار، بەتایبەتی ئەوکاتانەی سەیری درامای (ژاڵەو بوکی ژێر دەواری ڕەش و لانەوازان)ی کردووە حەزیکردووە وەک ئەو کەڵە هونەرمەندانە ببێتە هونەرمەند.
بۆیەکەمجار هونەرمەند لەڕێگەی زنجیرە درامای (مەمی ئالان)وە بینەر پێی ئاشنابوون کەڕۆڵی مەمی بەرجەستە کردبوو.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 16,051 ganger