ناوی ڕەنج ڕەزا سەعیدە لە ساڵی 1977 لە شارەدێی #سەنگاو# لەدایک بووە، دەرچووی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەشی ڕاگەیاندنە لە #زانکۆی سلێمانی#. جگە لەوەی شاعیرێکی هەست ناسکە و خاوەنی دیوانی #مەهێڵە کاڵبیتەوە#یە، ڕۆژنامەنووسێکی سەرکەوتووی کوردە و خاوەنی چەندین بەرنامەی بەناوبانگ و پرۆفیشناڵە وەک بەرنامەی چاوی سێیەم، لەگەڵ ڕەنج، دیاردەکان خۆیان دەدوێن، 21، چەندین بەرنامەی دیکەی سەرکەوتوو. لەئێستادا لە کەناڵی ئاسمانی #کوردسات# کاری کردووە و یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە هەرە سەرکەوتوو و بەناوبانگەکانی ئەو کەناڵە و پاشتریش بووە ڕاگەیاندکار لە کەناڵی ڕووداو.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 25,923 ganger