ساڵی 1355ی هەتاوی لە گەڕەکی حەماڵ ئاوای شاری #سەقز# لە بنەماڵەکی 9 کەسی لە دایک بووە کە جیا لە کاک عەبدولباقی 3 کەسی دیکەشیان واتە دوو برا و خوشکێک بە ناوکانی: مەلاعەتا، کاک کامران، خوشکە گوڵبەهار بە داخەوە هەروەک کاک باقی لە زگوماوە نابینان.
کاک باقی ڕەوشەنی خوێندنی سەرەتایی هەر لە شاری سەقز دەست پێ کردوە و دواتر لە بەر ئەوەی کە لە شاری سەقز قوتابخانەی تایبەت بە نابینایان نەبوە دووری لە کەس و کاری هەڵبژاردوە و چوەتە شاری تاران و لە قوتابخانەی شەوانەڕۆژی نابینایانی (شەهید موحێبی) درێژەی بە خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی داوە و لەوێ بڕوانامەی دیپلۆمی وەرگرتوە.
کاک عەبدولباقی لەو کەسانەیە کە خۆی نەبەستوەتەوە بە قەدەر و چارەنووسەوه، هەر بۆیە هیچکات دەستەوەستان نەماوەتەوە و دەستی لە کاروبار بەرنەداوە و هەر دەم هەوڵی داوە کە بیرو ئەندێشەی خۆی زیاتر بە زانستەکانی سەردەمەوە تەیار بکات، هەر بۆیە لە سەردەمی خوێندنی دواناوەندیدا هەوڵی دا زمانی ئینگلیزی و هەندێک ئاڵمانیش فێر ببێت کە هەتا ڕادەیەک لەو بوارەدا سەرکەوتوو بووه.
ساڵی 1373ی هەتاوی لە زانکۆی (شەهید بەهەشتی) وەک خوێندکار وەرگیراوە و بوەتە خوێندکاری علوومی ئیجتماعی و بە سەرکەوتووییەوە لەم قۆناغەیش دا بڕوانامەی لیسانسی لێکۆڵینەوەی وەرگرتوە و دواتر لەگەڵ خوێندن دا بەردەوامیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی بابەتە فکری و لێکۆڵینەوەکان بە تایبەت بابەتەکانی پێوەندیدار بە ژنانەوە، دواتر بۆ دەورەی فەوقەلیسانس بەشداری کردوە کە بە خۆشیەوە لەم قۆناغەش دا وەرگیراوە و ئەم جارەشیان بە سەرکەوتوویەوە توانی بڕوانامەی فەوقەلیسانسی کۆمەڵناسی لە زانکۆی ئازادی شاری تاران وەربگرێت.
بەشێک لە چالاکیە مەدەنی و ئەدەبی و لێکوڵینەوەکانی کاک عەبدولباقی ڕەوشەنی ئەمانەن:
چەند ساڵێک لە شاری سەقز و #سنە# وەک ئەندامی بەڕێوبەری (ئەنجومەنی نابینایان) دەستی دایە چالاکی بۆ نوقسان و نابینایان، کە ئێستایش هەر یاریدەدەری ئەو ئەنجومەنە هەیە.
دوو گەڵاڵەی لێکۆڵینەوەی بۆ پارێزگای کوردستان لە بواری هەڵبژاردن بەڕێوە بردوە.
دوو گەڵاڵەی لێکۆڵینەوەی لە بواری کێشە کۆمەڵایەتیەکان بۆ دائیرەی بێهزیستی بەڕێوە بردوە.
لێکۆڵێنەوەی خەسارناسی لە شاری سنە بەشێوەی هاوبەش بەڕێوە بردوه.
لێکۆڵێنەوەی تاوتوێ کردنی هۆکاری تەڵاق و جیابوونەوەی خێزانەکانی لە شاری سنە بەڕێوە بردووە.
لێکۆڵینەوەی هەڵس وکەوتی هەڵبژاردنی دانیشتوانی ناوەندی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی دەوری دووهەمی شۆراکانی بە شێوەی هاوبەش بەڕێوە بردوه.
ڕاپرسی هاوڵاتییانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی مەجلیسی هەشتەم بە شێوەی هاوبەش بەڕێوە بردوه.
چەند پڕۆژە لە بابەت سەرمایەی کۆمەڵایەتی، ژنان، مۆسیقا و ئەدەبیات ئامادە کردووە کە هێشتا چاپ و بڵاو نەکراونەتەوە.
ئەم بەرهەمانەیشی لە زمانی ئینگلزییەوە بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێراوە:
1 مددکاری کودکان خیابانی در 450 صفحە انتشارات پرتو بیان
2 یکی از منابع دانشگاهی برای ڕوش تحقیق در ڕشتەی جامعەشناسی تحت عنوان شیوەهای تدوین پرسشنامە در 450 صفحه، ناشر، مؤسسەی افکارسنجی دانشجویان ایران، ایسپا.
35 وتاری لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی پێشکەش کردوە کە هەندێکیان بریتین لە :
1 سرمایەی اجتماعی و جامعەی مدنی
2 سرمایەی اجتماعی و بهداشت عمومی
3 اقامتگاە بحرانزدگان و…
هەروەها کاک باقی دەستی داوەتە وەرگێڕانی کۆمەڵە چیرۆکێک لە زمانی فارسییەوە بۆ سەر زمانی زگماکی خۆی واتە کوردی و لە لایەکی دیکەیشەوە کۆمەڵە شێعرێکی شاعیرانی کوردی بە شێوەی هاوبەش وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی. مامۆستا عەبدولباقی ڕەوشەنی کۆمەڵێک وتاریشی نووسیوە کە زۆربەیان لە گوڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاو بوونەتەوە کە هەندێکیان ئەمانەی خوارەوەن:
1 آسیبهای اجتماعی پیامد گریزناپذیر تغییرات اجتماعی
2 معلولین جامعەی مدنی
3 نابینایان در کجای هرم قشربندی
4 آثار امنیت اجتماعی در پویایی اجتماعی
ئەم مامۆستا نەسرەوتوەی شاری سەقز لە بواری ڕۆژنامەگەریشدا دەوری بینیوە و بۆ ماوەی 3 ساڵ سەرنووسەری مانگنامەی (ناوخۆیی) لە سەنتەری ئورژانس و چالاکی کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی بێهزیستی بووه.
لە بواری چالاکی زانستی کۆمەڵایەتی و NGO یشدا لە کاروان نەماوەتەوە و دەوری سەردەمیانەی خۆی بە جوانی گێڕاوە کە لە کۆمەڵێک ڕێکخراو وەک ناوەندی پێشگیری لە ئێعتیاد لە شاری سەقز ئەندامی چالاک بوە و ئەندامی ئەنجومەنی بووژانەوە و بایەخەکان تایبەتی خەسارەکانی کۆمەڵایەتی تارانە و لەم بوارانەدا تا ئێستا بەشداری لە چەندین مێزگرد و سمینارگەلی جۆراوجۆر لە ناوخۆی وڵات کردوه.
جێگەی ئاماژەیە کاک باقی شارەزایەکی تەواوی بە سەر کامپیوتێر و لەوەیش گرینگتر توانایەکی تەواوی لە نەرمەفزاری تایبەت بە نابینایان هەیە و زۆربەی بابەتەکانی هەر خۆی تایپیان دەکات و ئەتوانێ بە جوانی ئیمەیل بۆ شوێنکانی مەبەست و هاوڕێکانی ڕەوانە بکات.
دیارە لێهاتوویی و هەوڵ و کۆششەکانی کاک باقی شوێنەوارێکی باشی لە سەر برا و خوشکە نابیناکانی داناوە و هانی داون سەرەڕای ئەوەی کە نابینان هەوڵ بدەن دەرس بخوێنن و پلەکانی خوێندن یەک لە دوای یەک ببڕن، کە بە خۆشییەوە مەلا عەتا شارەزایەتی باشی لە بابەتە ئایینیەکان و قورئانی پیرۆز هەیە و کاک کامران براکەی دیکەی لە شاری تاران خوێندکاری بەشی پێوەندیەکانە (ارتباطات) و خوشکەکەشیان بە ناوی گوڵبەهار هەر لە شاری تاران خوێندکاری زانستی کۆمەڵایەتییە.