شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەنووس - جگە لەوەی هەفت ساڵ (1985- 1991) پێشمەرگە بووە، چەند پەرتووکێکی ئەدەبیی و ڕامیاریی و هزریی بەرهەمهێناوە و چەند ساڵێکیش پێش ڕاپەڕینی 1991 لە شاخ دەستی بەکاری ڕۆژنامەنووسیی کردووە و لە ساڵی 1994 وەک سەرنووسەری یەکەمین ڕۆژنامەی ناحیزبیی بەناوی (رۆژنامەی ئەمڕۆ) یەکەمین بەردی بناغەی ڕۆژنامەگەریی ئازاد و سەربەخۆی کوردی داناوە، ناوەناوەش وتار و بابەتی ڕۆژنامەنووسی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوکردۆتەوە، بۆ ماوەی چوار ساڵ (2003 - 2006) سەرۆکی (کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردی- کێرکلیس) بووە لە بەریتانیا، ئێستاش بەڕێوەبەری (ماڵپەڕی ئەمڕۆ) یە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,647 ganger