پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,591
Kuvat 106,338
Kirjat 19,226
Liittyvät tiedostot 96,793
Video 1,357
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
پانۆرامای ڕووداوەکانى مەخموور لە ساڵی 2023دا
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پانۆرامای ڕووداوەکانى مەخموور لە ساڵی 2023دا

پانۆرامای ڕووداوەکانى مەخموور لە ساڵی 2023دا
پانۆرامای ڕووداوەکانى مەخموور لە ساڵی 2023دا
مەخموور
ساڵی 2023 بۆ پەنابەرانى کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور ساڵێکی زۆر سەخت و قوورس بوو، بەهۆی ئەوەى لەو ساڵەدا لە هەموو لایەکەوە هێرش و پەلامار و گەمارۆ ڕووی تێکرد و قوربانی زۆریان دا تا گەیشتنە ئێرە، بەڵام ئیرادە و بەرخۆدانى پەنابەرانی کامپەکە هەموو ئەو پیلانگێڕییانەى پووچەڵ کردەوە.
لە ساڵی 2023 دا کامپی پەنابەرانى مەخموور بە چەندین بارودۆخی سەختدا تێپەڕین، هەر لە هێرشی ئاسمانی لەلایەن دەوڵەتى داگیرکەری تورک و گەمارۆدانى لەلایەن پەدەکە و حکوومەتى ئێراق و هێرشی سوپای ئێراق، بەڵام هیچ کام لەمانە نەیانتوانی ئیرادەی پەنابەران بشکێنێت، بۆیە بە هێزی خۆیان پیلانگێڕییەکانیان شکست پێهێنا.
ئەمانە زنجیرەیەک ڕووداوی سیاسیی و ئەمنیین ساڵی 2023دا لە کامپی مەخموور ڕوویانداوە:
کامپی پەنابەرانی مەخموور، لە ماوەی ساڵێکدا سێ جار بۆردوومان کرا و لەو بۆردوومانانەشدا چوار کەس بریندار بوون، هەروەها لە نزیکی کامپەکە ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان کرا و لە ئەنجامدا گەنجێکێکی کامپەکە شەهید بوو، ماوەی سێ ساڵە گەمارۆی توندی لەسەرە و بە درێژایی ئەمساڵ فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوام بەسەر ئاسمانی مەخمووردا سووڕاونەتەوە و بۆردوومانی کردوون.
سەرەڕای ئەمەش سوپای ئێراق هەوڵیدا کامپەکە تەلبەند بکات، بەڵام بە بەرخۆدانی 16 ڕۆژەی خەڵکی مەخموور پیلانگێڕییەکان دژی مەخموور پوچەڵ کرانەوە، بەڵام لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هەپەگە لە مەخموور، شەڕ لەنێوان هێزەکانی ئێراق و پەدەکە لە چیای قەرەچۆغ درووست بوو، لەگەڵ ئەوانەشدا خەڵکی کامپی مەخموور بە ئیرادە و هێزی خۆیان بەرانبەر هەموو جۆرە هێرش و داگیرکارییەک و بەرانبەر گۆشەگیریی وەستانەوە.
کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستم جودی-مەخموور وەک چەند ساڵی ڕابردوو، ساڵی 2023 بە هێرشی ئاسمانی، ڕیپێوانی جەماوەری بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و دەرکردنی پەکەکە لە لیستی قەدەغەکراوەکاندا، بۆ بەرخۆدانی گەریلا و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، مەراسیم و یادکردنەوەی گەریلا و فەرماندەکانی بزووتنەوەی ئازادی کوردستاندا تێپەڕی.
بە درێژایی ساڵ لەلایەن ڕێکخراو و ئەنجوومەنی کامپەکەوە، پەروەردەی جیاواز و سیمپۆزیۆنی گرنگ ئەنجامدران، سەرەڕای هەموو هێرش و فشارەکان بۆ سەر کامپەکە، خوێندکاران و مامۆستایانی کامپەکە لە کاتی خۆیدا دەستیان بە خوێندن کرد.
لەم پانۆرامایەدا چالاکیی، هێرش و بەرخۆدانی خەڵکی مەخموورتان لە ماوەی ئەم ساڵدا بیردەهێنینەوە.
لە07-01 لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، شەهید ئامارا ڕووبار و شەهید ڕووکەن گابار بە مەراسیمێکی جەماوەری بەبیر هێنرایەوە.
دانیشتووانی مەخموور لە 09-01، بە مەراسیمێکی جەماوەری هەرسێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد، سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهییان بە بیر هێنایەوە.
لە 12-01، هەزاران خوێندکار لە مەخموور بڕانامەی خوێندیان وەرگرت.
لە08-02دا، دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی مەخموور، بە ڕاگەیاندراوێک داوای هاوکارییان کرد بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەى باکوور و ڕۆژاوای کوردستان.
لە 15-02 دا گەنجانی کامپەکە بە هەڵکردنی مەشخەڵ و بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییان شەرمەزار کرد.
لە 20-02دا، بە بۆنەی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالا ن لە 04-04دا، لە کامپی مەخموور 15یەمین فێستیڤاڵی کەلتوور و وەرزشی چواری نیسان دەستی پێ کرد.
لە 06-03دا لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، بە پێشەنگایەتی دامەزراوەی ژنانی مەخموور، پێشانگایەکی هونەریی بە بۆنەی 08-03وە لە ناوەندی کەوانەی زێڕین کردەوە.
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، لە 08-03دا ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا و لە ڕاگەیانداروێکدا کۆتاییان بە مانگرتن هێنا.
لە 21-03دا وەکوو هەمیشە ئاهەنگی نەورۆز بە بەشداری هەزاران کەس لە کامپەکە پیرۆزکرا.
لە 04-04دا بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئۆجالانەوە چەندین نەمام و دار چێنران.
دانیشتووانی کامپی مەخموور بە بەیاننامەیەک 1ی ئایار ڕۆژی کرێکار و ڕەنجدەرانیان لە تەواوی جیهان پیرۆزکرد، چالاکییەکە لە بەردەم کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان، بە بەشداریکردنی دەیان کەس، دەستی پێ کرد و بەیاننامەکە لەلایەن ژیان پوساتەوە کارمەندی شارەوانی مەخموورەوە خوێنرایەوە.
لە 18-05دا لە کامپی مەخموور بە هەزاران خوێندکار بڕوانامەی خوێندنیان وەرگرت.
بەرخۆدانی 16 ڕۆژە
لە ڕۆژی 20-05دا سوپای ئێراق بە هێزێکى زۆر و تانک و چەکی قوورسەوە چوونە سەر کامپی پەنابەرانی مەخموور بە مەبەستى گەمارۆدانى کامپی مەخموور، ئەویش بە تەلەبەندکردن و دانانى قوللە و خاڵی چاودێریی، بەڵام پەنابەرانى کامپەکە بە بەرخۆدانێکی بەهێز ڕێگەیان نەدا ئەو پیلانە، کە داڕێژەرەکەى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بوو، جێبەجێ بکرێت.
هێزە ئێراقییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی کامپەکە بە چەک هێرشیان کردە سەر خەڵکی کامپی مەخموور و خەڵکەکەش بە بەرد وەڵامیان دایەوە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئێراقییەکان بۆ سەر خەڵکی مەخموور، گەنجێک بریندار بوو.
سوپای ئێراق دەیەوێت کامپەکە بەتەواوەتی تەلبەند بکەن و بە کۆنکرێت هەموو دەرچەیەکیان بەسەردا دابخەن و سوپای خۆیان لەناو کامپەکەدا جێگیر بکەن و ڕێگا بە هیچ هاتوچۆکردنێک نەدەن، تا دێت ئێراق ژمارەی هێزەکانی زیاتر دەکات و فشارەکانی چڕتر دەکاتەوە، دانیشتووانی کامپەکەش دەڵێن: “تا یەک ڕۆڵەمان مابێت ناهێڵین کامپەکە تەلبەند بکەن”.
لە ڕۆژی 28-05دا هێزەکانی ئێراق جارێکی تر بە هێزێکی زۆرەوە چوونەتە سەر کامپی مەخموور و ویستیان قوللەی سەربازیی لە دەوروبەری کامپەکە دابنێن، دانیشتووانى کامپەکەش ڕێگرییان لێکردن.
هەر لە ڕۆژی 28-05دا شاندێکی ئیتاڵی، کە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک ڕۆشنبیر، چالاکوانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووس، نووسەر و پزیشک، لە چوارچێوەی پڕۆژەی هاوکاریی تەندرووستی، هەموو ساڵێک سەردانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی دەکەن لە مەخموور، ئەو شاندە ویستیان هاوکاریی بگەیەنن بە کەسانی نەخۆشی ناو کامپەکە و نەخۆشخانەی کامپەکە، بەڵام لەلایەن سوپای ئێراقەوە ڕێگەیان لێگیرا و ناچارکران بگەڕێنەوە بۆ بەغدا.
لە 20-07دا چالاکی ئێشکگریی لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور، بۆ شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە توندەی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان هەیە دەستی پێ کرد.
لە 23-07دا کۆمیتەی تەندرووستی کامپی پەنابەرانی مەخموور، شەشەمین کۆنفرانسی خۆی بە درووشمی “کۆمەڵگەیەک کە تەندرووستی خۆی ناپارێزێت، ئازادیی ئەو لە مەترسیدایە” بەست.
دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور، بە ڕێپێوانێکی جەماوەری ئیدانەی هێرشەکەی 2014-03-08 داعشیان کرد بۆ سەر ئێزدییەکان لە شەنگال، هەروەها لە نۆیەمین ساڵیادی هێرشی چەتەکانی داعشدا بۆ سەر کامپی مەخموور، خەڵکی مەخموور ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە مەخموور 39یەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی 15-08، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیرۆز کرا، لە پیرۆزباییەکەدا بەڵێنی بەردەوامییدان بە دۆزی فەرماندە عەگید دووپات کرایەوە.
لە 25-08 لە مەخموور شەشەمین کۆنفرانسی کۆمیتەی پەروەردەی خۆبەڕێوەبەریی مەخموور، بە بەشداری 120 ئەندام بەڕێوەچوو.
لە 28-08دا لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، هەڵمەتی نامەنووسین بۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستی پێ کرد.
لە 11-09، خولی پەروەردەیی بۆ فێربوونی ئامێرە میوزیکییەکانی پەیمانگای ئەستێرەی زێڕین کە لە مانگی ئایاردا، بە ناوی خولی شەهید میزگین دەستی پێ کرد، بە ئاهەنگێک لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کۆتایی هات.
خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخموور، بەتوندی ئیدانەی هێرشی پەدەکەیان کرد لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی سیدەکان.
لە 16-09دا لە کامپی پەنابەرانی مەخموور ژنان بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی عەشتار، لە یەکەمین ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادیی”دا گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخموور بە ڕیپێوانێکی جەماوەریی، هێرشی سەر ناوەندی نوینەرایەتی کەنەکە لە هەولێر، کە بووە هۆی شەهیدبوونی دەنیز جەودەت بولبوون، هەروەها هێرشەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و ناوچەکانی پاراستنی مەدیایان شەرمەزار کرد.
لە 24-09دا خوێندنگەی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور بە شێوەیەکی فەرمی ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024ی دەستی پێ کرد.
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە مەراسیمێکی جەماوەری یادی شەهید سەید ئەڤران، شەهید ئەسلان قامشلۆ و دەنیز جەودەت بولبوون کرایەوە.
لە 02-10 ژنانی کامپی پەنابەرانی مەخموور یادی ژنە نووسەر ئەکادیمیستی کورد ناگیهان ئاکارسەلیان کردەوە کە لە 2022-04-10 لە شاری سلێمانی تیرۆرکرا.
لە ماوەی 10 ڕۆژدا سێ هێرش
لە 07-10، کاتژمێر 07:05 خولەکی شەو، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، مزگەوتێکی لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ژنێک و دوو منداڵ بریندار بوون و زیان بە چەندین ماڵی دەوروبەری مزگەوتەکە گەیشت.
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بە بۆنەی 25 ساڵەی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەریی بەڕێوەچوو.
لە 13-10 فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، ماڵێکی کامپی مەخمووری بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا ژنێک بریندار بوو، زیانی بە چەندین ماڵی تریش گەیاند.
لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور 12ەمین کۆنفرانسی خانەوادەی شەهیدان ئەنجام درا.
لە 17-10، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، لە نزیک گوندی کانی کەند لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی کۆیە، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی خەڵی مەخمووریان بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا گەنجێک بە ناوی دلۆڤان ئیشلەک کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بوو شەهید بوو.
دلۆڤان لە 05-10دا ئاهەنگی نیشانەکردنی هاوسەرگیریی ئەنجامدابوو، وا بڕیاربوو لە یەکی مانگی تشرینی دووەمدا ئاهەنگی گواستنەوە ئەنجام بدات، هەروەها سێ کەسی دیکەش کە ئەندامی هەمان خێزان بوون لە ئۆتۆمبێلەکەدا بریندار بوون.
دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی مەخموور پێشوازییان لە کەمپەینی ” ئازادیی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” کرد و بەشداریی خۆیان لەو کەمپەینە دەربڕی.
دوای دەستگیرکردنی پێنج کرێکاری کامپی پەنابەرانی مەخموور لەلایەن چەکدارانی پەدەکەوە، کە ویستبوویان بچنە پێشوازی تەرمی شەهیدان لەلایەن پەدەکەوە دەسگیرکران و دوای 10 ڕۆژ ئازادکران.
چوونی هەپەگە و شەری ئێراق و پەدەکە ..
لە 19-10دا فەرمانداریی بڕیارگەی نەپەگە ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیمان بڕیاریدا هەموو هێزەکانى خۆی لە کامپی مەخموور بکشێنێتەوە، ئێمەش هێزەکانى هەپەگە و یەژاستارمانی لە مەخموور کشاندەوە بۆ هەرێمى پاراستنى مەدیا، ئێستا لە کامپی پەنابەران هیچ هێزێکی ئێمەی لێ نەماوە.
لە 22-10دا لەسەر چیای قەرەچۆغ لەو شوێنانەی کە پێشتر هێزەکانی هەپەگەی تێدا نیشتەجێبوون و دوای کشانەوەیان هێزەکانی ئێراق تیایدا جێگیر بوون شەڕ و ئاڵۆزیی لەنێوان هێزەکانی ئێراق و پەدەکە درووست بوو لە ئەنجامدا لە هەردوو لا کوژرا و و برینداری لێکەوتەوە.
لە 03-11 ڕۆژنامەنووسانی مەخموور لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، ئێمە وەک ئەندامانی ڕاگەیاندنی ئازاد داوا لە حکومەتی ئێراق دەکەین بە ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکانی خۆی هەستێت، بەبێ ئەوەی هیچ تۆمەتێکی بێ بنەما بڵاوبکاتەوە دەستبەجێ ڕۆژنامەنووس سلێمانی ئەحمەد ئازاد بکات.
لە 12-11 شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان لە کەلار و سلێمانی سەردانى کامپی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخمووریان کرد.
خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخموور بۆ شکاندنی ئەو گۆشەگیرییە سەختەی بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە، ڕێپێوانیان کرد و ڕایانگەیاند: تا گۆشەگیرییەکە دەشکێت، لە چالاکیی بەردەوام دەبین و خەباتمان زیاتر دەکەین.
لە 16-11دا لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور، 13یەمین کۆنفرانسی ئەنجوومەنی عەشتار بە درووشمی ” لەگەڵ ژنی ئازاددا بەرەو دواڕۆژێکی ئازاد هەنگاو بنێن” ئەنجامدرا.
لە مەخموور، گەنجانی کامپەکە 45ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان، بە ڕێپێوانی مەشخەڵ و بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرد.
لە 27-11 لە کامپی پەنابەرانی مەخموور جەژنی ژیانەوە، بە درووشمی ” بە ڕوحیەتی فیدایی ئاپۆیی، جەژنی ژیانەوە پیرۆز دەکەین” بە جۆش و خۆرۆشێکی زۆرەوە پیرۆزکرا.
سەرەڕای گەمارۆ و هێرش و فشارەکانی پەدەکە، خۆڕاگری خەڵکی مەخموور بۆ ماوەی 30 ساڵ بێ پچڕان بەردەوامە، گەلی خۆڕاگر هەمیشە لە مەیدان و لە خەباتێکی بێهاوتادا بۆ شەهیدان و گەریلا و ڕێبەر ئۆجالان و دۆزی خۆیان دەجەنگن.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 151 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | rojnews.news
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: تیرۆریزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: مەخموور
شار و شارۆچکەکان: موسڵ و دەشتی نەینەوا
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 10-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 10-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 151 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1180 KB 10-02-2024 کاکۆ پیرانک.پ.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سۆران سەقزی
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
سۆران سەقزی
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,591
Kuvat 106,338
Kirjat 19,226
Liittyvät tiedostot 96,793
Video 1,357
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.578 toinen!