پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,279
Kuvat 105,177
Kirjat 19,474
Liittyvät tiedostot 97,350
Video 1,394
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
دایکم هەر چاوەڕێی سزای تاوانەکەتە
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاڵا لەتیف

ئەم جومعەیەش دەرگاکەم لە دایکم کردەوە، دەموچاوی لە گەرمای ئەم تەمموزە سوور هەڵگەڕابوو، وادیاربوو هەر لەسەر قەبرانەوە بەپێ هاتبۆوە، یەک ڕێ بەرەو لای تەنکیەکەی حەوشە ڕۆشت و دوو شڵپ ئاوی دا لە دەموچاوی و قاچەکانی خستە بەر بەلۆعەکە، پێموت: ئاخر دایە بەم گەرمایە نەدەبوو بچیت بۆ سەرقەبران. هیچ قسەیەکی نەکرد، سەیرێکی کردم و بێدەنگ هاتە ژورەوە. من لەم بێدەنگیەی دایکم تێدەگەم، ئەو پانزە ساڵە ئەمە حاڵیەتی، هێشتا دەڵێی دوێنێ کوڕەکەیان کوشتوە. ژیان لەگەڵ ناسۆری کوشتنی کوڕە نۆزدە ساڵانەکەی، دایکمی هێجگار پیر کردووە، هەر ژەمە و پر بەدەستی خۆی دەرمان دەخوا، دکتۆرەکان پێمان دەڵێن دەبێت زۆر ئاگاتان لێی بێت! چەند بەرپرسیارێتیەکی گەورەیە!
چۆن ئاگام لێی بێت لەکاتێکدا برینی دایکم لە شوێنێکیترە؟ ئێمە دەتوانین ئاگامان لە خواردن و خواردنەوەی بێت، بەڵام هیچکات ناتوانین خەمی کوشتنی کوڕەکەی لەدڵ دەربکەین، ئەمەش برینە هەمیشە کولاوەکەی دایکمە. خوشکەکەم پەرداخێک ئاوی ساردی بۆ هێنا و ئەویش هەمان قسەی منی پێوتەوە، بەڵام ئەمجارەیان پەرداخەکەی بەتوندی لەسەر تەپڵەکەکە دانا و وتی: چی بکەم، هەر سەر قەبرەکەیەتی دەتوانم بڕۆم، خوا مافی منیش و ئەویش بسێنێ.
ئەمە یەکەمجارم نییە گوێم لە دایکم دەبێت، دەستی نزا بۆ ئاسمان بەرز دەکاتەوە و داوای تۆڵە سەندنەوەی خوێنی ڕژاوی کوڕەکەی لە خوداوەند دەکات. کە لە 14-07-2000، براکەی من لەگەڵ چوار گەنجی دیکە، لەناو جەرگەی شاری #سلێمانی# و لە گەڕەکی عەلی ناجی، هەر تۆزێ خوار ئەمنە سوورەکە کوژران، ئیتر لەو ڕۆژەوە بەدەیان جار گوێم لەم ئاهونزولەیەی دایکم بووە. لە دووەم ڕۆژی پرسەی براکەمدا، کاتێ دایکم بە هەزار واستە گۆڕی کوڕەکەی دۆزییەوە، ئەوە یەکەمجار بوو کە دایکم مشتێ لە خۆڵی سەر گۆڕەکەی کرد بە سەری خۆیدا و هاواری برد بۆ خودا: خوایە ئەم غەدرە قبووڵ نەکەیت، ئەوە دەیدەمە دەست تۆ.
کە جلە سووتنێراوەکانی کوڕەکەی لەسەر گۆڕستانەکە بینی دووبارە وتی: خوایە ئەم غەدرە قبووڵ نەکەیەت، دەیدەمە دەست تۆ. کە گوێی لە گۆڕهەڵکەنەکان دەگرت بۆ چیرۆکی ئەو شەوەی بە شۆفڵ گۆڕی ئەم پێنچ گەنجەیان هەڵکەنیبوو و هەر لەوێش تەنکەرە ئاویان هێنابوو بۆ شتنی لاشەکانیان و کفن و دفن کردنیان، دایکم زووزوو قسەکانی بەوان دەبڕی و دەیوتەوە: دایکت نەژی، خوایە قبووڵی نەکەیت. ئەو کاتانەش کە لەسەر قەبران ئاساییشەکان ئەیانداینە بەر شەق دایکم هەر وای دەوت.
لەو ڕۆژەوە پانزە ساڵە دایکم هەر کە هاوڕێی برامی دەچێتە خەو کە بیری هاوڕێی دەکەوێتەوە، کە هاوتەمەنەکانی دەبینێ، کە هاوڕێکانی کوڕەکەی دەبینێ، کە جلەکانی دەبینێ، کە قەبرەکەی پاک دەکاتەوە، هەر دەڵێ: خوایە تۆ ئاگاداریت، کوشتنی کوڕەکەمم داوەتە دەست تۆ. منیش هەموو جارێک دەچمەوە ناو بێنەوبەردەیەکی قوڵ لەگەڵ خۆما و پرسیار دەکەم، باشە ئەی لەم دنیا چی؟ ئەگەر قەرارە لێپێچینەوە و سزادانی هەموو تاوانەکان ببرێنەوە بەردەم قاپی خوا، ئەی کەواتە یاسا و دادگا و داواکاری گشتی و پەڕڵەمان و مافی مرۆڤمان لەم دنیا بۆ چییە؟ من مافم نییە بەسەر دادوەروەری خوداوە، من دەستناخەمە یاسا ئاسمانیەکانی خوداوەندەوە، ئەمە دەستکاریکردنی ئیشی خوایە، بەڵام هەر نەبێ وەک مەسیح دەڵێ: با ئەوەی هی سیزارە بیدەینەوە بە سیزار، ئەوەشی هی خوایە بیدەینەوە بە خودا. کوشتنی ئەو گەنجە کۆمۆنیستانە لێرە و لەسەر ئەم زەمینە کراوە، تاوانبارەکانیشی هەر لێرەن، لەم کوردستانەن، کەواتە با لێپێچینەوە و بەسزاگەیاندنی ئەوانە بدەینە دەست دادگای مرۆڤەکان و حوکمی ویژدانیش بگەڕێنینەوە بۆ خودا.
یاسای بێ سزا یەکێک لە کێشە گەورەکانی کوردستان نەبوونی سزایە نەک نەبوونی یاسا، ئەمە زۆر بەتایبەتی بۆ تاوانە سیاسییەکان ڕاستە. نەک هەر سزا نییە، بەڵکوو تاوان و تاوانبارەکانیش وندەکرێن، نەک تەنیا ئەوانەی لەمێژوی دووردا ڕویانداوە، بەڵکوو بەوانەشەوە کە لە ڕۆژگارە نزیکەکان و لە ئێستاماندا ڕودەدەن. لەمڕوەشەوە نموونەکان زۆرن وەک: ونکردنی بەرپرسیارانی شەڕی ناوخۆ، ئەوانەی شەڕی قڕناقە و پشتئاشان، ئەوانەی 31ی ئاب، ئەوانەی کوشتنی بەکر عەلی، دۆسیەی سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانی، بەردانی ژنکوژان، هەتا دەگاتە دۆسێی ڕادەستکردنی شەنگال و دەست تێکەڵاوکردنی بەرپرسانی کورد لەگەڵ داعش لەمەسەلەی بازرگانی نەوت…تد. کوا باوکم؟ ئەمە پرسیارێکی بچوکە کە یەکێک لەو کیژۆڵانەی باوکیان لە شەڕی ناوخۆدا بێ سەرو شوێن بووە لەسەر پارچە مقەبایەک نووسیبووی.
چارەنووسی باوکی ئەو منداڵە و بکوژەکانی کوڕەکەی دایکم بەهەمان دەرد چوون، تاوانەکان ڕویانداوە، بەڵام نە بکوژ دیارە و نە تاوانبارو نە سزا. چوونە ناو گەنگەشەی ئەوەی کێ بەرپرسیارە لە تاوانی تیرۆرکردنی هاوڕێ و کۆمۆنیستەکان، پڕ لەسەر ئێشەیە. ئەوەی کە تائێستا هەموان دەیزانین ئەوەیە کە ئەم کوشتنە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لێی، سەرانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریش پەنجەی تاوان بۆ #نەوشیروان مستەفا# ڕادەکێشن و بەسەری پلانەکەی دادەنێن. نموونەی ئەوەش دەهێننەوە کە ئەو دەمەی زرمە لە سەیارەی کۆمۆنیستەکان هەستاوە، مەکتەب سیاسییەکانی حیزبەکەیان لە کۆبوونەوەدا بوون لەگەڵ نەوشیروان، کاتێکیش لەدەنگی تەقە کردنەکە ڕاچڵەکیون، نەوشیروان پێیوتوون: (ئێوەش دەستبەسەرن.) لە یاری کۆنکەندا، چوار کارتی لێکچوو دەستێکی بەهێز پێکدێنن، بە مەرجێک کەوتبنە لای هەمان کەس.
لە کوردستان، کوشتنەکان وەک کارتی کۆنکەن بەکاردەهێنرێن، بەڵام هەر کارتەو لە دەستێکدا، هەردەستە و کارتی خۆی دژی دەستەکەی تر بەکاردێنێ، وەک چۆن دوای ئەوەی نەوشیروان مستەفا لە یەکێتی جیابۆوەو #بزووتنەوەی گۆڕان#ی درووستکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رەسمی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا دانی بەوەدا نا کە (بە پلانی نەوشیروان ئەم پێنچ گەنجە خەڵتانی خوێن کراون.) واتە لە تاوانێکی حیزبیەوە دەیکاتە تاوانێکی تاکە کەسیی، کە ئەمە هەوڵێکی دیکەیە بۆ ونکردنی تاوان و تاوانبار.
پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا یەکێتی بەرپرسیارە لەم کارە تیرۆریستییە؟ یان نەوشیروان مستەفا وەک تاکە کەس؟ ئەی ئەنجامدەرانی ڕاستەوخۆی تاوانەکە، ئەوان چی؟ ئەی ئەوان سەر بەکوێن؟ تاوانەکەی ئەوان دەبێت لەسەر کامیان حساب بکرێت، لەسەر یەکێتی یان لەسەر خۆیان؟ ئەی خۆ ناشکرێت ئەم تاوانە بەهی گۆڕان حساب بکرێ، هەرچەندە ئەمڕۆ ئەوان لەناو گۆڕاندان، بەڵام گۆڕان چەند ساڵێک دوای ئەم تیرۆرە درووستبوە. ئاشکرایە ئەوانەی کە فەرمانیان داوە بەم تاوانە و ئەوانەشی کە جێبەجێیان کردووە هەندێکیان ئەمڕۆ لەناو گۆڕاندان، بەڵام ئایا ئەمە دەکرێ دایکم هەر ڕۆژە و سکاڵا لەسەر حیزبێ تۆمارکا؟ ئێمە ئێخەی کێ بگرین، گۆڕان یان یەکێتی یان نەوشیروان یان ئەنجامدەران؟ ئەگەر ئەمە تاوانی نەوشیروان و ئەنجامدەرانی نییە، ئەی حیزب لە کێ پێکهاتووە؟ لە فەرماندە و ئەندامەکانی پێکنەهاتووە؟ ئەی خۆ ناکرێت کە حیزبەکەت گۆڕی ئیتر ئەوە پاساوێکی بەس بێت بۆئەوەی هەموو بەرپرسیارێتیەکی تاکەکەسیی لە شانی خۆت لابەریت وەک تیرۆرکردنی ئەو گەنجانە. کێ بەرپرسە لەم تاوانە؟ کە بەرپرسەکان وندەکرێن، ئەنجامدەرەکانیش بە ئاسانی ون دەبن، کەواتە لەمەودوا زۆر ئاسانە هەر بەرپرسێک فرمان بە تاوان بدات و هەر ئەندامێکیش تاوان جێبەجێبەجێ بکات، بە مەرجێک لە چوارچێوەی حیزبدا بێت، چونکە تاوانی حیزب بێ سزا تێدەپەڕێ.
ونکردنی تاوانەکان بەوشێوەیە سەیر نییە بەڵامەوە، چونکە حیزب و سیاسییەکانی کوردستان لە هیچدا هاوشێوە نەبن لە خوێندا هاوتاوانن، هەر خۆشیان دەزانن چۆن دیزە بەدەرخۆنەی دەکەن. خۆ بێبەریکردنی نەوشیروان مستەفا لەم کوشتنە، بە پاساوی ئەوەی هەرچییەک بووە بۆ حیزب و لەپێناوی حیزب و بە فەرمانی حیزب و سەروتر لەخۆی بووە (مەبەستی جەلال تاڵەبانییە؟) ، شەرعیەتدانە بە هەر تاوانێکی دیکە کە لە داهاتووشدا هەر حیزب و بەرپرسیکی سیاسی دیکە ئەنجامی بدات، ئێ خۆ ئەوانەش کە #کاوە گەرمیانی# و سەردەشت و سۆرانیان کوشت هەمان شەرعیەت ئەدەن بە کوشتنەکە: بۆ حیزب و لەپێناوی حیزب و بە فەرمانی سەروتر لە خۆمان. هەر بەپێی ئەو شەرعیەتە سیاسیەش بێ کە ئێوە داتانهێناوە، دەبوو عەلی کیمیایی و هەموو بەرپرس و وەزیرانی ڕژێمی بەعسیش بێتاوان بکرێن، چونکە ئەوان تەنیا فەرمانی سەدام حسێنیان جێبەجێ کردبوو، دەبوو لەدوای خۆکوشتنی هیتلەر هیچکام لە بەرپرس و کاربەدەستانی ڕژێمی نازی دادگایی نەکرێن، دەبێت تەنانەت دادگای نێودەوڵەتی (لاهای) دابخرێت، چونکە هەموو ئەوانەی کە لەوێ دادگایی دەکرێن سەر بە پارتێکن و لەژێر فەرمانی کەسێکیتردا تاوانەکانیان جێبەجێ کردووە. دەشبێت لە داهاتودا سەربڕەکانی ناو داعش تاوانەکانیان بە تاوانی دەوڵەتی ئیسلامی لەقەڵەم بدرێن و لەگەڵ لەناوچونی دەوڵەتەکەشیان تاوانەکانیشیان بسڕدرێتەوە! ئەمە ترسناکترین جۆری سەروەرنەبوونی یاسا و گەندەڵیە کە ئێوە فەلسەفەکەی دادەڕێژن، ئەویش: بەرپرسیار نەکردنی تاک لە هەر کار یان هەڵە یان تاوانێک کە دەیکات. هەموو کەس قابیلی هەڵەیە، بەڵام هەموو کەس تاوانی لەدەست ناوەشێتەوە، تەنانەت ئەگەر لەپێناو حیزب و بیروراو ئایدۆلۆجیاو ئایینێکی پیرۆزیشدا بێت. قوتاربوونی تاوانبارانیش بەبێ سزا و لێپێچینەوەی یاسایی، تەنیا بەرەو ئەوەمان دەبات هەست بە نەمانی ئاساییش و سەلامەتی بکەین. یاساش بەبێ سزا وەک تەنێکی بێ گیانی بێ دەستە، ترس لە سزا وادەکات ئێمە پابەندی یاسابین، کە سزا نەبوو یاساش نابێت، کە لێپێچینەوەش نەبوو ئیتر هیچ کەس ناتوانێت ڕێگە لە بەرپرسێکی دیکە بگرێ دایکێکی دیکە جەرگ سووتاو بکات.

خوشکەکەی هاوڕێ 14-07-2015
بۆ ئەوانەی کە هیچ لەمبارەیەوە نازانن، ڕۆژی 14-07-2000 هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لەئاساییش و دەزگای زانیاری پێکهاتبوون، پەلاماری ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارییان دا لە گەڕەکی شۆڕش، ئەوان بۆ کڕینی خواردن نێردرابوونە دەرەوەی بارەگاکەیان، بەبێ ئەوەی هیچ شەڕێک لەئارادا بووبێت، دەکەونە کەمینێکی ئەو هێزانەوه، ‌ کە پێشتر لەلایەن نەوشیروان مستەفا، جێگری یەکەمی ئەوکاتەی جەلال تاڵەبانی و سەرکەوتی کوببە، بەرپرسی ئاساییشی گشتی سلێمانی لە و کاتەدا ئامادەکاری بۆ کراوە. هەر لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا تەقەیان لێدەکرێت و بەبێ ئەوەی فریابکەون و دەستبکەنەوه، ‌ چوار کەس لە ئەندامانی ئەو حیزبە بەناوەکانی (شێخ عەبدول، هاوکار محەمەد، #هاوڕێ لەتیف#، محەمەد مستەفا) دەکوژن و یەکێکیشیان بەبرینداری دەستبەسەرکرد، هاوکات هەر کەمێک دورتر لە و شوێنە، بارەگای کۆمیتەی ڕابەری ئەو حیزبە، کە بەتەنیشت ماڵی نەوشیروان مستەفاوەیە و لەوکاتەدا مەکتەب سیاسییەکانی لەگەڵ نەوشیروان لەکۆبوونەوەدان، دەکرێتە ئامانج و بەقەناس ئەندامێکی دیکەیان بەناوی ئومێد نیکبین، کە کوردی ڕۆژهەڵاته ‌ دەکوژن. [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 152 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاشتی - 14-07-2015
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-07-2015 (9 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 17-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 17-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 17-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 152 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
15-06-2010
هاوڕێ باخەوان
شێخ موختار عەلایی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
ژیاننامە
شوان تەڵعەت موشیر دزەیی
17-06-2023
سروشت بەکر
شوان تەڵعەت موشیر دزەیی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,279
Kuvat 105,177
Kirjat 19,474
Liittyvät tiedostot 97,350
Video 1,394
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Kuva ja kuvaus - Maa - Alue - Kuva ja kuvaus - Kaupungit - Urumiya Kuva ja kuvaus - - Kuva ja kuvaus - - Kuva ja kuvaus - - Paikkoja - Maa - Alue - Paikkoja - Kaupungit - Erbil Paikkoja - Paikka - Artikkelit - Kieli - Murre - Fins Artikkelit - Kirja -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.641 toinen!