پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,030
Kuvat 106,461
Kirjat 19,313
Liittyvät tiedostot 97,294
Video 1,395
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
قەڵا سفیی مەندەلی، هی سەردەمی ساسانییەکانە کەچی فەرامۆش کراوە
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قەڵا سفیی مەندەلی، هی سەردەمی ساسانییەکانە کەچی فەرامۆش کراوە

قەڵا سفیی مەندەلی، هی سەردەمی ساسانییەکانە کەچی فەرامۆش کراوە
ناونیشانی بابەت: قەڵا سفیی مەندەلی، هی سەردەمی ساسانییەکانە کەچی فەرامۆش کراوە
ئامادەکردنی: #فاتمە قاسم#

مەندەلی شارەدێیەکی کوردستانە و سەربە شارۆچکەی بەلەدرووزە لە پارێزگای دیالە و نزیکە لە سنووری ئێران. تا پێش ساڵی 1987 مەندەلی شارۆچکە بوو، بەڵام دواتر بوو بە شارەدێ و ئێستا لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە شارۆچکەی بەلەدرووزە و دانیشتووانی پێکهاتەی کورد و عەرەب و تورکمانن و ژمارەیەکیش لە کوردانی کاکەیی، بەڵام لەگەڵ گۆڕینی مەندەلی لە قەزاوە بۆ شارەدێ و هەڵمەتی بەعەرەبکردن، ڕێژەی کورد ڕووی لە کەمی کرد و ئێستا دانیشتووانی عەرەبی زیاترن. لەولاشەوە گرنگیی بە زمانی کوردی نادرێت، بەڵام کوردەکانی مەندەلی بەردەوام بە زاراوەی کەڵهوڕی و فەیلی دەئاخڤن.
مێژووی شاری مەندەلی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا و شارەکە بە مەزارگەی ئایینی و باخ و سامانی نەوت و ئاژەڵ، هەروەها شوێنەواری دێرین ناسراوە، کە سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن.
لە مەندەلی کۆمەڵێک شوێنەواری دێرین هەن کە بەداخەوە پشتگوێ خراون و لەلایەن میدیاکانەوە وەکوو پێویست تیشک ناخرێتە سەریان، تەنانەت لەلایەن ناوەندی شوێنەوارییش گرنگییان پێ نادرێت، کە یەکێکیان شوێنەواری (قەڵا سفی) یە، واتە قەڵای سپی.
وەلید ڕەشید، یەکێک لە هاووڵاتییانی مەندەلی و مامۆستای زمانی ئینگلیزییە، بەوردی مێژووی شوێنەواری قەڵای سفی بۆ (باسنیوز) و (باسکورد) باس دەکات و دەڵێت: ”هەرچەندە من مێژوونووس نیم، بەڵام بەهۆی ئارەزووی زۆرم بۆ مێژوو، ساڵانێک دەبێت لەسەر مێژووی مەندەلی و شوێنەوارەکانی، لە ڕێگەی خوێندنەوە و دیڤچوون و پرسیارکردن لە بەتەمەنەکان زانیاری کۆ دەکەمەوە، چونکە بەداخەوە ئێمە ناوەندی شوێنەوارمان نییە، بۆیە پێویستە کەسێک هەبێت بۆ ئەوەی لەسەر مێژووی مەندەلی بەگشتی بزانێت، تا لە ڕێگەیەوە زانیارییەکان دیکۆمێنت بکرێت و بخرێتە بەر دیدی خوێنەران و بینەران.“
وتیشی: قەڵا سفی قەڵایەکی کۆنی شوێنەواری سپیی ڕەنگە و لە زاراوەی مەندەلییەکانەوە سفی بە مانای سپی دێت، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی #ساسانییەکان# و لە ڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافییەوە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی مەندەلی، نزیک بە سنووری ئێران، واتە تەنیا دوو کیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورە، قەڵاکە لە شێوازی شاخێکە کە بەرزییەکەی لەنێوان 12 بۆ 15 مەترە و پانییەکەی دوو هەزار و 500 مەتر دووجایە، هەروەها چەندین پارچەی شوێنەواریی وەکوو پارچەگۆزەی شکێنراو لەسەر و دەوروبەری قەڵاکە هەیە، کە ڕەنگەکانیان گۆڕاون و خاوەن مێژوویەکی کۆنن، بەڵام ئەگەر بێت و لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی ورد لەسەر ئەو شوێنەوارە بکرێت، لەوانەیە پارچە شوێنەواریی کۆنتری تێدا بدۆزرێنەوە، بەڵام بەداخەوە تاکوو ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی ورد لەسەر ئەم شوێنەوارە نەکراوە، بۆ ئەوەی مێژوو و تەمەنەکەی بەتەواوی دیاری بکرێت.
ڕا و بۆچوونەکان لەسەر قەڵا سفی
وەلید ڕەشید ئاماژەی بەوەش کرد: چەندین ڕا و بۆچوونی جیاواز لەسەر قەڵا سفی هەن، گرنگترینیان:
یەکەم- ئەم قەڵایە پێش سەردەمی ئایینی ئیسلام، خەڵکی تێدا نیشتەجێ بووە، بەڵام ئەم شوێنە بەسەریاندا ڕووخاوە و سیمای قەڵایەکی سپی دەرچوو.
دووەم- ئەم شوێنە پەرستگایەکی گەورەی پێش ئیسلام بووە، کە یان بەسەریاندا ڕووخاوە، یان چۆڵ کراوە.
سێیەم- ئەم قەڵایە لە سەردەمی ساسانییەکان بە مەبەستی چاودێریکردن و پاراستنی خۆیان بەرانبەر بە هێزە بێگانەکان درووست کراوە.
کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر قەڵا سفی
وەلید ڕەشید، زیاتر وتی: گۆڕانی کەشوهەوا لە (بای بەهێز، باران، بوومەلەرزه) بەدرێژایی مێژوو کاریگەرییان بەسەر قەڵا سفی بەجێ هێشتووە و بەدڵنیاییەوە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا ئەم گۆڕانکارییانە لەسەری بەردەوام دەبن، بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە، ئەم گۆڕانکارییە بووە بەهۆی ئەوەی قەڵاکە بەرزییەکەی کەم ببێتەوە و دەرەنجام پانییەکەی زۆرتر بێت، ڕەنگە پێشتر خاوەن بەرزییەکی زۆر و پانییەکەی کەم بووە، بەڵام ئێستا پێچەوانەیە و بەرزییەکەی هەروەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێ کرد، لەنێوان 12 بۆ 15 مەترە و پانییەکەی دوو هەزار و 500 مەتری دووجایە.
ئێستای قەڵا سفی
وەلید ڕەشید ڕوونیشی کردەوە: ئەم شوێنە لە چوارلاوە پەرژین نەکراوە و بەدووریی دوو کیلۆمەتر لە قەڵاکە خانوو و ماڵی هاووڵاتییان هەیە، ئێستا وەکوو شوێنێکی گەشتیاری بەکار دەهێنرێت، کە خەڵک لە ڕۆژانی جەژن، بەتایبەت لە نەورۆز دەچنە سەر قەڵاکە و ئاهەنگی خۆیان دەگێڕن، هەروەها جێی باسە، کە زەویی دەوروبەری قەڵاکە لەلایەن جووتیارانەوە بۆ کشتوکاڵ بەکار دەهێنرێت، بەتایبەت بۆ گەنم و جۆ، چونکە مەندەلی کەشوهەوایەکی باشی هەیە و گونجاوە بۆ کشتوکاڵ.
قەڵاکە لە ڕووی گرنگی پێدانەوە
ئەو هاووڵاتییەی مەندەلی وتیشی: بەداخەوە ئێمە لە مەندەلی ناوەندی شوێنەوارمان نییە و تاکوو ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی ورد لەسەریان نەکراوە، بۆیە مێژووی شوێنەوارەکانمان دیکۆمێنت نەکراوە، ئەوەی کە باسیش دەکرێت، بەهۆی گێڕانەوەی باوک و باپیرانمان بۆمان ماوەتەوە، هەروەها لە ڕێی خوێندنەوەی بەردەوامم لەسەر مێژووی مەندەلی، ئێستاش جگە لەم قەڵایە، چەندین قەڵای جیاوازی دیکەش لەنێو مەندەلیدا هەن، وەک قەڵای (قەلەولەس، قەڵەم حاج، جەمیل بیک) بەڵام قەڵا سفی گەورەترین و بەناوبانگترین قەڵایە لەنێو قەڵاکانی دیکە، بەڵام بەداخەوە لەو شوێنانەش هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و ئەکادیمی نەکراوە، بۆیە پێویستە ناوەندی شوێنەوارمان هەبێت، بۆ ئەوەی گرنگی بەم شوێنەوارە دێرینانە بدات و لە ڕووخان بیانپارێزرێت، چونکە هەر یەک لەو شوێنانە مێژوو و چیرۆکێکی تایبەت بە خۆیان هەیە، کە مێژووی مەندەلیین .[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 464 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 26-02-2023
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
شوێنەوار و کۆنینە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 04-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 464 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.184 KB 04-03-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,030
Kuvat 106,461
Kirjat 19,313
Liittyvät tiedostot 97,294
Video 1,395
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.25 toinen!