ناو: ساڵح
نازناو: مامۆستا ساڵح
ناوی باوک: محەمەد قەزاز
ساڵی لەدایکبوون: 1930
ساڵی کۆچی دوایی: 2009
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
ناوی تەواو ساڵح محەمەد قەزازە ساڵی 1930 لە گەرەکی قەزازەکانی شاری سلیێمانی لەدایکبووە. ساڵی 1937 چوەتە قوتابخانەی فەیسەڵیە دواتر قۆناغی ناوەندی تەواو کردووە پاشان چووەتە خانەی مامۆستایان لە بەغدا. ساڵی 1952 وەک مامۆستا دامەزراوە لە قوتابخانەی (ویڵدەر) پاش دووساڵ گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی مەڵکەندی کوڕان پاشان چووەتە قوتابخانەی ئەیوبیەی سەرەتایی دواتر گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (ئیخڵاس)پاشان دەبێتە یاریدەدەر. ساڵی 1960 هەڵبژێردراوە بۆ خولی پەروەردەیی لە شاری بیروت لە لوبنان دوایی شەش مانگ ئەو خولەی تەواو کردووەو گەراوەتەوە بۆ سلێمانی لە قوتابخانەی ڕەفیق حلمی سەرەتایی بووەتە بەڕێوەبەر. ساڵی 1987 دوای تەمەنێکی زۆر لەبواری پەروەردە خانەنشین بووە. مامۆستا ساڵح قەزار چەندین سوپاس نامە و ڕێزلێنانی پێدراوە. یەکێک بووە لە مامۆستا دڵسۆزەکان.
ساڵی 2009 بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردووە. [1]