رۆژی 21ی تەمووز، لە #هەولێر# هۆتێل چوارچرا، ڕێکخراوی مەسەلە گروپی ژنان پانێڵێکی بە ناونیشانی (شێوازەکانی ڕێگرتن لە هەراسانکردنی سێکسی)، سازکرد، گۆڤاری ژن ئامادەی پانێڵەکە بوو وەک تاکە میدیایی تایبەت بە ژنان.
ئاڤان جاف سەرنووسەر گۆڤاری ژن، لە پەراوێزی پانیڵەکە ڕایگەیاند” پرسی هەراسانکردنی سێکسی زۆر هەستیارە کاتیتەتی قسەی لەسەر بکەین و کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی بکەین”، وتیشی: گۆڤاری ژن لە ماوەی ڕابردوو بەشێوازی جیا جیا کاری لەسەر ئه و پرسە ڕدووە و چەندین بەدواداچوون و ڕاپۆرتی گرنگی لەبارەییەوە ئەنجامداوە، لە داهاتوە پلان و بەرنامەی زیاتر هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری لەبارەی پرسی هەراسانکردنی ژنان لەنێو دەزگاکانی ڕاگەیاندن”[1].
22-7-2019
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,034 kertaa