پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,251
Kuvat 106,517
Kirjat 19,254
Liittyvät tiedostot 96,956
Video 1,384
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ئەفرین و پرسی مافی بەهێزتران لە سیاسەتی جیهانیدا
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەفرین و پرسی مافی بەهێزتران لە سیاسەتی جیهانیدا

ئەفرین و پرسی مافی بەهێزتران لە سیاسەتی جیهانیدا
#کاوە جەلال#
تیۆرییەکانی مافی سروشتی (Right of Nature) نزیکەی لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەیەم بەدوواوە سەریانهەڵدا. نوێنەرەکانیان بۆ نموونە بریتی بوون لە تۆماس هۆبس، جۆن لۆک، ڕووسۆ، پوفندۆرف. بۆ ئەم پەیوەندییەی ئێرە هێندە بەسە کە ببێژین، فەیلەسوفای ئەم جۆرە تیۆرییە، سەرباری هەموو جیاوازییەکانیان، دەگەڕانەوە بۆ دۆخی سروشتی تاکو پرسی ڕێکخراوی سیاسی ئاوەڵابکەن، واتا ئەوان مرۆڤیان لەو دۆخەدا پێش سەرهەڵدانی دەسەڵات وەردەگرت. ئەوە کە لە دۆخی سروشتیدا باڵادەست بوو، بریتی بوو لە مافی بەهێزتران. بۆ نموونە دەشیا لە گوندێکدا باوکێک و حەوت کوڕەکەی بە دەسەڵاتتر بن لە چەند باوکێکی دی کە کوڕیان کەمتر بوو یان نەبوو. خاوەنموڵکێک دەسەڵاتی زیاتر بوو لە بێموڵکێک و هتد. ئێمە ئەمڕۆ بۆ نموونە لە هەرێمی کوردستان ئەم پەیوەندییە سروشتییە بە ئاشکرا و بڵاوی دەبینین، واتا دەبینین کە چۆن مەسئولی سیاسی لە دەرەوەی یاسایە، یان مرۆڤ تۆڵە دەسێنێت، واتا یاسایەکی سروشتی پیادە دەکات کە پێچەوانەی یاسای پۆزەتیڤە (یاسای دانراوی مرۆڤی)، یان پێناسەی ناموس دەکات و هتد. لێ بۆ ئەم پەیوەندییەی ئێرە کە بابەتەکەی پرسی ئەفرینە، گەرەکە ببێژین: بمانەوێت و نەمانەوێت ئاوەزی سیاسەتی جیهانی ڕەچاوی بەهێزترەکان دەکات، چونکە بەو ڕێیەوە هەر ئەکتەرێک (دەوڵەتێک) ئاشتی بۆ خۆی دابین دەکات. پرسی گەلی چەوساوە ی مافمەند تەنیا یوتۆپییە لای چەپەکان، یان کڕووزانەوەی داماوەکانی سەر ڕووی زەمینە کە لە بنەڕەتدا و بە دیوێکی دیکەدا زۆردار و چەوسێنەرەوەن، وەک کوردەکانی ئێراق. بۆیە ئاساییە کە ئەمڕۆ نێوەندەکانی سیاسەتکردن لە جیهاندا کەم یان زۆر خۆبێدەنگکردنیان پەیوەند بە ئەفرینەوە هەڵبژاردووە. ئەوە هیچ لە بەرژەوەندیی ئەڵمانیادا نییە کە بۆ خاتری ئەفرین پەیوەندییە ئاڵۆزبووەکەی خۆی لەتەک تورکیادا ئاڵۆزتر بکات. تورکیا ژمارەیە لە سیاسەتی جیهانیدا، لێ کورد ژمارەی دوای کۆمایە، چونکە دەوڵەتی نییە.
ئاشکرایە کە لە پەیوەندیی بەم چەشنەدا تەنیا پشت بە خۆ بەستن مایەی مانەوە و تەنانەت ڕابوونە. لە ئاگایی بەم چەشنەوە ئیدی مرۆ لە داماوی و کڕووزانەوە ڕزگاری دەبێت. ئەمە بە پوختی لە ڕۆژئاڤا پیادەدەکرێت – لانی کەم تا ئەمڕۆ ئەوهایە و پێدەچیت بەرهەڵستییەکە ستراتیژیی بێت نەک کەفوکوڵی کورد بە کوشتدەر. ڕێکخراویی کەس، شێوەی گرتنی چەک و تەقاندنی، وەستان، ژست و هتد، سەراپا گەواهی دەدەن بۆ هەڵوێستی ئاگامەندانەی #شەڕڤان#ان. ئەمەیە لە پرنسیپدا تورکیای بەگیرهێناوە. ئەم ئاگاییە دەبێژێت: جیهان چۆنە با وا بێت، گرنگ ئەوەیە یەک تۆز لێی ناپاڕێمەوە. هەمیشە مرۆڤ مێژووکرد بووە، منیش نامەوێت لە مرۆڤ نە زیاتر و نە کەمتر بم. نە پاڵەوانی فشەکەرم و لە تێکەوتندا کتوپڕ بکڕوزێمەوە یان حیکایەت بۆ هۆی تێکەوتنم بهۆنمەوە، نە داماوی پلیشاوەم کە تەنانەت تورک و ئاجەم و ئارەب بە سەرمدا بڕۆن! بە کورتی: مرۆڤی بەم چەشنە کە کەرامەت و ئیززەتی نەفسی لەدەستنەداوە، پێی نەنگییە خەڵکان بە بەزەییەوە لێی بڕوانن. لێ مەسەلەکە لەوەش زیاترە: ئەو هاتووە لە گۆڕینی جیهاندا
بەشداری بکات. زۆر بە لایەوە ئاساییە کە چەندین کۆنفرانسی ئاشتی بۆ سوریا ببەسترین و ئەو بانگ نەکرێت. جا چییە؟ بۆ ئەو سیاسەتی نێوخۆ سیاسەتی دەرەوەیە.
بێگومان نابێت ڕەوتی جیهان چۆنە، هەر ئەوها بێت. نابێت لە پرنسیپەوە مافی بەهێزتران هەبێت. لێ ڕەوشەکە خۆی بە هەڵوێستی پشتبەخۆبەستوو لێژ دەبێت. پرسەکە نەفیکردنی نامۆبوونی کەسی و ئەوجا بەر-خۆ-دانە، ڕابوونێکە کە زار کەمدوو ی کرۆکدەربڕ دەکات و لەشیش چالاک. جگە لەوە تەنیا ئەفرین لە مەترسیدا نییە، بەڵکو هەروەها تورکیاش. کەواتە بۆ هیچ کامیان گەرەنتی مانەوەی هەمیشەیی نییە. بۆ هیچ دەوڵەتێک گەرەنتیی مانەوەی هەمیشەیی نییە. ئەوەش هەمیشە مرۆڤی خالق بووە کە پەرجووی هێناوە نەک خودای مەخلوقی مرۆڤ.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,023 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | كاوه‌ جه‌لال
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 04-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,023 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
04-06-2023
سروشت بەکر
زوبێر سوورچی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,251
Kuvat 106,517
Kirjat 19,254
Liittyvät tiedostot 96,956
Video 1,384
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.812 toinen!