پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,026
Kuvat 106,460
Kirjat 19,312
Liittyvät tiedostot 97,293
Video 1,395
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
دەستەی دەستپاکی: 1557 کەس بە نایاسایی پلەی باڵایان پێدراوە
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دەستەی دەستپاکی: 1557 کەس بە نایاسایی پلەی باڵایان پێدراوە
Tilastot ja selvitykset

دەستەی دەستپاکی: 1557 کەس بە نایاسایی پلەی باڵایان پێدراوە
Tilastot ja selvitykset

دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەی لە چەندین دۆسیەی گەندەڵی لە کەرتی گشتیدا کردووە و هەر دۆسیەیەکیش گەندەڵی تێدا بووبێت ڕەوانەی دادگای کردووە، دەستی بە لێکۆڵینەوە لە چەند دۆسیەیەکی دیکەش کردووە، لەوانە: بڕوانامەی مامۆستایانی زانکۆ.
$112 کەیسی گەندەڵی لە دادگان$
موشیر ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی دەستەی دەستپاکی باس لەوە دەکات کە زۆرترین کەیسی گەندەڵی لە #هەولێر# نێردراون بۆ دادگا و کەسەکانیش سزادراون ساڵی ڕابردوو چەند کەیسێکمان گەیشتنە قۆناغی دادگایی کە 62 کەیس بوو، ئەمساڵیش 50 کەیسمان هەیە، واتە 112 کەیس لە دادگایە، کە هەولێر پشکی شێری لەو کەیسانە بەرکەوتووە بە 56 کەیس، #سلێمانی# 38 کەیس و #دهۆک#یش 18 کەیس.
بە گوتەی مورشید، لەو کەیسانە 32 کەیس یەکلایی بوونەتەوە، 17 کەیسیان لە هەولێر کە شەشیان حوکمدراون، دوو ئازادکراون و نۆش بەر لێبووردنی گشتی کەوتوون. لە سلێمانیش هەشت کەیس یەکلابوونەتەوە، سێ‌ کەیس حوکمدراون و سێ‌ کەیسیش ئازادکراون، دووشیان بەر لێبووردنی گشتی کەوتوون. هەروەها لە دهۆک حەوت کەیس یەکلابوونەتەوە، شەش کەیس حوکمدراون و یەکێکیشیان بێتاوان بووە و ئازاد کراوە.
لێبووردنی گشتی ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە گەندەڵییان کردووە، بۆیە بەرپرسەکەی دەستەی دەستپاکی دەڵێت: بڕیاری ئازادکردنی ئەو 11 کەیسەمان لە دادگا تەمیز کردووەتەوە.
دۆسیەی ناردنە دەرەوەی پارەی گشتی یەکێکە لەو بابەتانەی پێشتر زۆر قسەی لەسەرکراوە، دەستەی دەستپاکیش بەدواداچوونی بۆ کرد، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی یاسایی دەستەکە دەڵێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو ناردنە دەرەوەی پارەی گشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش هەبوو، ئێمە پڕۆژە یاسایەکمان بەناوی گەڕاندنەوەی پارە دایە پەرلەمانی کوردستان، بەڵام لەم دۆسیەیەدا سەرکەوتوو نەبووین، تەنانەت حکومەتی عێراقیش سەرکەوتوو نەبوو، چونکە بەشێکی زۆری ئەو پارانە سپی کراونەتەوە.
$فرۆشتنەوەی چەکی بەڵێندەران$
ئەو فەرمانبەرانەی مامەڵەیان بە چەکی بەڵێندەرانەوە کردبوو لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە درانە دادگا، بەڵام هێشتا کەیسی بەشێکیان یەکلانەکراونەتەوە. موشیر ڕەشید دەڵێت: هێشتا کەیسەکە لە دادگایە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەموو بانکەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کراوە، ئیجرائات بەرامبەر ئەو خەڵکانەی تێوەگلابوون کرا، کەیسی هەندێکیان لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و دادگاییدایە، ژمارەیەک لەوانەش دۆسیەکەیان یەکلایی بووەتەوە و بێتاوان دەرچوون، بەڵام ئەوەی گرنگ بوو توانرا سنوورێک بۆ فرۆشتنەوەی چەکی بەڵێندەران دابنرێت.
$سەدان خانەنشینی نایاسایی لە #وەزارەتی پێشمەرگە#$
پێشتر دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاندبوو کە 464 کەس بەشێوەیەکی نایاسایی خانەنشین کراون، ئێستاش کار لەسەر خانەنشینی نایاسایی لە #وەزارەتی پێشمەرگە# دەکات. مورشید ڕەشید دەڵێت لە #08-08-2016# نووسراومان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد، داوامانکردووە لیژنەیەکی باڵا پێکبهێندرێ‌ بەمەبەستی وردبینیی لە دۆسیەی خانەنشینکراوان کە بەدەر لە یاسا خانەنشین کراون و بەدەم داواکارییەکەمانەوە هاتن، جگە لە خانەنشینە پلە تایبەتە نایاساییەکان، خەریکی کەیسی خانەنشینکراوانی وەزارەتی پێشمەرگەین، کە بەهەزاران کەس بە پلەی لیوا، عەمید، عەقید خانەنشین کراون. هەزاران کەسی دیکەش بە پلەی سەربازی خانەنشینکراون و ئێستا لە دەرەوەن.
$1557 پلە باڵای نایاسایی$
بەخشینی پلە بەپێی یاسای ڕاژەی شارستانی بە هەردوو پێوەری بڕوانامە و خزمەت دەبێت، بەڵام دەستەی دەستپاکی دەڵێت ژمارەیەک کەس بە بڕوانامەی نزم پلەی بەرزیان پێدراوە، موشیر ڕەشید دەڵێت پێدانی پۆست لە حکومەتدا بەپێی بڕوانامەی کەسەکە دەبێت، بەڵام 1557 کەس بە بڕوانامەی نزم، پلەی بەرزی وەزیفیان پێدراوە، دەرچووی ئامادەیی هەبووە پلەی باڵای پێدراوە، خەڵک هەیە لەگەڵ یەکەم دامەزراندن بە پلەی شارەزا دامەزرێندراوە، حکومەت بە بڕیار ئەمەی کردووە، بۆیە ئاگادارمان کردوونەتەوە کە دەبێت چارەسەر بکرێن، تەنانەت لە کابینەی هەشتیش هەندێک وەزیر ئەم کارەیان کرد، بەڵام ئێمە ڕامانگرت.
$لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەی مامۆستایانی زانکۆ$
کۆمەڵێک زانیاری و قسە لەسەر بڕوانامەی مامۆستایانی زانکۆ هەبووە، لەوانە بڕوانامەی ساختە و کەموکوڕی لە بڕوانامەکانیان، بۆیە دەستەی دەستپاکی دەستی بە وردبینی لە بڕوانامەی مامۆستایانی زانکۆ کردووە، موشیر ڕەشید گوتی: وردبینیمان بۆ بڕوانامەی مامۆستایانی زانکۆ کردووە و گومانمان لە نزیکەی 600 بڕوانامەی مامۆستایانی زانکۆ هەیە، مامۆستای زانکۆ هەیە ساڵی 2016 لە زانکۆی مووسڵ دەرچووە کە ئەوکات مووسڵ بەدەست #داعش#ەوە بووە، ئایا ئەو مامۆستایە چۆن لەو ساڵەدا لە زانکۆی #موسڵ# دکتۆرای وەرگرتووە؟! بۆیە داوامان لە #وەزارەتی خوێندنی باڵا# کردووە وردەکاری ئەو بڕوانامانەمان بۆ ڕەوانە بکەن، کە ژمارەیان نزیکەی 600 بڕوانامەیە.
بەگوتەی بەرپرسەکەی دەستەی دەستپاکی چوار ساڵ لەمەوبەر هیچ وەزارەتێک میلاکی خۆی نەزانیوە. موشیر ڕەشید دەڵێت ساڵی 2014 ئامارێکمان لەسەر میلاک ئامادەکرد، کاتێک داوامان لە وەزارەتەکان کرد هیچ وەزارەتێک نەیدەزانی میلاکی چەندە و بەبێ پلان فەرمانبەریان دامەزراندبوو، تەنانەت لەبەر زۆری فەرمانبەر، دەوامی دامودەزگاکان کرابوو بوو بە شەفت.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسای دەستەی مافی مرۆڤ گوتیشی لە هەر گوندێک بیری ئاو، مزگەوت، قوتابخانە، بنکەی تەندروستی هەبێ‌، هەموو خەڵکی گوندەکە کراوە بە فەرمانبەر لەو شوێنانە و هەمووشیان جووتیارن، قوتابخانە هەیە 30 کارگوزاری هەیە، مزگەوت هەیە 20 خادمی هەیە، نیوەی خەڵکی گوندەکان بوونە فەرمانبەری حکومەت و کاری جوتیاریشیان دەکرد، لایەنە سیاسییەکان لە زۆنی سەوز و زەرد بۆ هەڵبژاردن و دەنگپێدانیان نیوەکەی دیکەشیان دامەزراند.
رەخنەیەکی زۆر لە دەستەی دەسپاکی دەگیرێت کە ماوەی 4 ساڵە نەیانتوانیوە وەکو پێویست بەدواداچوون بۆ کەیسەکانی گەندەڵی بکات، موشیر ڕەشید لەو بارەیەوە دەڵێت یەکلانەبوونەوەی کەیسەکان بەهۆی کەمتەرخەمی دەستەی دەستپاکی نییە، ئێستا هیچ بودجەیەکمان نییە، تەنیا نەسریەیەکی زۆر کەممان هەیە و بەشی هیچ ناکات، پێشتر 7 ملیار دیناریان پێدەداین، ئێستا 500 ملیۆن دیناریشمان وەکو نەسریە پێنادەن، هەروەها توانای مرۆییمان کەمە، کۆی کارمەندەکانمان ناگاتە 150 کەس، بە هەموو هەرێمی کوردستان 8 لێکۆڵەرمان هەیە، لەکاتێکدا دەستەی دەستپاکی عێراق نزیکەی 800 لێکۆلەری هەیە.
موشیر ڕەشید پێیوایە ئەگەر حکومەت بیەوێ‌ بەرەوڕووی گەندەڵی ببێتەوە، دەبێ‌ دادگایەکی تایبەت بۆ دادگاییکردنی گەندەڵکاران دابمەزرێنێ‌.[1]
#09-08-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,850 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 09-08-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-08-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : گەندەڵی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,850 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,026
Kuvat 106,460
Kirjat 19,312
Liittyvät tiedostot 97,293
Video 1,395
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.422 toinen!