- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر بارەگایەکی پارتی دیموکراتی گەل هەدەپە لە شاری ئەستەنبوڵ ئەنجامدا.
- تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دەستیانکردەوە بە تۆپبارانکردنی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان لەسنوری شارەدێی سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر.
- یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیاریدا ساڵی نوێی خوێندن دەستپێنەکات تا دەستکاری لە پاشەکەوتی موچەی مامۆستایان نەکرێت، یەکی مانگی داهاتووشی وەک دوا مۆڵەت بۆ حکومەت دیاریکرد تا وەڵامیان بداتەوە.
- پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ لەکۆبونەوەیەکدا بڕیاریدا لەسەر قەرەبووکردنەوەی دانیشتوانی شارۆچکەی خورماتوو، بەهۆی ئەو ڕوودانەوەکە لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا لەو شارۆچکەیەدا ڕوویاندا.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,193 kertaa