لەبەرئەوەی لە عێراقدا ساڵانە بری (250-270) هەزار تەن شەکر بەکاردەهێنرا لەو ساڵانەدا، ئەمە ڕێژەیەکی زۆربوو بۆ دابینکردنی ئەم بڕە شەکرە لە دەرەوە دەهێنرا جگە لەبڕێکی کەمی نەبێ کەلە کارگەی شەکری موسڵ بەرهەم دەهات، بۆیە بە چاک زانرا پاش تاقیکردنەوەی کشتوکاڵی ناوچەی سلێمانی بۆ بەرهەمهێنانی چەوەندەری شەکر لەبارو گونجاوە، هێنانی ئەم سەرچاوەیەش لەدەرەوەی وڵات بەهاکەی زۆر دەکەوێت، بۆئەم مەبەستە وەزارەتی پیشەسازی بریاری دا لە ڕۆژی 15-04-1969 پرۆژەکە بخرێتە مناقەسەوە. دەبێ لەکۆتای ئەم ساڵدا دەست بەکاربکرێت، پرۆژەکە دەکەوێتە ناوچەی قلیسان لە سەر ڕێگای سلێمانی-کەرکووک ڕوبەری 426 دونم داگیردەکاو 740 مەتر بەرزە لە ئاستی دەریاوە، دەبێ ڕۆژانە 300 تەن شەکری سپی تەسفیەوپوختەکرێ، ژمارەی کرێکاری پیشەییو فەرمانبەر (500) کەس بووەو ژمارەی جوتیاری کارکردو بۆ پرۆژەکە زیاتر لە 3000 کەس بووە، "ژمارە 12 تەموزی 1969 گ سلێمانی"
ئەوەی جێگای ئاماژەیە لە سەرەتای جەنگی نێوان عیراقوئیران فرۆکەکانی ئیران لەسەرەتای جەنگەکەدا ساڵی 1980-1981 بۆردومانی ئەم کارگەیەیان کردو زەرەریان گەیاند بەسایلۆوکارگەکە. لەسەردەمی حکومەتی هەرێم نەتوانراونەویسترا ئەم کارگەیە بخرێتەوە گەڕوکاربکات.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 5,169 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!