پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,655
Kuvat 106,179
Kirjat 19,172
Liittyvät tiedostot 96,594
Video 1,318
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
مەسعود بارزانی: هەموو جۆرە بۆچوونێک ڕەت دەکەمەوە کە پێیان وایە من بەدیلم نییە
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
مەسعود بارزانی: هەموو جۆرە بۆچوونێک ڕەت دەکەمەوە کە پێیان وایە من بەدیلم نییە
Asiakirjat

مەسعود بارزانی: هەموو جۆرە بۆچوونێک ڕەت دەکەمەوە کە پێیان وایە من بەدیلم نییە
Asiakirjat

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و سەرجەم موسڵمانانی عێراق و جیهان دەکەم.
پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم کە بە خوێنی ڕۆڵەکانیان داری ئازادی و نیشتیمان پارێزراوە و پیرۆزبایی لە یەک بە یەکی هەموو پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاساییش دەکەم کە قارەمانانە بەرگری لە خاک و گەلی کوردستان دەکەن و بوونەتە سەنگەرێکی پۆڵایین بۆ بەرگریکردن لە هەموو مرۆڤایەتی. پیرۆزبایی لە حاجیانی کوردستان و ڕێبوارانی ماڵی خودا دەکەم و داواکارم لە خودای مەزن عیباداتیان قبوڵ بکات.
هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە مایەی تێکشکانی یەکجارەکیی تیرۆریستانی داعش و هەموو ئاوارەکان بگەڕێنەوە شار و ماڵەکانیان.
جەماوەری خۆشەویستی کوردستان
لەم بۆنە پیرۆزەدا بە پێویستم زانی جارێکی دیکە لەبارەی ئەو قەیرانە سیاسییە قسە بکەم کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.
لە کاتێکدا کە گەلەکەمان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و لەبەردەم دەرفەت و هەڕەشەی گەورەدایە، هیچ پێویست نەبوو کە بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ پرسی سەرۆکایەتی بکرێت و کار بۆ قووڵترکردنی قەیران و تێکدانی ئاسوودەیی خەڵک بکرێت.
لەم پرسەدا ئەوەی لەسەر شانی من بووە ئەنجامم داوە. بەر لەوەی ماوەی یاسایی سەرۆکی هەرێم تەواو بێت داوای هەڵبژاردنم کرد و ئەرکی یاسایی خۆم بە جێ گەیاند بەڵام هەڵبژاردن نەکرا.
پێشتر چەندین جار داوام لە حزبەکان و پارلەمان کرد کە ئەم بابەتە یەکلایی بکەنەوە بەڵام دیسان ئەنجامی نەبووە. بە هیچ شێوەیەکیش داوام نەکردووە من لە پۆستەکەدا بمێنم. هەموو جۆرە بۆچوونێکیش ڕەت دەکەمەوە کە پێیان وایە من بەدیلم نییە.
لە درێژەکێشانی ئەو بارودۆخە زۆر نیگەرانم و خەڵکی کوردستانیش بێزار بووە و مافی خۆیانە گلەیی بکەن.
بە تایبەت کە قەیرانی قووڵ بەرۆکی کوردستانی گرتووە، کێشەکان لەگەڵ بەغدا و قەیرانی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت و لێشاوی ئاوارەکان و لەسەرووی هەمووشیانەوە شەڕی تیرۆریستانی داعش، بۆیە دەکرا حزبەکان و پارلەمان بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بابەتانە بەشێوەیەکی گونجاوتر قسەیان لەسەر ئەو پرسە کردبا و، بەر لە 23ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەرفەتی چارەسەرکردنی گرفتەکانیش زۆر بوون.
سەبارەت بەم قەیرانە دوور لە هەموو جۆرە عاتیفە و کاردانەوەیەک داوا لە هەموو حزبەکان دەکەم ئەوانەی بەشداری پارلەمانن و هەموو ئەو حزبانەی مۆڵەتیان هەیە کە ئەگەر کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی لە ماوەیەکی کورتدا نەگەییشتە ئەنجامێک، کۆببنەوە و بە باشی بیر لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی واقعیانە بکەن کە قەیرانەکان قووڵتر نەبنەوە و بە تایبەتیش گرفت لە شەڕی دژی داعش دروست نەبێ.
من زۆر بە باشی لە سەروەریی یاسا تێدەگەم و دەبێ زیاتر لە هەموو کەسێک ڕێز لە یاسا بگرم. داواکارم چیتر مانەوە و نەمانەوەی من تێکەڵی ئالیەتی هەڵبژاردنی سەرۆک و دەسەڵاتەکانی نەکرێت، چونکە دوو بابەتی لێک جیاوازن. پێشنیار دەکەم هەموو حزبەکان بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە بەر لە 2017 دەسەڵاتەکان و میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک لە دەستووردا یەکلایی ببێتەوە و بڕیاری کۆتایی بۆ گەل بێت. بۆ ئەو ماوەیەش و بۆ سەرۆکایەتی چۆن بە باشی دەزانن با بڕیاری لەسەر بدەن. بڕیارەکە هەر چۆنێک بێت، چ بەردەوامبوونم بێت لەسەر ئەرکەکانم هەتا هەڵبژاردن یان لەسەر بەڕێزێکی تر ڕێک بکەون بۆ ئەوەی ئەمانەتی سەرۆکایەتیی ڕادەست بکەم بۆ ئەوەی چیتر خەڵکی کوردستان بەم بابەتە سەرقاڵ و ماندوو نەکرێن.
ئێستایش کوردستان پێویستی بە هەوڵی هەموو لایەکە کە زانایانە و بە ڕۆحێکی پێشمەرگانە کاری بۆ بکەین بە تایبەت کە لەم قۆناغە هەستیارەدا ئەگەری داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەکە هەیە. هیوادارم هەموو لایەک زۆر بە هوشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو قۆناغەدا بکەن. خۆڕاگریی پێشمەرگە گەورەترین داستان و چیڕۆکی سەرکەوتنی بۆ هەموو جیهان لە بەرانبەر تیرۆر تۆمار کردووە. خۆڕاگریی پێشمەرگە و گەلەکەمان سەربەرزییەکی مەزنی بە ئێمە بەخشیوە و دەرفەتی گەورەیشی بۆ ڕەخساندووین. پێشمەرگە لەسەر ئاستی جیهانیدا بووەتە سیمبۆلی بەرگریکردن لە بەهاکان و ئازادی و داعشیش سیمبوڵی تاوان و شەڕانگێزی و دەبێ حزبەکان لەو دەرفەتە بگەن و بۆ بەرژەوەندیی گەلەکەمان سوودی لێوەرگرن.
لێرەدا پێزانینێکی زۆرم بۆ خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و تەحەمولی کێشە و قەیرانەکانی ئەو ماوەیە هەیە. ڕاستە قەیران هەیە، بەڵام ئومێدیش هەیە و نابێ بێ هیوا بین. زۆر بە باشی لە داواکاری و بارودۆخی گەنجە خۆشەویستەکانی کوردستانیش دەگەم و مافی ڕەوای خۆیانە. بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا باوەشی نیشتیمان گەرمترە و وڵات شیرینترە. بینیمان بە سەدان گەنجی خوبەخش لە دەرەوەی وڵات هاتنەوە و هەموو خۆشییەکانیان جێهێشت و یارمەتیی برا پێشمەرگەکانیان دا و ئامادەی گیانفیدایی بوون بۆ وڵاتەکەیان. داوا لە گەنجە خۆشەویستەکان دەکەم لەجیاتی ئەوەی بیر لە جێهێشتنی وڵات بکەنەوە هیوایان بەهێز بێت، قەیرانەکان قووڵن بەڵام چارسەریشیان هەیە. دەبێ بە هەموو لایەک بیر لە نەهێشتنی هۆکاری کێشەکان بکەینەوە و لەسەرووی هەمووشیانەوە ئەرکی حکوومەت و پارلەمان و حزبەکانە.
چاکسازیی پڕۆسەیەکی پێویستە و یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی زیندوویەتی کۆمەڵگە و سیستەم و پێشکەوتنی وڵات و، ئەو چاکسازییەی کە بەر لە چەند ساڵێک دەستمان پێکردبوو پێویستە کارا و فراوان بکرێت و دەبێ کاری جدیی و کردەیی بۆ بکرێت. ئەوەیش دووپات دەکەمەوە کە نابێ هیچ قەیرانێک ببێتە ڕێگر لەبەردەم مافەکانی گەلەکەمان و بڕیاردان لە چارەنووسی خۆی. ئەولەوییەتی سەرەکیی منیش مافی چارەنووسی خەڵکی کوردستان و نەهێشتنی مەترسیی داعشە لەسەر کوردستان.
خەڵکی خۆشەویستی کوردستان لەوە دڵنیا دەکەمەوە کە هەر چەندە ئەم قۆناغە سەختە بەڵام پشت بە خوا و هیمەتی گەلەکەمان، بە سەرکەوتوویی تێدەپەڕێنن.
هیوای شادی و بەختەوەری بۆ هەموو خەڵکی کوردستان دەخوازم و جەژنتان پیرۆز بێت.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 7,575 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-09-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,575 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,655
Kuvat 106,179
Kirjat 19,172
Liittyvät tiedostot 96,594
Video 1,318
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.75 toinen!