- لە شاری هەولێر بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتیەوە ماراسۆنێک ئەنجام دەدرێت.
- فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال یەبەشە دەربارە چالاکیەکان کە دوێنی لە شەنگال ئەنجامدرا لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە. یەبەشە لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چەتە ویستیان هێرش بکەنە سەر گردی شەهید ئەردال، هەستمان بەو هێرشە کردبوو، بە چەک ڕووبەرووی چەتەکان بوینەوە و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و دوانیشیان ڕایانکرد. هەروەها لە دەوروبەری گەڕەکی ستتی، بەرامبەر چەتەکانی داعش چالاکیەکی نیشانە گر (قەناس) ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا چەتەیەکی تر کوژرا.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 8,431 kertaa