نەواب عەلی مەردان خان (ساڵی 1657 کۆچی دوایی کردوە) خانەدانێکی کورد بوو لە سەردەمی شا تەهماسبی سەفەوی. بەڵام دوای بەدەستەوەدانی شاری قەندەهار بە ئیمپراتۆر شا جاهان لە ساڵی 1638، بوە کەسایەتیەکی دیار و ناسراوی سەردەمی موغالەکان.
ژیاننامە
عەلی مەردان خان پارێزگاری قەندەهار بوە، لە گەڕاندنەوەی داهات دواکەوتوە و شا تەهماسب داوای کردوە بۆ ئەوەی لە دادگا خۆی نیشان بدات، بەڵام ئەو فەرمانەی شاتەهماسبی پشت گوێخست. لە سەروبەندی فەرمانی دەرکردنی لە پلەکەی داوای یارمەتی لە پارێزگاری کابول و فەرماندەی غازنی کردوە، ساڵی 1638 شاری قەندەهاری ڕادەستی موغالەکان کرد و بوە پەنابەر لە دەلهی. شا جەهان یەک لەخ تانکای (سەد هەزار تانکا) پادداشت بە خۆی بەخشی و دوو لەخ بە براکەی و ئەفسەرانی سوپاکەی. وەک و پارێزگاری هەریەک لە کەشمیر، کابول و لاهۆر فەرمانڕەوایی کردوە.
پاشان ناونیشانی شازادەی شازادانی پێبەخشراوە، لە ساڵی 1639 دا لەشکرێکی هەفت هەزاری دروست کرد خۆی بوە فەرماندە و سەرکردەی سوپاکەی.
پاشان کرایە جێگری پاشا لە پونجاب کە لەو سەردەمەدا سنورەکەی لە کابولەوە بۆ دلهی بووە.
ئێستا ئارامگای عەلی مەردان خان لە جادەی موغالپورایە لە لاهۆر لە پاکستان. باغێک کە تا ئێستاش ماوە بە ناوی "باغی عەلی مەردان خان" ە لە سریناگاری کەشمیر.
سەرچاوەکان:
1. Tomb of Ali Mardan Khan
2. The Encyclopaedia of Islam: Supplement : Fascicules 1-2، By Clifford Edmund Bosworth، E. Van Donzel، B. Lewis، pg. 63
3. Majumdar، R.C. (ed.) (2007). The Mughul Empire، Mumbai: Bharatiya Vidya Bhavan، ISBN 81-7276-407-1، p.204
4. Mahajan، V.D. (1991، reprint 2007). History of Medieval India، Part II، ISBN 81-219-0364-5، p.144
ئەم بابەتە لەلایەن یاخی باڵەک لە ویکیپێدیاوە وەرگێڕدراوە.