$باشووری کوردستان$
- هێزێکی گەورەی داگیرکەری ئێڕاقی کە پێک هاتبوو لە هەزاران سەرباز و جاش و بە پشتیوانیی تانک و فڕۆکە، هێرشیان کردە سەر نێوچەکانی سنووری تیپی 86ی دەشتی #هەولێر#ی سەربە ینک، دوژمن لەو شەڕەدا زۆر دڕندانە کەوتنە گیانی دێهاتییەکان و زۆری لێ شەهیدکردن، جگە لە وێرانکردنی چەندین ماڵ و خانووبەرە، لە هەردوو گوندی ئازیانە و قەشقە پم ڕێ بە دوژمن دەگرن و هەرچەندە ژمارەیان 22 پم دەبێت و بەرامبەر 3000 سەرباز و جاش، ناهێڵن دوژمن بێتە پێشەوە و گوندەکان بڕوخێنێت، لە ئەنجامدا 2 پم شەهید دەبن کە یەکێکیان نێوی عەبدولباقی بارزانی بوو و 5 هاووڵاتیش لە پیاو و ژن و منداڵ شەهید دەبن.[1][2]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 11,643 kertaa