پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,029
Kuvat 106,697
Kirjat 19,304
Liittyvät tiedostot 97,314
Video 1,392
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
حەسەن قزڵجی
Ryhmä: Elämäkerta | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
Sijoitus Kohde
2 Äänestys 3
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەسەن قزڵجی

حەسەن قزڵجی
نووسەر و ئەدیب و ڕۆژنامەنووس حەسەن قزڵجی ڕۆژی 15-09-1914 لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار لە شاری #بۆکان# لەرۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. لە تەمەنی 6 ساڵییەوە خراوەتەبەر خوێندن. سەرەتا لەلای باوکی و دواتر لەلای مامۆستا مەلا ئەحمەدی فەوزی و مەلا ئەحمەدی تورجانی زادە خوێندویەتی. پاش چەند ساڵ خوێندن بووەتە فەرمانداری شاری مەهاباد. زۆربەی لایەنەکانی ژیانی ئەم بلیمەتە شاراوەن. جۆری ژیانی تایبەتیی و سیاسی و کاری نهێنی و دەیان ساڵ ڕاوەدوونران و ئاوارەیی و سەرەنجامیش گیران و کوژران پەردەیەکی نادیاریان بەسەردا کشاوە. حەسەنی قزڵجی یەکێک بووە لەو پیاوانەی ڕۆڵێکی ڕووناکبیری و ڕامیاری باشیان بووە لە کۆماری کوردستان بەسەرۆکایەتی قازی محەمەد. لە هەڕەتی لاوەتی دا بەناوی نهێنی (ژیر) پەیوەندی دەکات بەکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانەوە و لەگەڵ چەند کەسی ئازادیخواز و ڕووناکبیری تردا.
ئەم نووسەر و ڕووناکبیرە لە گۆڤارەکانی (کوردستان) ، (ئاوات) ، گۆڤاری هەڵاڵەدا نووسینەکانی بڵاو کراونەتەوە. هەروەها سەرنووسەر و بەڕێوەبەری گۆڤاری وێژەیی و ڕامیاریی گشتیی (هەڵاڵە) بووەکەلە ساڵی 1946 لەبۆکان و لەژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستان دا دەردەچوو. قزڵجی پاش کۆماری کوردستان وەک زۆربەی نیشتمانپەروەران بەناچاری پەڕیوە دەبێت و لە باشووری کوردستان جێگیردەبێت. سەرەڕای ژیانی نهێنی و چەرمەسەری درێژە بە نووسین دەدا و لەبڵاوکراوەکانی (هیوا) ، (ڕۆژی نوێ) ، (نووسەری کورد) ، (بەیان) دا بابەتەکانی بڵاو دەکرێنەوە. ئەم تێکۆشەرە لە ساڵی 1953 دا بەبیانوی ئەوی خەڵکی ئێراق نییە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ڕادەست بە ئێران دەکرێتەوە، بەڵام لە دەرفەتێکدا خۆی لەدەستی پۆلیسی ئێران ڕزگار دەکات و خۆی دەگەیەنێتەوە شاری #هەڵەبجە# و لەوێ نیشتەجێ دەبێت. پاشان خۆی دەگەیەنێتە لای #هەژار موکریانی# لە بەغدا. قزڵجی هەر لە بەغداوە دەچێتە وڵاتی بولگاریا و لەوێ لە ڕادیۆی پەیکی ئێران دەبێتە بێژەری هەواڵی ڕامیاری بە زمانی کوردی. پاش ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی ئێران، لە ڕیزەکانی حیزبی توودەی ئێران وەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی (مردم) کە بە کوردی دەردەچوو کاری کردووەبەڵام ساڵی 1983 حەسەن قزڵجی دەگیرێت و دەخرێتە زیندانەوە.
مامۆستا و نووسەر حەسەن قزڵجی ئەو کاتەی لە بەندیخانە دەستگیرکراوە تەمەنی 70 ساڵ بووە و پاش ئەوەی 10 مانگ لەژێر شکەنجەی جەستەیی و دەروونی دا دەبێت لە ڕۆژی 28-09-1985 بەهۆی نادیارە وە لە زینداندا کۆچی دوایی کردووە و لەژێر چاودێریی حکومەت تەرمەکەی لە گۆڕستانی بەهەشتی زارای تاران بەخاک سپێررا. هەر چەشنە خوێندنەوەیەک بۆ ڕەوتی ئەدەبی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بێ پەنابردن بۆ بەرهەمە ئەدەبییەکانی (قزڵجی) و ڕۆڵی لەو پانتاییە و بەتایبەتیی لە بواری چیرۆکی کوردی دا مەحاڵە. (قزڵجی) وەرگێڕ و ئەدیب و زمانزانێکی لێهاتوو بووە. دەیان بابەتی ئەدەبی لەزمانەکانی فارسی، تورکی، بولگاری و عەرەبی وەرگێڕاوە بۆ زمانی کوردی و هەروەها چەندین بابەتی زمانەوانی بڵاو کردووەتەوە. قزڵجی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بوارەکانی چیرۆک، وتار، ڕەخنە و لێکۆڵینە و بابەتی زامانەوانی و وەرگێڕان دا هەبووە. بەڵام بەداخەوە نەهامەتییەکانی ڕۆژگار پەردەیان بەسەر ئەم توانایانەدا کێشاوە و ئەمڕۆ قزڵجی زیاتر بە کۆچیرۆکی (پێکەنینی گەدا) ناسراوە.
$بەشێک لەبەرهەمەکانی حەسەنی قزڵجی$
ئاشتیخوازیی لادێیی و پەیمانی دوولایی، نووسراوی حەسەن قزڵجی و عەبدولڕەحمانی زەبیحی، بەغدا 1959. پێکەنینی گەدا کۆمەڵەچیرۆک، 1972، بەغدا. بەرهەمی چاپ نەکراو: تیۆری ئەدەبی، وەرگێڕان لەبولگارییەوە. زاراوەی سیاسی کۆمەڵایەتیی وەرگێڕان. کوورتەچیرۆکەکانی ئەنگیل کارالچیڤ، وەرگێڕان لەبولگارییەوە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 147,016 kertaa
HashTag
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 15-09-1914
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-09-1985 (71 ساڵ)
جۆری کەس: زیندانی سیاسی
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): بۆکان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 147,016 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.218 KB 29-09-2023 ئەوین کامەرانئـ.ک.
فایلی وێنە 1.0.18 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 519,029
Kuvat 106,697
Kirjat 19,304
Liittyvät tiedostot 97,314
Video 1,392
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.453 toinen!