کۆنە دەست مایینی زینکراوە، بەتەجرووبەش ئەمە چەسپاوە.
مایین: مێیەی ئەسپ. ئاژەڵێکی هێمن و لەسەرخۆیە، بۆ باربردن و گواستنەوە بەکاردێت، واتە: ئەو کەسەی مایین لە جوانووییەوە بەخێوبکات و پەروەردەی بکات، دەتوانێت بەئاسانی زینی بکات، مەبەست لەوەیە ئەو دۆست و هاوڕێیانەی لە مێژوویەکی کۆنەوە پەیدات کردوون، باش تێیان گەیشتوویت، نابێت بە دۆستی تازە بیانگۆڕیتەوە.[1]