کەس ئەستوونی خانووی خۆی دەرناهێنیت، بیداتە بەر خانووی تر.
ئەستوون: کۆڵەکە بەو دارە ئەستوورە دەوترێت کە بۆ ڕاگیرکردنی سەقفی دار، لەژێر دارەڕادا دادەنرێت، لە ژیاندا هیچ کەسێک ماڵی خۆی لەپێناوی ماڵی خەڵکیدا ناڕووخێنێت. واتە: کەس لە کار و کەسابەتدا زیان لەخۆی نادات بۆ خەڵکی، خۆی بخاتە زەرەرەوە و بەرانبەرەکەی قازانج بەدەست بهێنێت.[1]