پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 518,789
Wêne 105,975
Pertk PDF 19,359
Faylî peywendîdar 97,469
Video 1,396
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
سوودى ڕێککەوتنى بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سوودى ڕێککەوتنى بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا

سوودى ڕێککەوتنى بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا
ناونیشانی بابەت: سوودى ڕێککەوتنى بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#

دوای سێ مانگ گفتوگۆ و دانووستاندن، پەڕڵەمانی “ئێراق” پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی پەسندکرد، بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە لە وەزارەتی پلاندانانی ئێراقداهەیە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بۆ 13.9% زیادکراوە. پێشتر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بە 12.67% دیاریکرابوو، بەڵام زیادکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ 13.9% لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بووە کە 13.9%ی دانیشتووانی ئێراق پێکدەهێنێت.
بەو شێوەیەش 9.5 ترلیۆن دینارەکە؛ کە هەرێمی کوردستان لە بەشە بودجەی “ئێراق” بەریدەکەوت، زیاد دەبێت بۆ نزیکەی 11 ترلیۆن دینار. بەو داهاتەی هەرێمی کوردستان هەیەتی و بەو پارەیەش کە بەغدا بۆی دەنێرێت، دەبێت لێبڕین و دواکەوتنی مووچە نەمێنێت.
ڕۆژی چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 پەڕڵەمانی “ئێراق” کۆبووەوە و بەگشتی دەنگی لەسەر ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی ئێراق دا، یەکێک لەو ماددانەش کە لە ماوەی ڕابردوودا کێشەی لەسەربوو، ماددەی 11 بوو لە پڕۆژەیاسای بودجە، کە تایبەتە بە بەشە بودجەی “هەرێمی کوردستان” و لە کۆبوونەوەکەی پەڕڵەماندا بە کۆی دەنگ پەسندکرا، هەندێک لە ماددەکانیش هەموارکرانەوە.
یەکێک لەو ماددانەی کە لە ماوەی ڕابردوو کێشەی لەسەر بوو ماددەی 11 بوو لە پڕۆژەیاسای بودجە، کە تایبەتە بە (بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان) .
=KTML_Bold=“ناوەرۆکی مادەی 11 تایبەتە بەهەرێمى کوردستان”=KTML_End=
یەکەم؛ شایستە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و “هەرێمی کوردستان” لەنێوان ساڵانی 2004- 2020 یەکلایی کرایەوە، بە هاوئاهەنگی دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی لەگەڵ دیوانی چاودێریی هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە ڕێگەی وردبینیکردن هەموو حیساباتی کۆتایی داهات و خەرجییەکانی “هەرێمی کوردستان”، لەلایەن هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی، لەدوای جیاکردنەوەی خەرجییە سیادییەکان و ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکراوە لەچوارچێوەی خەرجییەکانی حاکیمە و پارەی تەرخانکراوی لە یاساکانی بودجەی گشتی فیدراڵی لە ماوەی ساڵانی 2014- 2019.
دووەم؛ بڕگەى ئەلف؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکان بە بڕی 460 هەزار بەرمیل ڕۆژانە، لەو بڕەش بڕی پێویست بۆ خەرجییەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و بڕی بەکاربردنی ناوخۆ لە هەرێم و پترۆدۆلار جیا دەکرێنەوە، بە جۆرێک کە داهاتی ئەو بڕەی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکات لە 250 هەزار بەرمیل نەوت کەمتر نەبێت بەنرخی سۆمۆ.
بڕگەى ب؛ بڕگەی ئەلف بە هاوئاهەنگی لەنێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.
بڕگەى ج؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و نا-نەوتییەکان بەگەنجینەی دەوڵەت، بەگوێرەی یاسای کارگێڕیی دارایی فیدراڵی، کە دیوانی چاودێریی درایی فیدراڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم وردبینی لە داتاکانی ئەو داهاتانە دەکرێت.
بڕگەى د؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند کراوە بە دانەوەی قەرزەکانی بانکی بازرگانی ئێراق، کە لەلای بانکە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمە، وەزارەتی دارایی بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو مانگانە بڕێک لە پشکی هەرێم دەبڕێت، ئەوەش لە ساڵی 2021 ەوە بۆ ماوەی 7 ساڵ بەردەوام دەبێت.
بڕگەى ﮪ؛ حکومەتی فیدراڵ پابەند دەبێت بە دانەوەی شایستەکانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی هەرێم بڕگەکانی (أ ، ب ، ج ، د) لە مادەی 11 جێبەجێ دەکات.
سێیەم: دوای وردبینیکردن لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، حکومەتی “هەرێمی کوردستان” پابەند دەکرێت بە پێدانی ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی تاوەکوو30/6/2021.
چوارەم؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و قەرەبووکردنەوەیان لەو پشکەی لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی بۆی دیاریکراوە، پێش خەرجکردنی هەر خەرجییەکی دیکە.
=KTML_Bold=“سوودەکانى ڕێکەوتنى هەولێر و بەغدا”=KTML_End=
1-یاسایى بوونى دۆسیەى نەوت؛ باشترین قازانج ئەوەیە ئێستا هەرێمی کوردستان دەتوانێت نەوتی خۆی بەشێوەیەکی فەرمی بفرۆشێت.واتە بەشێوەیەکى یاسایى بەهای نەوتی هەرێمیش زیاتر دەبێت. پێشتر هەرێمی کوردستان نەوتەکەی بە 11 دۆلار کەمتر دەفرۆشت، ئێستا ڕەنگە بە کەمتر لە 4 – 5 دۆلارێک بیفرۆشێت. ئەویش پەیوەندی بە جۆری نەوتەکەوە هەیە، کە نەوتی هەرێمی کوردستان قوورسە و وەکوو نەوتی بەسرە و شوێنەکانی دیکە نییە.
2- سوودمەندبوون لە داهاتەکانى دیکە؛ واتە ئەگەر هەردوولا ڕێککەوتن هەرێمى کوردستان کەڵک مەند دەبێت لەخەرجى پەرەپێدانى پارێزگاکان کە چوار ترلیۆنە، ڕەنگە 520ملیاردینار پشکى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بێت.
3- پەیوەندییەکانى هەولێروبەغدا؛ کە ساڵانێکە گرژى تێکەوتووە، بەرەو ئاسایى بوونەوە دەڕوات بەتایبەتى ئەو گیروگرفتانەى کەلەنێوان هەردولادا بوونى هەبوو.
4- دۆسیەى دادگایى تورکیا؛ وەک لاى هەموون ئاشکرایە نەوتى هەرێمى کوردستان بە خاکى تورکیادا دەڕوات، کە گرفتى یاسایى هەبوو بڕى (بیست وشەش ملیار) دینارە، تورکیا ڕزگارى دەبێت لە پێدانى ئەوبڕە پارەیە، کە لەماوەکانى ڕابردودا یارمەتییەکى زۆرى هەرێمى کورستانى داوە.
$“ڕێنوێنیی (ڕێنماییەکانى) جێبەجێکردنی بودجە”$
دوای سێ مانگ گفتوگۆ و دانووستاندن، پەڕڵەمانی “ئێراق” پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی پەسندکرد، ئێستا هەموو لایەنەکان چاوەڕێن بڕگە و ماددەکانی یاساکە جێبەجێ بکرێن.
پەڕڵەمانی “ئێراق” پەلەیە لە جێبەجێکردنی بودجە، بەبێ ئەوەی یاساکە لە وەقائیعی فەرمی بڵاوبکرێتەوە، دەسەڵاتی بە حکومەت داوە جێبەجێی بکات. لە ڕۆژی یەکشەممەوە وەزارەتی دارایی “ئێراق” دەست بە دەرکردنی ڕێنوێنی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەکات ناردنی بەشەبودجەی کوردستان پێویستی بە دانووستاندنی شاندە تەکنیکییەکانە. لەوانەیە ناردنی بەشی هەرێمی کوردستان مانگێکی پێبچێت، کە دەست بە جێبەجێکردنی یاساکە دەکرێت.
وردەکاریی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە ماددەی 11ی بودجەی ئێراق جێگیر کراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند کراوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و قەرەبووکردنەوەیان لەو پشکەی لە چوارچێوەی بودجەی گشتی بۆی دیاریکراوە.
دوای وردبینیکردن لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە تاوەکوو30ی حوزەیرانی 2021 لیست و ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە بەغدا بدات. بودجەی “ئێراق” 130 تریلیۆن دینارە، پشکی هەرێمی کوردستان 13.9%یە، کە نزیکەی 11 تریلیۆن دینار دەکات.
بەپێی خاڵی یەکەمی ماددەی 11، هەرێمی کوردستان پابەند کراوە بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکان بە بڕی 460 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، بەو پێیە؛ بەپێی خاڵی یەکەمی ماددەی 11، هەرێمی کوردستان پابەند کراوە بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگە نەوتییەکان بە بڕی 460 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، لەو بڕەش خەرجییەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و بەکاربردنی ناوخۆ لە “هەرێمی کوردستان” و پترۆدۆلار جیادەکرێنەوە، بە جۆرێک داهاتی ئەو بڕەی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکات، لە 250 هەزار بەرمیل نەوت کەمتر نەبێت بەنرخی سۆمۆ.پێویستە هەولێر، 652 ملیار دیناری داهاتی نەوت و 100 – 125 ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕادەستی “بەغدا” بکات، تاوەکووبەغدا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
=KTML_Bold=دەرئەنجام:=KTML_End=
ئێستا لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بەبێ لێبڕین 895 ملیار دیناری پێویستە. ئەگەر ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا وەکوو خۆی جێبەجێ بکرێت، سوودمەندی یەکەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبن.
سەبارەت بە چۆنییەتیی خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی کانوونی دووەم، شوبات و ئادار، لەبەرئەوەی یاسای بودجە ساڵانەیە، واتە بۆ یەک ساڵە، لە 1ی کانوونی دووەمەوە دەستپێدەکات و لە 31ی کانوونی یەکەم کۆتایی دێت، واتە ئەژمارکردنی ئەو ماوەیە ئەوەندە سەخت نییە، چونکە بە داهاتە، واتە بەهای نەوتەکە ئەژمار دەکرێت، پابەندیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی 1 و 2 و 3 ئەژمار بکرێت چەندە، لەبەرانبەردا شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئەژمار بکرێت، کە دوو ژمارە دەردەچێت، دەردەکەوێت کامیان قەرزداری کامیان دەبێت، لەوانەیە ژمارەیەک دەربچێت کە حکومەتی فیدراڵی بڕێک پارە بنێرێت بۆ هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو قەرزانەی کوردستان کە لای بەغدا ماوە، لە مانگی شوباتی 2014وە پشکی هەرێمی کوردستان بڕدراوە، لە ساڵی 2007ەوە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هێزی پێشمەرگە وەکوو بەشێک لە سیستەمی بەرگریی ئێراقی خەرج نەکراوە، لەگەڵ کۆمەڵێک بابەتی دیکە. بۆ چارەسەکردنی ئەو بابەتەش پەنا براوەتە بەر بڕگەیەک کە باسی تەسویەی حیساب دەکات لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە ساڵی 2004ەوە تاوەکوو2020، هەر لەنێو ئەو بڕگەیە دەرفەتی ئەوە هەیە تەسویەی قەرزەکانیش بکرێت لەنێوان هەردوولا، هەموو ئەو بڕە پارەیەی کە بە هەرێمی کوردستان لەو ماوەیە دراوە، ئەژمار دەکرێت، لەبەرانبەردا ئەو بڕە ئەژمار دەکرێت کە دەبوو هەرێمی کوردستان بە بەغدای بدات، لە کۆتاییدا لایەک قەرزدای لاکەی دیکە دەبێتەوە”.
لەبەر دوو هۆکار پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕگەیە بکات، یەکەمیان بۆ ئەوەی ئەمە دووبارە نەبێتەوە و لە هەموو یاساکانی بودجە وەکوو بۆمبێکی تەوقیتکراو دانەنرێتەوە دژی هەرێمی کوردستان، دووەم بۆ ئەوەی دیاربێت کام لایەن قەرزدای کام لایەن دەبێتەوە، لە کۆتاییدا دەکرێت ئەو ژمارەیە سفر بکرێتەوە بە ڕێککەوتنێکی حکومی و سیاسی. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 254 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 07-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 254 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Wefayî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
21-12-2009
هاوڕێ باخەوان
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
26-08-2022
شەنە بەکر
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
04-06-2023
ئاراس ئیلنجاغی
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
شاهۆ غەفور حسێن
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 518,789
Wêne 105,975
Pertk PDF 19,359
Faylî peywendîdar 97,469
Video 1,396
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Wefayî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.875 çirke!