پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 518,391
Wêne 105,209
Pertk PDF 19,477
Faylî peywendîdar 97,493
Video 1,394
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
ژاوەژاوی پێش هەرەس!
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژاوەژاوی پێش هەرەس!

ژاوەژاوی پێش هەرەس!
$ژاوەژاوی پێش هەرەس!$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#

بۆچی ئەندامان و هەوادارانی ئیسلامی سیاسی و هەڵگرانی بۆچوونە سەلەفییەکان ئەمڕۆ زۆرترین جوێن دەدەن، لەبری ئارگیومێنتسازی عەقڵی و مەوعیزەی حەسەنە و جدال بالتی هی احسن لاقرتی و جوێن جنێو و سووکایەتی ئەخلاقی و کەسیی وەک یەکەمین چەکێک لەبەرانبەر دیاردەکانی دونیای نوێدا بەکار دەهێنن؟ بۆچی پێیان وایە ئازادی بە بەرەڵڵایی و دیموکراسی بە کوفر و عەلمانییەت بە ئیلحادییەت سکپڕە؟

حیزبی توودە یا توودەکانی ئێران میراتگری بزووتنەوەی چەپ و کۆمیونیستی ئەو وڵاتەبوون و لە ساڵی 1920 وەک ڕێکخراوێکی چەپ و لەسەر دەستی 53 کەس بەناوی توودە لەتاران خۆیان ڕێکخستەوە. یەکێک لە دیارترین دامەزرێنەرانی توودە بوزورگ عەلەویی نووسەر و ڕۆماننووسی ئەو وڵاتە بوو کە بە ڕۆمانی چاوەکانی ناوبانگی بڵاوبوویەوە. توودەییەکان زۆر بێڕەحم و دڕندە بوون لەبەرانبەر نەیارە فیکری و سیاسییەکانیاندا. بەجۆرێک تووند بوون کە مەحاڵ بوو بهێڵن نەیارەکانیان سەر دەرکەن، دەمودەست بە وشە و نووسینەکانیان تیرۆری فیکرییان دەکردن. یەکێک لە وشەیەی توودەییەکان بەکاریان دەهێنا و نەیارەکانیان پێ تیرۆر دەکرد وشەی لیبرالیزمبوو. لە ڕێگای ئەم وشەیەوە کەشێکیان درووستکردبوو کە هەرکەسێک باوەڕی بە ئازادی و ماف و دیموکراسی بەها ڕۆژاواییەکان هەبووایە پێیاندەگوت لیبراڵیست و دەیانویست بەم وشەیە بڵێن ئەوەی باوەڕی بە لیبراڵیزم هەبێت ئەوا دیارە باوەڕی بە کرانەوە وئیمپریالیزم و داگیرکاری ڕۆژاوا هەیە و دەبێت دەمودەست سەرکوت بکرێ.

پێش ڕووخانی شای ئێران توودەییەکان زۆر چالاکبوون، لەڕێگای وشەی لیبرالیزمەوە هەموو نەیارە فیکرییەکانیان تارومار و تیرۆر کردبوو. کەم بوون ئەو نووسەرانەی لەترسی ئەم وشەیە بوێری ئەوە بکەن بە ئاشکرا خۆیان وەک لیبرالیست نیشان بدەن.

دکتۆر ئیبراهیمی یەزدی وەک لە بیرەوەرییەکانیدا دەنووسێت یەکێک بوو لەو کەسە چالاکانە ئێران کە بزووتنەوەی ڕاپەڕینی ئازادی (نهضت ازادی) لە ئێراندا دامەزراندبوو. دکتۆر یەزدی خۆی پسپۆڕی مۆلەکیولەر بایەلۆژی بوو، بەهۆی پسپۆڕێتییەکەیەوە زانکۆکانی لەندەن و کالیفۆرنیای دی بوو، لە تاقیگەکانینی ڕۆژاوادا ڕاهێنانی دیبوو. یەکێک بوو لەو کەسانەی کە هانی ڕوحوڵا خومەینی دا لە نەجەفەوە بگوازێتەوە بۆ پاریس و بەڕووی دونیای نوێدا بکرێتەوە. دەگێڕێتەوە کە خومەینی لەنەجەف پێی گوتووە: من وا تەمەنم بەسەر دەچێت وخزمەتێکی شیاوم بە ئیسلام نەکرد، هیوادارم ئێوە ئەو خزمەتە بکەن دکتۆر یەزدی دەڵێت بە خومەینیم گوت: قوربان شا مەحکومە بە کەوتن، ئێمە ناتوانین لوکسی ئەوەمان هەبێت دوای شا وڵات لە دیکتاتۆرییەتێکی بنەماڵەییەوە بدەینە دەست دیکتاتۆرییەتێکی چەپ، ئێوە خەڵکێک بەگوێتان دەکات بۆ ئەوەی دەنگتان زیاتر ببیسترێت دەبێت لە پاریسەوە نەک لە نەجەفەوە دەنگتان بگەیەنن بە خەڵک. یەکەمین چاوپێکەوتنەکانی خومەینی لەگەڵ مۆنتێ کارلۆ و ئاژانسە فەرەنسییەکان ئەم دکتۆر ئیبراهیمە بۆ خومەینی ڕێکدەخات و لێیەوە خومەنی بە دونیای دەرەوە دەناسرێت

خومەینی لەسەر قسەی دکتۆر یەزدی و هاوبیرەکانی لەو سەردەمەدا عەلی شەریعەتی، مەهدی بازرگان و دەیان کەسی دیکە هاوشێوەی یەزدی بیریان کردۆتەوە دەچێتە پاریس، بەقەولی توودەییەکان دونیای لیبراڵ دەبینێت و ئەم کارە وادەکات خومەینی بتوانێت هەژموونی خۆی بەسەر توودەییەکاندا زاڵ بکات. ئەوەی سەیرە لە ساڵی 1979 و پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران خومەینی کە دەگەڕێتە هاوشێوەی دژایەتی و قەدەخەکردنی توودەییەکانی ئێران دەکەوێتە دژایەتیکردنی لیبراڵ و ئازادیخوازەکانیش. لەژێر فشاری هەندێ لە ڕاوێژکارەکانی وەک فەرماندە موحسینی ڕەزائی تائێستاش فەرماندەی پاسدارانە و هاشمی ئەکبەری ڕەفسەنجانی ئەم جارە هەروەک توودەییەکان هەڵمەتی دەژە لیبراڵەکان دەست پێدەکات، بەڵام بە ماناو ناوەرۆکێکی جیاوازتر. گەر لە ئێرانی پاش شۆڕشدا بە کەسێک بگوترایە لیبراڵ ئەوا بەو مانایە پێی دەگوترا کە ئەم کەسە بێئەخلاق و بێنامووسە، سڵ لە هیچ بێ ئەخلاقییەک ناکاتەوە، تەنانەت چاوی لەسەر مەحرەمەکانی خۆشێتی. دەیانگوت تەماشای ئامریکا و فەرەنسا بکەن چ بێ ئەخلاقخانەیەکن! لیبراڵەکانی ئێمەش دەیانەوێت وڵاتەکە وەک ئەو وڵاتە ڕۆژاواییانە بێ ئەخلاق ببێت.

یەکێک لەوانەی کە بەر شاڵاوی تیرۆری وشەی لیبرالیزمکەوتەوە دکتۆر ئیبراهیمی یەزدی بوو کە زۆریش لە خودی خومەینی نزیک بوو. لەژێر هەژموونی نزیکەکانی خومەینیدا سەردانیکردنی خومەینی لێ قەدەخە کرا. بەتایبەتی لەساڵانی سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ماڵوێرانکەری ئێران-ئێراقدا. یەزدی دەڵێت:
من لەسەرەتاوە دژی ئەو ڕاوێژە داگیرکارییانە بووم بۆ سەر خاکی ئێراق ڕەفسەنجانی و ڕەزائی گوایە بۆ پاراستنی سنوورەکان دەیاندایە خومەینی، دەمزانی سەددام چ جۆرە بوونەوەرێکی شەڕەنگێزە، ئەو ماڵوێرانییەم دەدی کە لە ئەنجامی ئەم ڕاوێژە هەڵانەوە ڕوو دەدات، بەڵام نەیاندەهێشت خومەینی ببینم.

بەڵێ شەڕی ئێران ئێراق ڕوویدا هەشت ساڵ بەرکار بوو، یەک ملیۆن کەس لەهەردوولا بوونە قوربانی بەگوێرەی ماڵپەری سپێکتەیتەر ئیندێکس تێچووی ئەو شەڕە زیاتر بووە لە یەک ترلیۆن دۆلارهەزرا میلیارد دۆلار، دەیان ژیری و کەسایەتی نزیک لە خومەینی وەک دکتۆر ئیبراهیمی یەزدی بە بیانووی ئەوەی کەسانی لیبراڵن وەک بێئەخلاق و بێ نامووس تەماشا دەکران و نەیاندەهێشت قسە بکەن و خومەینی ببینن. تەماشا گەر لەسەرتاوە لەبری ڕەفسەنجانی و ڕەزائی ڕاوێژ لە یەزدی و بازرگان وەربگیرایە لەجیاتی ئەو هەموو ماڵوێرانی و کاولکارییانە بوژانەوە و ژیان گەشەی دەکرد لەم جوگرافیایەدا. لەکۆتاییدا دکتۆر یەزدی دەڵێت بەهەر چەرمەسەرییەک بێت خومەینیم دی و پێم گوت: قوربان دەبێت تۆ ئەم نەزیفە بوەستێنیت، سەددام دیارە چۆنە دەڵێت خومەینی پێی وتم: ئاغای یەزدی من بەم سەروو سیما سپییەوە بچم لەگەڵ شەلاتییەکی وەک سەددامدا دانووستان بکەم؟ پێم گوت: بەڵێ قوربان دەبێت بیکەیت، دانووستان ناکەیت چ دەکەیت؟ سیاسەت کەی پەیوەندی بە سەروو سیماوە هەیە؟ دوانار خومەینی ڕێککەوت و بەقەولی خۆی جامە ژەهرەکەی خواردەوە.

ئەحمەد خومەینی کوڕی خومەینی دواتر وەک ناڕەزایەتییەک لەسەر ئەوەی گوایە خومەینی چاوی بەم لیبراڵانەی هاوشێوەی یەزدی کەوتووە وەک تەشەر دەڵێت بەڵیێ باوکم چەند جارێک دیداری لەگەڵ ئەم لیبراڵانەدا کردووەوەک ئەوەی کارێکی خراپی کردبێت.

$ئەم باسە چ پەیوەندییەکی بە کوردستانەوە هەیە؟$
بەدەر لەوەی وشەکانی لیبراڵیزم، ماف، دیموکراسی، عەلمانییەت، سیکۆلاریزم، چی دەگەیەنن لایان، ئەمڕۆ بەکارهێنانی ئەم وشانە و قسەکردن لێیان بەسن بۆ ئەوەی ئەو عەقڵییەتە داخراوە سەلەفییە تووندەی کە لەم جوگرافیای ئێمەدا حاکمی موتڵەقی بیرنەکردنەوەیە تیرۆری فیکریت بکات و بتخاتە ژێر نیشانەی پرسیاری ئەوەی کە تۆ کەسێکی لادەر و و بێدین و بێئەخلاق و مولحیدیت. بەکارهێنانی واژەکانی وەک: دیموکراسی کوفرە، عەلمانییەت واتە ئیلحادییەت، جێندەر واتە قوندەر، ئازادی واتە بەرەڵایی ..هتد لەلایەن سەرکردە و بنکردەی ئیسلامییەکانەوە نموونەیەکی کتومت هاوشێوەی ئەو نموونەیەن کە توودەییەکان بەر لە نیو سەدە بەکاریان دەهێنا. هەرئەوەندە نا پێشتریش چەپ و مارکسییەکانی لای خۆمان هەمان شتیان لە بەرانبەر کۆنسرەڤەتیڤ و دیندارانی ئێمەدا بەکار هێناوە گوایە کۆنەپەرەست و ڕەجعی و دواکەوتوون و لە دونیای نوێ دابڕاون، دین ئەفیۆنە، مۆتۆکانی سەبارەت بە مافی کرێکار و پلۆریتاریا بەشی زۆریان مۆتۆی ئیستفزازی بوون دژی دین و کلتوری خەڵکی ئەم جوگرافیایە. شاعیرێکی ئەم چەپانە بەمەندە بەس ناکات دژی ئابووری دونیای ئازادیشە دەڵێت:
لەهەر شوێنێ دۆلار بژی بژێنمەوە سەد گیڤارا

ئەم عەقڵییەتە دۆگما سەلەفییە چ دیندار بێت چ بێدین، چ ڕاست بێت چ چەپ دەقیق هەمان میکانیزمی خومەینی و توودەییەکان بۆ بەرگریکردن لە مانەوەی وەهمەکانی خۆیان بەکار دەهێنن. ئەم وتارە توندە سەری لەخێرەوە دەرناچێت. ئێرانی خومەینی و توودەییەکانی سەردەمی شا نموونەی باڵای ئەم جۆرە لە تیرۆر و تۆقاندنن. ئێمە ئەمڕۆ لەنان و ئاو زیاتر پێویستیمان بە بەها باڵاکانی مۆدێرنیتە و فەزیلەتە مەدەنییەکان هەیە. دیارە هاتنی ئەم بەهایانە بێ کەم و کەسر و بێ کێشە نابن، بەڵام هەمشە ئازادی لە نەبوونی ئازادی، سیستم و دەوڵەت و مەنزوومەی دیموکرات و مافسەنتەر لە سیستم و مەنزوومەی دینی و تیۆلۆژی و خواسەنتەر چاکتر و ئاوەدانتر و پڕ بەرهەمترە.

ئەو سەرکردانەی دڵیان بە جوێندانی ئەندامەکانیان خۆشە گوایە لەڕێگەی جوێنەوە خودا و ئەخلاق و دین و نیشتمان و کوردایەتی دەپارێزن، زوو یا درەنگ خۆیان دەبنە قوربانی دەستی ئەو چەقۆ دووسەرەی دەستی خۆیان کە بێ پەروایانە بەڕاست و چەپ دەیوەشێنن. [1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 576 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هاووڵاتی - 02-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 10-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 576 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
04-03-2009
هاوڕێ باخەوان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 518,391
Wêne 105,209
Pertk PDF 19,477
Faylî peywendîdar 97,493
Video 1,394
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Folders
Wişe u destewaje - Ziman - Şêwezar - K. Bakûr T. Latîn Wişe u destewaje - Ulat - Herêm - Bakûrî Kurdistan Wişe u destewaje - Ulat - Herêm - Rojaway Kurdistan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 1.625 çirke!