پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 518,812
Wêne 106,223
Pertk PDF 19,336
Faylî peywendîdar 97,323
Video 1,398
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
شکۆیێ حەسەن ئەو شاعیرەی کە وەک مۆم لە دوورەوە بۆ کوردستان دەسووتا
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شکۆیێ حەسەن ئەو شاعیرەی کە وەک مۆم لە دوورەوە بۆ کوردستان دەسووتا

شکۆیێ حەسەن ئەو شاعیرەی کە وەک مۆم لە دوورەوە بۆ کوردستان دەسووتا
شکۆیێ حەسەن
ئەو شاعیرەی کە وەک مۆم لە دوورەوە بۆ کوردستان دەسووتا
بەکر شوانی
#ئەدەبییات_شوانی
#کتێب_شوانی
لەو باوەڕەدام زۆربەتان ناوی شکۆیێ حەسەنتان نەبیستووە، بەڵام ئەگەر کەمێک پشوودرێژ بن و تا کۆتایی ئەم کورتە وتارە بخوێننەوە، ئەوا لەوانەیە ناوی شاعیری ب خەمل و ڕەوشە، شێرین و خوەشە زمانێ کوردی بۆ هەتاهەتایە بە پیتی درشت لە یادگەی خۆتاندا تۆمار بکەن.
زۆر هەوڵم دا کۆمەڵێک سەرچاوە دەربارەی شکۆیێ حەسەن پەیدا بکەم و وەک وەفایەک بۆ شاعیرێکی کوردی کوردستان نەدیو، بابەتێکی تێر و تەسەلی لەسەر بنووسم. وەلێ بەداخەوە جگە لە وتارێکی کاوە نەمر بە زمانی تورکی (لینک لە کۆمێنتە)، سەرچاوەیەکی تری شایەنی سوود لێ وەرگرتنم نەدۆزییەوە. نەمریش لە وتارەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە زانیاریی پێویست دەربارەی شاعیر و چارەنووسی بەشی زۆری شیعر و نووسینەکانی بەردەست نییە. ئەم زانیارییانەی لای خوارەوەم لەبەر ڕۆشنایی ئەو کورتە وتارەی کاوە نەمردا ئامادە کردووە.
شکۆیێ حەسەن لە ژیاندا چەندین کاری کردووە، بەڵام بەر لە هەموو شتێک ئەو شاعیرێکی هاوچەرخی قەدری جان، ڕەشیدێ کورد، عوسمان سەبری، جگەرخوێن، فێریکێ ئوسیڤ، میکائیلێ ڕەشید، عەگیدێ شەمسی و ڕیزالیێ ڕەشید بووە و لە سەردەمی یەکیەتیی سۆڤیەت و لە ناو کوردانی کافکاسیادا پەنجەرەی نوێی بە ڕووی شیعری کوردیدا کردووەتەوە. ئەم شاعیرە کوردەی سەر بە ئاینی ئێزیدی، سەرباری هەموو هەوڵ و کارەکانی، بەداخەوە پشتگوێ خراوە و وەک پێویست ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە. شاعیر ژیانێکی سەخت و پڕ لە چەرمەسەریی بەڕێ کردووە و شێوازی ماڵئاواییکردنیشی لە ژیان بە تەواوی دەمانگەیەنێت بەو بڕوایەی کە ناوبراو قوربانییەکی ڕاستەقینەی ژیان بووە.
شکۆیێ حەسەن ڕۆژی 17ی حوزەیرانی ساڵی 1928 لە گوندی جاموشڤانا بچووکی هەرێمی ئاخبارانی ئەرمەنستان لە دایک بووە. هەرێمی ئاخباران لەو سەردەمەدا 11 گوندی کوردی ئێزیدی نشینی لێ هەبووە و زۆربەی شاعیر و نووسەر و ئەکادیمیسیانە ناسراوەکانی کوردی سەردەمی یەکیەتیی سۆڤیەت خەڵکی ئەو هەرێمە بوون.
بنەماڵەی حەسەن، واتە باوباپیرانی شکۆ، لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی شاترۆخلیی سەر بە ناوچەی دیگۆری شاری قارسی باکوری کوردستان بوون و لە سەروبەندی هەڵگیرسانی شەڕی یەکەمی جیهانیدا و بۆ خۆڕزگارکردن لە هەڵمەتی بە کۆمەڵکوشتنی ئەرمەنی و ئێزیدییەکان، هەڵهاتوون و لە ئەرمەنستان گیرساونەتەوە.
کاتێک شکۆیێ حەسەن دەبێت بە 5 ساڵان، حەسەنێ میدۆی باوکی دەمرێت و مامێکی بە ناوی سۆفی دەیخاتە بن باڵی خۆی و پەروەردەی دەکات. لە تەمەنی 20 ساڵیدا، ساڵی 1948، لە کۆلێژی زمانە ڕۆژهەڵاتییەکانی زانکۆی یەریڤان دەست بە خوێندن دەکات و ساڵی 1953 زانکۆ تەواو دەکات. شکۆیێ حەسەن یەکەم شیعری خۆی لە ڕۆژنامەی زانکۆدا بڵاو دەکاتەوە. پاشان شیعرەکانی بەسەر لاپەڕەکانی ڕۆژنامەی ڕیا تازەوە دەنیشنەوە و ڕادیۆی کوردیی یەریڤانیش ناوبەناو شیعرەکانی شاعیر بڵاو دەکاتەوە.
شکۆیێ حەسەن لە 1954 تا 1957 لە قوتابخانەی گوندێکی ئەرمەنی بە ناوی بانگار لە ئابخازیا وانەی زمانی ئەرمەنی دەڵێتەوە. پاشان دەگەڕێتەوە و لە ڕادیۆی کوردیی یەریڤان وەک سەرنووسەر دەست بە کار دەکات. بەڵام لەبەرئەوەی خوولیای ڕاستەقینەی ئەو زمان دەبێت، ساڵی 1961 لە بەشی کوردۆلۆژیی ئەنستیتووی گەلانی ئافریکا و ئاسیای سەر بە زانکۆی لینینگراد دەست بە خوێندن دەکات و ساڵی 1965 بڕوانامەی دکتۆرا وەردەگرێت.
لە ساڵانی 1960دا ڕۆژنامەی ڕیا تازە بایەخ بە هەواڵەکانی شۆڕشی ئەیلوول و هێرشەکانی سوپای عێراق بۆ سەر کوردستان دەدات و کۆمەڵێک وتار بە سەردێری کوردستان دشەوتە بڵاو دەکاتەوە. هەر شکۆیێ حەسەن هەر لەو سەروبەندەدا شیعرێک بە هەمان سەردێر دەنووسێت:
کوردستان دشەوتە
شەرە، شەرە، لێ لێ جان
دشەوتە کوردستان
ل ناڤ مژا بارووتێ
دەنگێ شین و گری تێ...
شکۆیێ حەسەن لە ژیانی خۆیدا سێ دیوانی بە چاپ گەیاندووە: قالچیچەک 1961، تەمبورێ کوردان 1965 و مەرەمێ دلێ کورد 1970. پێ دەچێت شاعیر بەرگەی دژوارییەکانی ژیانی نەگرتبێت، بۆیە ساڵی 1976 بە خۆکوشتن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بەداخەوە نەمتوانی زانیاریی زیاتر لە بارەی ساڵانی کۆتایی ژیانییەوە بە دەست بهێنم. لە دوای مردنی، دیوانی چوارەمی بە ناوی پەروەزا وەتەن چاپ و بڵاو کرایەوە. بەشێکیش لە شیعر و وتارەکانی دزراون و بوون بە موڵکی کەسانی ئاستنزم و نەناسراو. ساڵی 2008یش وەشانخانەی ئاڤێستا لە ئیستانبوڵ بەشێک لە شیعرەکانی شکۆیێ حەسەنی لە کتێبێکدا بە ناوی پایز و با کە لەلایەن تۆسنێ ڕەشیدەوە ئامادە کراوە، چاپ و بڵاو کردەوە.
شکۆیێ حەسەن ئەگەرچی لە ژیانیدا هیچ بەشێکی کوردستانی نەدیوە و لە ئەرمەنستان ژیاوە، بەڵام بە کوردی شیعری نووسیوە و بە ناوی دیوانەکانی و ناوەڕۆکی شیعرەکانیدا دەردەکەوێت لە ناخەوە و لە دوورەوە وەک مۆم بۆ نیشتمان سووتاوە. منیش وەک کاوە نەمر ئاوات دەخوازم دەست بە کۆکردنەوەی شیعر و وتارەکانی شکۆیێ حەسەن بکرێت و بە شێوەیەکی زانستی و ڕێکوپێک چاپ بکرێن و لە سەرانسەری پارچەکانی وڵاتدا بڵاو بکرێنەوە.[1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 272 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | کوردستان تیڤی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 28-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 30-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 30-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 272 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Wefayî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەزیز محەمەد
ژیاننامە
سەربەست مەحمود
04-11-2009
هاوڕێ باخەوان
سەربەست مەحمود
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
20-09-2015
سەریاس ئەحمەد
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
فایەق حامید ئەسعەد
15-03-2022
سەریاس ئەحمەد
فایەق حامید ئەسعەد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 518,812
Wêne 106,223
Pertk PDF 19,336
Faylî peywendîdar 97,323
Video 1,398
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Wefayî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.891 çirke!