پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 519,092
Wêne 106,718
Pertk PDF 19,304
Faylî peywendîdar 97,343
Video 1,392
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
سیاسەتی شا عەباسی یەکەم بەرامبەر بە کورد
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیاسەتی شا عەباسی یەکەم بەرامبەر بە کورد

سیاسەتی شا عەباسی یەکەم بەرامبەر بە کورد
سیاسەتی شا عەباسی یەکەم بەرامبەر بە کورد
ئاریان ئومێد

شا عەباسی یەکەم کە لە نێوان ساڵانی (1588-1629) فەرمانڕەوایی ئێرانی کردووە، بە یەکێک لەو شایانەی ئێران دادەنرێ کە بەرامبەر نەتەوەی کورد ستەم و توندوتیژیەکی زۆری بەکارهێناوە کە لە پێش ئەوداو لە دوای ئەویش کەم وێنە بووە، سیاسەتەکانی شاعەباس تەژی بوون لە فروفێڵ و ستەم و زۆرداری بەرامبەر کورد و هەمیشە لە هەوڵدا بووە بۆ ئەوەی کورد وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی دەوڵەتەکەی بەکاربێنێ، بێ لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی قوربانیدان و زیانەکانیان، هەر کۆمەڵە کوردێکیش دژی ئەم سیاسەتەی شا وەستابنەوە، ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن و ڕاونان بوونەتەوە، لێرەدا هەوڵەدەین بە چەند نموونەیەک وێنەیەکی سیاسەتەکانی شاعەباس بەرامبەر کورد بخەینە بەرچاو.

1- جیاوازی مەزهەبی کوردەکان، وەک هۆکارێک بۆ کۆمەڵکوژکردنیان: شاعەباس کەسێکی شێعە مەزهەب بوو، دەشیزانی کڕۆکی دەوڵەتەکەی لەسەر پشتی ئەو مەزهەبە وەستاوە، بۆیە هەر لەو میانەیدا هەوڵی سڕینەوەو لاوازکردنی هەر کۆمەڵێکی تری دەدا کە لەگەڵ ئەو مەزهەبەدا کۆک نەبن، لەوانەش کوردە سونەکان، هەندێک لە بۆچونەکان ئەم دژایەتیە بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە گوایە شاعەباس شێعەیەکی دەمارگیربووە بۆیە دژایەتی سونەکانی کردووە، بەڵام بە بۆچوونی ئێمە بەم جۆرە نیە، بەڵکوو شاعەباس سیاسەتوانێکی زۆرزان و لێهاتوو بوو، لە کوێدا پێویست بوبێ پەیوەندی دۆستانەی لەگەڵ سونەکاندا بەستووە وەک ئەوەی لەگەڵ سونە بازرگانەکانی دەرەوەی دەوڵەتەکەیدا دەیکرد، وە لە ناوخۆشدا بە چەند مەبەستێکی سەرەکی دژی سونەکان وەستاوە، ئەویش جارێک بۆ ڕاکێشانی سۆزی ئاینی شێعەکان، جارێکیش بۆ ئەوەی ئەو هێزە سونیانە بە شێوەیەک سەرکوت و کۆنتڕۆڵ بکات کە لێیان بێخەمبێ و ترسی ئەوەی نەبێت بچنە پاڵ نەیارێکی وەک دەوڵەتی عوسمانی. لەم چوارچێوەیەشدا نموونەی چەند شەڕو کوشتارێکی کوردەکان زۆر بەرچاوە، لەوانە کۆمەڵکوژی کوردانی قەڵای دمدم کە ئەمیرخانی لەپ زێڕین سەرکردایەتی دەکردن، وە پاشان کۆمەڵکوژکردنی کوردانی موکریی کە قوبادخان سەرکردایەتی دەکردن، بۆ هەموو ئەمانەش یەکێک لە تۆمەت و بیانووە سەرەکیەکانی شاعەباس پەیوەندی و پشتیوانی ئەم کوردانە بوو لە دەوڵەتی عوسمانی سونە مەزهەب. شایەنی باسە شاعەباس کەسێک بوو بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیەکانی سڵی لە شکاندنی هیچ بەهایەکی مرۆیی نەدەکردەوەو خراپترین و قێزەونترین شێوازەکانی فڕۆفێڵی بەکار ئەهێنا، بۆ نموونە تیرۆرکردنی قوبادخانی موکریی و سەد و پەنجا کەس لە هاوەڵانی، کە بە شێوەیەکی زۆر نامەردانە بانگێشتیان دەکات و ئەمانیان پێ دەدا، بەڵام لەگەڵ هاتنیاندا جیایان دەکاتەوەو هەموویان دەکوژێت.

2- ئازایەتی و چاونەترسی کوردەکان، وەک هۆکارێک بۆ ڕاگواستنیان: شاعەباس لەوە تێگەیشتبوو کە کوردەکان کەسانی جەنگاوەر و چاونەترسن، بۆیە لە بەرنامەیدا بوو هەمان سیاسەتی سوڵتان سلێمانی قانونی پەیڕەو بکات کە بریتیبوو لە بەڵغانکردنی کوردەکان، بۆ پاراستنی سنورەکانی. لەم میانەیەشدا دەیان هەزار کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتتر لە ناوچەکانی باکوور بەرەو سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕاگواست و لە خۆراساندا نیشتەجێی کردن، هەڵبەت بەم کارەش دوو ئامانجی گرنگی دەپێکا یەکەمیان پارێزگاری لە سنورەکانی ڕۆژهەڵات لە هێرشی ئۆزبەکەکان، دووەمیشیان لاوازکردنی کوردەکان لە ناوچەکانی خۆیانداو نیشتەجێ کردنی تورکە قزڵباشەکان لە جێگەیاندا بە تایبەت قزڵباشەکانی ئەفشار. لە نموونەی ئەو ڕاگواستنانەش، ڕاگواستنی کوردان بۆ دەروبەری تاران و وارمین لە ساڵی 1596، وە هەر دووساڵ دواتر ڕاگواستنی (40) هەزار خێزانی کورد بۆ خۆراسان، ڕاگواستنی دوو هۆزی گەورەی کوردی وەک (زەعفەرانلو، شادیلوو) وە دواتر بەگژداکردنیان لەگەڵ ئۆزبەکەکاندا کە ئەنجامەکەی تێکشکاندنی ئۆزبەک و ڕاوەدونانیان بوو. وە دواتریش بە درێژایی سەردەمی شاعەباس ئەم کۆچپێکردنە بەردەوام دەبێ و بەهۆی ئەم سیاسەتەشەوە کوردێکی زۆر لە خاکی خۆیانەوە ڕاگوێزران و لە خۆراساندا نیشتەجێ کران.

3- پەیڕەوکردنی سیاسەتی نەرم بەرامبەر میرە بەهێزەکانی کورد، بۆ کۆنتڕۆڵکردن و بەکارهێنانیان: شاعەباس بۆ هەستانەوەی دەوڵەتە لاوازەکەی سەفەوی هەموو ڕێگایەکی دەگرتە بەر، تا شەڕ جێی بگرتایە ملی بۆ ئاشتی نەدەدا، بەڵام ئەگەر بیزانیایە دووژمنەکەی بەهێزە، سڵی لەهەر سازش و سەرشۆڕیەک نەدەکردەوەو بە سیاسەتی نەرم و پڕ فروفێڵ نەیارەکانی تەفرە دەدا و لە کۆتاییدا تەواوی هێزو توانایانی کۆنتڕۆڵ دەکرد. یەکێک لەو میرنشین و دەسەڵاتە گەورانەی کورد لەودەمەدا کەوتە بەر ئەم سیاسەتە پڕ فێڵ و تەڵەکەیەی شاعەباس، میرنشینی ئەردەڵان بوو، شا بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ملکەچکردنی (هەڵۆخان 1588-1616)ی میری ئەردەڵان زیاتر لە جارێک لەشکرکشێی گەورە دەکاتە سەر میرنشینەکەی، بەڵام جگە لە شکست هیچی تری دەستگیر نابێ، ئەمەش بەهۆی ئەو قەڵا پتەوانەبوو کە بەدەست هەڵۆخانەوە بوو، بە تایبەت قەڵای پاڵنگان کە دامودەزگاو بنکەی سەرەکی هەڵۆخانی تێدابوو. شا عەباس دوای ئەوەی زانی ناتوانێ بەهێز مل بە میری ئەردەڵان کەچ بکات دەکەوێتە فڕوفێڵ و نوێنەرو دیاری دەنێرێتە لای هەڵۆخان، ئەمەش کار لە هەڵۆخان دەکات و خان ئەحمەد خانی کوڕی بە دەست و دیاریەوە دەنێرێت بۆلای شا، ئەویش پێشوازیەکی زۆر باش لە خان ئەحمەد دەکات و لە کۆشکەکەی خۆیدا نیشتەجێی دەکات، تەنانەت خوشکەکەی خۆی (کڵاوزەر-زرین کلاه)ی لێ مارەدەکات. شاعەباس بە زۆرزانی و فڕوفێڵی تایبەتی خۆی دەتوانێ خان ئەحمەد تەفرە بدات و بەڵێنی ئەوەی لێ وەربگرێ کە لە کاتی گەڕانەوەدا هەڵۆخان بۆ دەرباری شا بنێرێت، خانیش بەڵێنەکەی خۆی دەباتە سەر. وە لە جێی هەڵۆخانی باوکیدا دەکرێ بە میری ئەردەڵان و شا دەسەڵاتێکی فراوانی پێدەبەخشێ، ئەمەش وادەکات لە دواتردا ببێتە داردەستێکی باش بۆ شاعەباس تا لە لەشکرکێشیەکانی بەدیوی ڕۆژئاواو دەوڵەتی عوسمانیدا هاوکاری بکات و خان ئەحمەد خانیش بە هۆی ئەو کاریگەریە زۆرەی کە شا عەباس لەسەری هەیبوو، بێ فەرمانی ناکات و لە داگیرکردنی ناوچەکانی شارەزورو ڕەواندوز و موسڵ و تەنانەت بۆ داگیرکردنی شاری بەغداش یارمەتیدەرێکی زۆر کارای شاعەباس دەبێت.[1]

$سەرچاوەکان$
1- عەبدوڵڵا ئەحمەد عەبدوڵڵا، شاعەباسی گەورە و سیاسەتی بەرامبەر بە کورد.
2- د.محەمەد سوهەیل تەقوش، مێژووی دەوڵەتی سەفەوی، وەرگێڕانی سالار محمد.
3- نەجم سەنگاوی، کوردستان و سەرکردە و شۆڕشەکانی 1169-1994.
4- عەلی نەقی ئەلحوسەینی، مێژووی 641 ساڵەی ئەردەڵان، وەرگێڕانی ئاسۆس هەردی.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 78 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | مێژووی کورد
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 29-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 29-03-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 78 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.151 KB 29-03-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Wefayî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 519,092
Wêne 106,718
Pertk PDF 19,304
Faylî peywendîdar 97,343
Video 1,392
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Wefayî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.531 çirke!