پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 519,036
Wêne 106,463
Pertk PDF 19,314
Faylî peywendîdar 97,298
Video 1,395
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
ئەحمەدی مەلا لە تەوەری نووسین و خوێندنەوەدا
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەدی مەلا لە تەوەری نووسین و خوێندنەوەدا

ئەحمەدی مەلا لە تەوەری نووسین و خوێندنەوەدا
ئەمڕۆ نێوەندی ڕووناکبیری کوردی لەکۆمیدیایەکدا ژیان دەکات، بەدەست دەردێکەوە دەناڵێنێت کە دەتوانین بەپەتای نەخوێندنەوە ناوزەدی بکەین! دەیان ڕۆژنامەی زەردو سەدان پەرتووکی هیچ لەبازاڕدا بەرچاودەکەون، دەزگاگەلێکی چاپ و پەخش لەم هەرێمە بچووکەی ئێمەدا دەبینرێن کەبەزەحمەت لە بیۆگرافیاکانیاندا پەرتووکێک، تەنیا یەک پەرتووکی چاک دەدۆزیتەوە، ئەگەر بەختت هەبێت.
ڕۆژنامەی هەرزان، نووسەرانی سادەگۆ و پیشەیی، ڕوشنبیری موزەیەف و بەناو ڕووناکبیری بێئاگا لە دونیا، دەسەڵاتێکی سیاسی بێخەم و بێخەبەر، لە زەمینە سازیەکانی ئەم نەخۆشییەن... ئەمڕۆ لەلای ئێمە تا ڕادەیەک هاوکێشەی نووسەر و خوێنەر لەپێچەوانەبوونەوەدان، خوێنەرانێکمان لە ئاستێکدا هەن کەلێناگەڕێن هەموو شتێک بەسەریاندا تێپەڕێت، لەحاڵێکی وادا دەبێت نووسەری ئێمە حسابێکی جدی تر لەدەیەکانی پێشوو بۆ خوێنەر بکات.
ئێمە لێرەدا لەبارەی گرنگی خوێندنەوە و ئاشنابوون بە پەرتووک و کولتوور، وەک دەروازەیەک بۆ دۆزینەوەی پێگەی خۆمان جارێک وەک مرۆڤ و جارێک وەک نەتەوە، لەمەڕ بەهەند وەرگرتنی مەعریفە وەک مەرجی یەکەم لەپڕۆسەی نووسیندا، ئیشی ئیلهام و ڕۆڵی مەعریفە لەبەرهەم هێنانی دەقدا، لەمەڕ ئەو پاشا گەردانیەی ڕۆژنامەوانی و ڕۆشنبیری کوردی، دەستەیەک ڕووناکبیر و نووسەری جدیمان لەم تەوەرەدا کۆکردەوە و لەم پرسیارەدا پەیامی خۆمان کوورتکردەوە:
لەکاتێکدا تێکستە گەورەکانی دونیا زادەی مەعریفەن نەک ئیلهام، کەچی نووسەری ئێمە کەم دەخوێنێتەوە و زۆر دەنووسێت! نووسینی دوای ئەم هەموو نەخوێندنەوەیە ڕۆشنبیریی کوردی و بەتایبەتیش ئەدەبیات بەرەو سادەگۆیی و هیچ نەوتن نابات؟
ئەحمەدی مەلا:
گەورە نووسەرانی کورد لە مزگەوت؟و حوجرە کاندا زمانیان پژاوە و دەبێت ئەو ڕاستییە تاڵەش بزانین کە مەعریفەی حوجرە پاشماوەی مەعریفەی چاخەکانی ناوەندە.

خوێندن و نووسین دوو دەستە خوشکی یەکگرتوون و پێکڕا چەمکێک لە بواری دیداکتیک واتە لە بواری فێربوون و پێداگۆژێ دا وەکوو چالاکییەکی گرنگ دەناسرێنەوە. پێش ئەوەی پرسیارەکە ئاڕاستەی نووسەرانی لای ئێمە بکرێت، بە پێویست دەزانرێت، هەمان پرسیار بە جۆرێکی دیکە، ئاڕاستەی وەزارەتە پەیوندیدارەکان بکرێت و هەڵوێستییەکی گرنگ لە سەرجەم ئەو بابەتانە بکرێت کە پەیوندییان بە خوێندن و نووسینەوە هەیە. بەڵکوو بە شێوەیەکی فراوانتر، پەیوەندییان بە سیستەمی پەروەردەوە هەیە.
خوێندنەوە چالاکییەکی فیکرییە دەکەوێتە پێشنووسین، واتە ئینسان زووتر فێری خوێندنەوە دەبێت تا نووسین، زووتر فێری تێگەیشتن دە بێت تا قسەکردن. ئەم ڕاستییە بۆ زمانی دایک و زمانی بییانیش دە شێت.
کاتێک جەوهەری گرفتەکە دەگەڕێنینەوە سەرەتاکانی و لە پێکهاتەکانی ورد دەبینەوە، ئەوکات دەکرێت بە دوای ڕێگاچارەسەرەکان بگەڕێین. قوتابی کورد لە قۆناغی سەرتایی چ دەخوێنێتەوە و چۆن دەیخوێنیتوە ؟ خوێندنەوە تەنیا گواستنەوەیەکی میکانیکی وشەکان نییە و لە سەرجەمی تێگەیشتنی وشەکاندا لە ڕستە تێبگەین و پاشانیش لە تێکێست. بەڵکوو هەموو نووسینێک لەنێوتەونێکی دیاریکراو ماناکانی دەخەمڵێن و ئەو تەونەش پەیوەندی بە مێژوو و سیاقەکانی کولتووری و کۆمەڵایەتییەوە زیاتر لەوەی کە دانەری ئەم ڕستەیە مەبەستی دووبارەکردنەوە پیتی دالە. واتە ڕستییەک لە خزمەتی پیتێکدا درووست بووە، بە بێ ئەوەی زانیارییەکی دی بۆ منداڵ پێبێت! ڕستە دەبێت دەوڵەمەند بێت. سە ڕەڕای ئەوەی پەرتووکی پۆلی یەکەمی سەرەتایی تەمەنی پەنجا ساڵە. هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە فێرکردنی منداڵ نەهاتۆتەدی.
لەم قۆناغە دا منداڵ دەبێت فێری خوێندنەوە و نووسینی ڕاستەقینە بکرێت، واتە فێری ئەوە بکرێت کە بیربکاتەوە. بیر لەو شتانە بکاتەوە کە دەیخوێنێتەوە.
هەموو دەقێک مێژووی خۆی هەیە چ لە داڕشتندا، چ لە سەرجەم ئەو زانیارییانەی کە هەڵیگرتووە و ئەم ئاستەش لەپاڵ تەمەن و قۆناغەکانی پەروەردەیی قوتابیدا دەبێت بخوێندرێتەوە. ئێمە هەموومان دەیان دەقمان لەبەرکرد بەبێ ئەوەی واتای ئەو دەقانە فێرکرابێتین، دەیان بیردۆزەیان کردینە مێشکەوە بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەک لەنێوان ئەو بیردۆزانە و ژیان بە مانا فراوانەکەیدا هەبووبێت، یا درووستکرابێت. بۆ نموونە وانەکانی مێژوو لە قۆناغی سەرەتایی، لە چاخەکانی بە ڕد و مرۆڤی نێەندرتاڵ دەستی پێدەکرد لە کاتێک ئەم زانیارییانە دەبێت درەنگتر فێری قوتابی بکرێن و پێویستە بخرێنە دوا قۆناغەکانی ئامادەیی. بە پێویست دە زانرێت لە گەشەکردنی مێشک و حەز و تواناکانی منداڵ ئاگاداربین و لەژێر ئەو ڕۆشناییانە کتێی پەروەردە دابرێژرێت. تا نووسەرانی پەرتووکی منداڵانیش ئاگاداری ئەم کەلێنانە نین، ئەوان تەنیا لە سۆز و خۆشەویستییانە ئەم کارە ئەنجام دەدەن. پەروەردە لەپاڵ خۆشەویستی پێویستی بە کاری زانستیشی هەیە.
با بێینەوە سەر پرسیارەکە، زۆر قوتابی هەیە قۆناغی ئامادەیی تەواو دەکات بەبێ ئەوەی هێشتا لە خاڵبەندیی و درووستکردنی پەرەگراف تێگەیشتبێت، بە بێ ئەوەی بە شێوەیەکی لۆژیک ڕستەکان پێکەوە گرێ بدات و خاڵ لە دوای ڕستەکان دابنێت. قوتابی تایبەتمەندیی دەق ناناسێ، جوداوازیی لەنێوان دەقێک کە کاری وەسفی هەبێت و دەقێکی دی زانیاری ڕووت بگوازێتەوە، نادۆزێتەوە.
ئەم گرفتانە تەنیا پەیوەندی بە مامۆستا وە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بەو کەسانەشەوە هەیە کە دەقی پەرتووکەکان دەنووسن و ئامادەیان دەکەن، پەیوەندی بە سەرجەم ئەو زانستە نوێیانەوە هەیە کە لە بواری پەروەردەدا پەیدا دەبن. باڵەخانەی پەروەردە لە وڵاتی ئێمە دەبێت دەستکاری بناغە تەمەڵەکەی بکرێت. بەبێ دەستکارییەکی تەواو کۆمەڵگەی ئێمە مومکین نییە بتوانێت بکەوێتە سەرپێی خۆی. جگە لەوەی کە بەپێویست دەزانرێت زمانانی ئینگلیزی یا فەرەنسی لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە بوترێنەوە. لە ڕووی زانستییەوە، منداڵ ئەو هێزە شک دەبات کە سێ زمان یا زیاتر فێر بێت.
کەواتە نووسەری کورد بەرهەمی ئەم سیستەمە سەقەتەیە. جگە لە سەرجەم ئەو گۆڤار و ڕۆژنامانەی کە جاپ دەکرێن هەندەی لە باوەشی سیاسەت و حیزبەوە دێنە خوارێ هەندە بەرهەمی کەسانێک نین کە خەمی دەرکردنی گۆڤاریان هەبێت و شتێکی تایبەتیان هەبێت و بیانەوێت لە ڕێگای گۆڤارێکەوە بیگەیەننە خوێنەر. دامەزراوی سیاسی بە مانا فراوانەکەی گۆڤاری ئەدەبی دەردەکات! لە کۆتایی دا دەبێتە جۆرە ڕزق پەیاکردنێک.
ئێمە لەنێو گەرداوێکی تەواودا دەست بە خوێندن و نووسین دەکەین. کەواتە ئەگەر ڕۆشنبیرێکی کوردی ئیمڕۆ تەنیا هەر زمانی کوردی بزانێت لە توانای دا نابێت بەرهەمێکی تەندرووست بەرهەم بهێنێ، لە توانای دا نابێت جگە لە دەربڕینی هەندێک هەست و هەندێک دڵە ڕاوکێ بتوانێت بەرهەمێکی مەعریفی کۆک پەیدا بکات. چونکە بە ڕای من، ئەم ڕاستییە بۆ بەشێکی هەرە زۆری نووسەرانی عەرەبیش ڕاستە، بۆ کۆکردنەوەی زمانی ئەدەبی، بۆ خەمڵاندنی زمانێکی زانستی، ئیمڕۆ پێویستیمان بە زمانە زیندووەکانی جیهان هەیە تا لە ڕێگای ئەو زمانانەوە فێری خوێندنەوە و نووسین بین. چونکە بیرکردنەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی بەو زمانانە دەکرێن. وەک چۆن زمانی عەرەبی لە سەدەی دەوە بۆ سەدەی سیانزە زمانی بیرکردنەوە و داهێنان بوو نەک تەنیا بۆ عەرەبان، بە ڵکو بۆ فارس و کورد و جوو و کریستیانیەکانی ڕۆژهەڵات. وەکوو زمانی لاتینی بۆ ئەوروپای سەدەکانی ناوەند بوو.
بەڵام ئیمرۆ پێوەرەکان تووشی گۆڕان هاتوون و دەبێت لەنێو ئەم گۆڕانکارییانە پێناسەی کولتوور و شارستانی و زمانمان بکەین. ئەمە بۆ کەموکووڕی زمان وەکوو پێکهاتەیەکی ماددی ناگەڕێتەوە، خەتا لە زمانەکان نییە، بەڵکوو لە چەمک و بۆچوونەکانن، لە پێناسە و زاراوەکانن، لە سەرجەم ئەو تێگەیشتنانەن لە هاوتریب لەگەڵ زماندا لە ڕەوت داین. گرفتێکی ئالۆزە و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر و قسەی زیاتر هەیە!
با گریمانی ئەوە بکەین کە قۆناغی ئیمڕۆمان (بۆ کوردستانی باشوور) بە قۆناغی ڕاپەڕین نێوزەد بکەین، ئەوە دەبێت لەشکرێک پێکبهێنین کاری تەرجەمەکردن بێت، هەر تەرجەمەیە وەک دەسپێک زمانی کوردی دە دۆزێتەوە و لەسەر پێی خۆی ڕایدەگرێت.
جاران زمانی عارەبی بۆ نووسەرانی کورد، بە تایبەت تا ناوەندی پەنجای سەدەی ڕابوردوو وەکوو باگراوند سە یر دەکرا. چونکە گەورە نووسەرانی کورد لە مزگەوت و حوجرەکاندا زمانیان پژاوە و دەبێت ئەو ڕاستییە تاڵەش بزانین کە مەعریفەی حوجرە پاشماوەی مەعریفەی چاخەکانی ناوەندە. زۆربەی هەرەزۆری ئەو زانیارییانە لە ساتەوە ختێکی مێژوویدا هاتنە بەرهەم، بەرەە می شارستانییەتێکی گرنگ بوو، بەڵام تووشی مەنگ بوون و لە قسەکەوتن هاتوون. هەر وەکوو بیریاری جەزائیری ئە ڕکوون دە ڵێت زمانی عە ڕەبی لە دوای سەدەی سیانزەوە تووشی لە گۆچوون هاتووە. بۆیە ئەو زانیارییانە مەگەر بەشێکی یەکجار کەمی نەبێت، ئەگینا وەکوو ئەرشیف دەبێت سەیر بکرێن.
خاڵێکی دیکە هەیە دەبێت بە جەختەوە ئاوڕی لێبدرێتەوە ئەویش: کاتێک بەتەواوی فێری خوێندنەوە نابین، واتە خوێندنەوە کانمان بە نیوەچڵی دەمێننەوە. ئەم نیوەچڵییە پەیوەند بە چەندایەتییەوە نییە، بە لکو پەیوەندی بە چلۆنایەتییەوە هەیە. مە ڕج نییە هەموو پەرتووکەکانی دونیات خوێندنێتەوە تا بەرهەمی چاک پێشکەش بکەیت، بەڵکوو چۆن ئەو پەرتووکانەت خوێندنیتەوە.
ئێمە شاعیر و نووسەری وامان هەیە زۆریان خوێندۆتەوە، بەڵام سەرجەم ئەو خوێندنەوانە فریای نەکەوتوون تا دەقێکی زۆر جوان بنووسێت. کەواتە مەسە ەی نووسین تەنیا پەیوەندی بە سەرجەم ئەو پەرتووکانەوە نییە کە خوێندوومانەتەوە، بەڵکوو پەیوەندی بەو گۆڕەپانەشەوە هەیە کە تیایدا ژیاوین.
کۆمەڵگەی کوردی تە قلیدییە. گۆڕانکاری لە مەنتالیتێ واتە لە عەقڵییەتدا زۆر سستە، پەیوەندیمان بە شارەوە نییە، کوردستان لەتەکەتووڵاتی گوندیی پێکهاتوون، گوندی گەورەگەورە درووست دەبن. سەرجەم پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی خزمایەتی و خێڵایەتی و هاوشاری و حیزبایەتی بەرقەرار بوونە، چەمک و تێگەیشتنمان بۆ ژیانی شارستانی هێشتا نەخەمڵاوە. کولتوور ئیمڕۆ بە بەشێکی نەبڕاوە ی دونیای شار دەناسڕێتەوە. (هەرچەندە بۆچوونی شاری نوێش دەکرێت ڕەخنەی ئارستە بکرێت، بەڵام ئەم خوێندنە وە یە بابەتێکی دییە. هەروەکوو ئەدگار مۆران سۆسیۆلۆژیی فەرەنسا لەم ڕووەوە پەرتووکێکی نوێی نووسییە وە و باس لە دامەزراندنەوەیەکی دیکە لە مەڕ پەیوەندییەکانی نێوان شار و گوند دەکات.)
لە لایەکی دیش، لە کۆمەڵگەی کوردیدا، تاک عاجباتییە کە دەبێت گوند بە دەربکرێت تا گرووپ و کۆمەڵ بە کەمالی پشوو پاڵبداتەوە. درووست نەبوونی چەمکی تاک و پاراستنی تاک لەلایەن کۆمەڵگەوە، لەلایەن یاساوە، یەکێکە لە هۆکارە بنەڕەتییەکانە کە بەرهەمی ئەدەبی و بەرهەمی زانستی و بەرهەمەکانی دی بەتەواوی پەکخستووە.
لە کۆتایی دا، ئێمە پێداچوونە وەیەکی سەرتاپەگەریی و هەمەلایەنیمان گەرەکە تا هەنگاوی درووست بۆ گۆمەڵگایەکی تەندرووست بهاوێژین کەتیایدا خوێندنەوە و نووسین ببنەوە بە دوو چالاکی تەندرووستی زیهنیمان.

ئەم تەوەرە لە ڕۆژنامەی چاودێردا بڵاوکراوەتەوە
بە ناونیشانی: ئەحمەدی مەلا لە تەوەری نووسین و خوێندنەوەدا..
[1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 1,431 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاودێر
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-01-2016 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 04-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 19-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,431 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تۆفیق وەهبی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
تۆفیق وەهبی
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 519,036
Wêne 106,463
Pertk PDF 19,314
Faylî peywendîdar 97,298
Video 1,395
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 1.422 çirke!