پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 518,768
Wêne 105,820
Pertk PDF 19,377
Faylî peywendîdar 97,451
Video 1,395
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
ئاماری کارگە و مۆڵەتی دامەزراندنی کارگە لە باشووری کوردستان (2018 و 2019)
Pol: Amar u Rapirsî | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاماری کارگە و مۆڵەتی دامەزراندنی کارگە لە باشووری کوردستان (2018 و 2019)

ئاماری کارگە و مۆڵەتی دامەزراندنی کارگە لە باشووری کوردستان (2018 و 2019)
بەهۆی ئاساییبوونەوەی دۆخی ئابووری و سیاسیی کوردستان، خواست لەسەر دامەزراندنی کارگە زیاد بووە. ساڵی 2019، 147 مۆڵەت بۆ دامەزراندنی کارگە وەرگیراوە و 153 کارگەی تازەش دامەزراون.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلان و بەدواداچوون لە #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، ژمارەی کارگە دامەزراوەکان لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019 گەیشتووەتە 4.258 کارگە (2656 کارگە لە #هەولێر#، 1.072 کارگە لە سلێمانی و 530 کارگەش لە #دهۆک#) کە نزیکەی 40.755 هەلی کاریان دابین کردووە، بەراورد بە ساڵی 2018 ژمارەی کارگەکان نزیکەی 3.7% گەشەی کردووە، هەلی کاریش نزیکەی 4.6% زیاد بووە.
هەر بەپێی هەمان ئامار ساڵی 2019، 153 کارگە دامەزراون (133 کارگە لە هەولێر، 14 کارگە لە سلێمانی و شەش کارگەش لە دهۆک). ئه و 153 کارگەیە دەرفەتی کاریان بۆ 1809 کەس دابین کردووە.
مستەفا زوبێر، بەڕێوەبەری هونەری و سەرپەشتیاری کارگەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی بە (رووداو)ی گوت: بەهۆی ئاساییبوونەوەی باری ئابووری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2019 بەراورد لەگەڵ سێ ساڵی پێشتر ژمارەی کارگە دامەزراوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بووە، تەنانەت لە ساڵی ڕابردوو بەراورد لەگەڵ ساڵی 2018 گەشەی دامەزراندنی کارگان 61% زیاد بووە.
دامەزراندنی ئەم کارگانە بووەتە هۆی پشتبەستنی زیاتر بە بەرهەمی خۆماڵی، بەتایبەت لە پێویستییەکانی بیناسازی، پاککەرەوە، پلاستیک و زۆر بەرهەمی دیکە کە ئێستا زیاد لە پێویست هەن و تەنانەت بەشێکیشی لێ هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێت.
ئه و 153 کارگەیەی ساڵی ڕابردوو دامەزراون، بریتین لە 45 کارگەی خۆراک، 28 کارگەی پلاستیکی، 21 کارگەی مۆبیلیات، 20 کارگەی کیمیایی، 17 کارگەی سلیلۆزی، 12 کارگەی بیناسازی، 7 کارگەی فلزی، 2 کارگەی ڕستن و چنین، یەک کارگەی خزمەتگوزاری.
مستەفا زوبێر، دەڵێت: خواستی بازاڕ ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە ئاراستەکردنی کەرتی تایبەت بۆ جۆری کارگەکان، بۆ نموونە بەهۆی زۆریی خواست لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو، هەمیشە دامەزراندنی کارگەی خۆراک لە پلەی یەکەم بووە، دوای ئەویش کارگەی پاککەرەوە کە لەمەی دووەمیان هەنگاوێکی باشمان بڕیوە و بەرهەم هەناردەی عێراق و سووریا و وڵاتانی دیکە دەکەین.
مستەفا زوبێر دەڵێت بەنیازن ئەمساڵ زیاتر کارئاسانی بۆ ئه و بازرگان و سەمایەدارانە بکەن کە دەیانەوێ له و سێکتەرانەی تاوەکو ئێستا وەکو پێویست گەشەیان پێنەدراوە، کاربکەن.
جگە لە دامەزراندنی ئه و 153 کارگەیە، ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی دامەزراندنی 147 کارگەش وەرگیراوە (85 مۆڵەت لە هەولێر، 50 مۆڵەت لە #سلێمانی# و 12 مۆڵەتیش لە دهۆک) کە لەچاو ساڵی 2018 ژمارەی مۆڵەتوەرگرتن بە ڕێژەی 93% زیاد بووە.
مستەفا زوبێر دەڵێت: دوای هەڵگرتنی بازگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراق، هەروەها جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 20ی عێراق لە هەرێمی کوردستان کە ئیمتیاز و هاندان و بەخشین لە باج و ڕسومات لەکاتی دامەزراندنی کارگە و پاراستنی بەرهەمەکەی تێدایە، خواستی دامەزراندنی کارگە زیاتر بووە.
لە پارێزگای سلێمانی 1.072 کارگە هەن. ساڵی ڕابردووش 14 کارگەی تازە بە سەرمایەی ملیارێک و 896 ملیۆن دۆلار دامەزراون. مۆڵەتیش دراوە بە کەرتی تایبەت بۆ دامەزراندنی 50 کارگەی دیکە.
محەمەد جەبار، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی لە پارێزگای سلێمانی، دەڵێت: لە سلێمانیش هاوشێوەی هەولێر خواست لەسەر دامەزراندنی کارگەی تازە هەیە، بەڵام کێشەی سەرەکی ئێمە لەوەدایە لە ناوچە پیشەسازییەکانمان شوێن بۆ دامەزراندنی کارگە نەماوە. ئه و زەوییانەش کە بۆ ناوچەی پیشەسازی لە ناوەندی شار و قەزا و ناحیەکان تەرخان کراون، هیچیان خزمەتگوزارییان نییە، بۆیە سەرمایەداران و وەبەرهێنەران ناچارن زەوی لە شوێنی گونجاو بکڕنەوە کە زۆر جار کێشەی بەناوکردنیان بۆ دروست دەبێت، چونکە زۆربەی زەوییەکان کشتوکاڵین و بۆ گۆڕینی ناونیشانەکانیان بۆ پیشەسازی، ڕێکاری کارگێڕیی زۆری دەوێت.
محەمەد جەبار دەڵێت نزیکەی 600 دۆنم زەوی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ناوچەی پیشەسازی جیاکراوەتەوە، چەند ساڵێکە هەوڵدەدەن خزمەتگوزاریی بۆ دابین بکەن، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی نەیانتوانیوە ئەمە بکەن.
ئه و پێیوایە ئەگەر گرفتی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی پیشەسازی چارەسەر ببێ، ئەوە ژمارەیەکی زۆری وەبەرهێنەر و سەرمایەدار ئامادەن سەرمایەکانیان لە دامەزراندنی کارگە بخەنەگەڕ.
بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت لە چەند ساڵی ڕابردوودا خواست لەسەر بەرهەمی خۆماڵی لە ناوخۆ زۆر بووە، بۆیە خواست بۆ دامەزراندنی کارگەش زیاد بووە.
پارێزگای دهۆک لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کەمترین کارگەی لێ دامەزراوە. کۆی گشتیی کارگە دامەزراوەکانی ئه و پارێزگایە تەنیا 530 کارگەیە کە دەکاتە 12.44%ی تێکڕای کارگە دامەزراوەکانی کوردستان. لە کارگە دامەزراوەکان و مۆڵەتدراوەکانی ساڵی ڕابردووش، کەمترین ژمارەی بەر ئه و پارێزگایە کەوتووە، بەجۆرێک لەکۆی 153 کارگە تەنیا 6 کارگە و لە کۆی 147 مۆڵەت، تەنیا 12 مۆڵەت له و پارێزگایە وەرگیراوە.
نازدار عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی لە پارێزگای دهۆک دەڵێت: کێشەی سەرەکیی دهۆک کەمیی زەویی پیشەسازییە بۆ دامەزراندنی کارگە، چونکە پارێزگای دهۆک ناوچەیەکی شاخاوییە و زەویی تەختی کەمە.
نازدار عەبدولقادر ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردووە کار بە یاسای ژمارە 20ی عێراق دەکەن، ئەم یاسایە ڕێگە بە وەبەرهێن دەدات لەسەر هەر زەوییەکی گونجاو کارگە دروست بکات به و مەرجەی ڕەزامەندیی ژینگە و تەندروستی بۆ وەربگرێ، ، بەڵام نازدار عەبدولقادر دەڵێت لە جێبەجێکردنی یاساکەدا گرفتیان بۆ دروست بووە، چونکە یاساکانی وەزارەتی کشتوکاڵ ناکۆکن لەگەڵ ئه و یاسایە و ڕێگە بە دامەزراندنی کارگەی پیشەسازی نادەن لەسەر زەویی کشتوکاڵی.
گوتیشی: ئێمە دڵنیاین ئەگەر حکومەت و پەرلەمان یاسا و ڕێنماییەکانی کشتوکاڵ هەموار بکەنەوە، لە داهاتوودا ژمارەیەکی زۆر کارگەی نوێ لە دهۆکیش دادەمەزرێن، چونکە خواستێکی زۆر بۆ دامەزراندنی کارگە هەیە.[1]
#21-01-2020#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 2,530 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 21-01-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
فەرمانگەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-01-2020 (4 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : بەرزبوونەوە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئاوەدانکردنەوە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 21-01-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-01-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 23-01-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,530 جار بینراوە
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
26-10-2010
هاوڕێ باخەوان
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
شێخ نوری شێخ ڕەزای کۆیک
30-01-2022
سروشت بەکر
شێخ نوری شێخ ڕەزای کۆیک
ژیاننامە
لیمۆ ؟
22-03-2023
سەریاس ئەحمەد
لیمۆ ؟
ژیاننامە
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
13-11-2023
شادی ئاکۆیی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 518,768
Wêne 105,820
Pertk PDF 19,377
Faylî peywendîdar 97,451
Video 1,395
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Folders
Wişe u destewaje - Ziman - Şêwezar - K. Bakûr T. Latîn Wişe u destewaje - Ulat - Herêm - Bakûrî Kurdistan Wişe u destewaje - Ulat - Herêm - Rojaway Kurdistan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 1.64 çirke!