تەمەنی 25ساڵ، لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە لە تیپی #هونەری منداڵان#ەوە دەستی کردووە بەگۆرانی وتن، ئێستاش خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی دەنگی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانییە. ماوەی هەشت ساڵ، لەتیپی هونەری منداڵان گۆرانی ووتوە و لەو ماوەیەدا، پێنج بەرهەمی تایبەت بەخۆی هەبووە، دواتر ساڵی لەساڵی 2009 بەشداری بەرنامەی (کورد ستاری دوو)ی کەناڵی #کوردسات#ی کردووە وتوانیویەتی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت، ساڵی 2010 وەک ئەکتەری سەرەکی بەشداریکردوە لەکورتە فیلمی (گۆرانی مەرگ)،وە لەچەندین بەرنامەو فێستڤاڵیشدا بەشداریکردووە،دیارترینیان بەشداریکردنیەتی لەفێستیڤاڵی گەلان لەوڵاتی ئیسپانیا لەساڵی 2013.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 3,612 car bînrawe