بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل 10 کەس گیانیان لەدەست داوە
📊 Amar u Rapirsî
خەندان - رەڤەند گوهەرزی
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوبەرایەتی بنکەی بەرگری شارستانی لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەولەتی ئیبراهیم خەلیل لە سنووری ئەوان جیا لە زیانی گیانی، بە بڕی 4 ملیار دینار زیانی ماددی بە هۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هاونیشتمانیان کەوتووە و 10 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
نەجمەدین نێروەیی بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بە خەندانی راگەیاند: لە ساڵی رابردوودا 83 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنورەکەماندا روویانداوە.
نەجمەدین نێروەیی وتی: "به و هۆیەوە بڕی 4 ملیار و هەشت سەد ملیۆن و 665 دینار زیانی ماددی بە هاونیشتمانیان گەیشتووە".
بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل وتیشی: "بەگوێرەی ئاماری بنکەی بەرگری شارستانی لە کۆمەڵگەکەمان، زۆرترین ئاگرکەوتنەوە لە مانگی تەمموزدا بووە کە 17 رووداوی ئاگرکەوتنەوە بوون".
ئەوەشی خستەڕوو کە 21 رووداوی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی کارەباوە بوون، 26 رووداویان بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بوون و 18 رووداویشیان پووش و پاوان بوون.
ناوبراو ئاماژی بەوەشکرد کە هەر له و رووداوی ئاگرکەوتووانەدا لە سنووری بەڕێوبەرایەتی بنکەی بەرگری شارستانی لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل 10 کەس گیانیان لە دەست داوە کە زۆربەیان لە رووداوی ئەم دواییەی گەلی زاخۆ بوون.
- 24-01-2014
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!