ئەمڕۆ یەکشەممە #10-03-2024#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت.
هەروەها سەرۆکی حکوومەت راشی گەیاندووە: لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە، کە نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی هەموومان قبوڵ بکات و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 66