ئەمڕۆ #01-06-2022# لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی لە سەڵاحەددین، #فازڵ میرانی#، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، پێشوازیی لە ئولیڤیا دیکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا کە هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ئامادە بوو، فازڵ میرانی وێڕای بەخێرهێنانی میوان، سوپاسی سەرۆک و گەلی فەرەنسای کرد بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانیان لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسای بە بەرز نرخاند.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی باسی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ئێراقیش کرد و ئاماژەی بە پێویستیی یەکدەنگى و یەکڕیزیى لایەنە کوردییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و #بەغدا# و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی کوردستان کرد.
دواتر میرانی باسی لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی ئێراق و گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان و چۆنییەتیی بەھێزکردنی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ خزمەتکردنی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ئێراقدا کرد.
هەر لە دیدارەکەدا، ئولیفیا دیکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، خۆشحاڵی و سوپاسگوزاریی خۆى دەربڕی بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی کە لێی کراوە و پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستانی بە بەرز نرخاند و هیوای خواست کە کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و لایەنە سیاسییە کوردییەکان بە یەکدەنگ لە بەغدا کار بکەن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد. [1]