لە وەرزی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان، تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# دوو یاریزانی ئاستبەرزی ڕابردووی گەڕاندەوە ڕیزەکانی، ئەوەش بە مەبەستی بەهێزتر بوونی هەردوو هێڵی هێرشبەر و ناوەندی لەنێو یاریگەدا.
ئەمە و دوایی پەیوەندی کردنیان بە مەشقەکان، #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە ئەم دوو یاریزانە لە ڕابردوودا یاریزانی یانەکەیان بوون و دواتر پاش پەیوەندیان بە ڕیزی #یانەی وەرزشی نەورۆز#ی هاوشاریان بۆ بەشداریان لە یارییەکانی خولی سوپەری ئێراقی توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن و لە ئێستاشدا2024 پەیوەندیان بە ڕیزەکانی تیمی تۆپی پێی یانەکەمان کردووە تاپێکەوە هاوکار و هەماهەنگی زیاتر درووستبکەین و هێڵەکانی نێو یاریگەمان پتەوتربێت بۆ گەیشتن بە خەون و ئامانجەکانمان.
جێگەی باسە، #ئەحمەد وەهاب# یاریزانی هێڵی هێرشبەرە و هەرچی #چێنەر جەلال#ە لە هێڵی ناوەندی یاریگە یاری دەکات.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 162