ئامادەکاری تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا بە یارییەکی دۆستانە، میوانداری لە #تیپی وەرزشی بابان#ی هاوشاری کرد.
ئەو یارییە دۆستانەیە لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەڕێوەچوو تێیدا یانەی خاوەن یاریگە توانیان بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ بردنەوە بەدەست بهێنن.
تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە ئامادەکارییەکانی بە شێوەیەکی چڕ ئەنجام دەدات و دەیەوێت لە خولەکەی ئێراقدا ئەنجامی کاریگەر و بەرچاوی هەبێت بگاتە ڕیزی گەورەکانی ئێراق. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 134