لە درێژەی یارییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق و لەسەر ئاستی کچان بۆ پێشکەوتوان، #ئافاق فایەق#ی کچە یاریزانی یانەی پێشمەرگە دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز و بەهێز لە یاری هەڵدانی دێسک توانی ژمارەی پێوانەیی ئێراق بشکێنێت دوایی ئەوەی 42.66 چل و دوو مەتر و شەست و شەش سانتیم دێسکەکەی هەڵدا.
کچانی یانەی پێشمەرگە لەسەر ئاستە بەرزەکەیان بەردەوامن و ڕکابەری بۆ دەست خستنی نازناو دەکەن و دەیانەوێت شێر ئاسا دووبارە جامی یەکەمی بۆ شاری #سلێمانی# و یانەکەیان بهێننەوە.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 169