=KTML_Bold=#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# دەڵێت:=KTML_End=
پێشوازیمان کرد لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهید #نیاز جەلال دەرگەڵەیی#. دڵنیامان کردنەوە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کەیسی تیرۆرکردنی شەهید نیاز و سەرەداوی باشیان دەست کەوتووە بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە.
بنەماڵەی شەهید نیاز دەرگەڵەیی، بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرن کە لەناو ڕیزەکانی یەکێتیدا خزمەتێکی زۆری گەلی کوردیان کردووە. بە هەموو شێوەیەک هاوکار و پشتیووانیان دەبین. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 197