یارییەکانی یەکەم جەولەی قۆناغی دووەمی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، لەو جەولەیەدا کە یارییەکانی لە ڕۆژی یەکشەممە #17-09-2023# و لە کاتژمێر 3:30 خولەک بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، لە کۆمەڵەی یەکەم یانەی پێرس بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە تازەپێگەیشتووانی #یانەی وەرزشی هەولێر# یان بردەوە و هەروەک لە هەمان کۆمەڵە زاخۆ لەنێو یاریگەی خۆی و بە هەمان ئەنجامی یاری یەکەم لە بەرانبەر #یانەی وەرزشی هەندرێن#ی شاری هەولێر تووشی شکست هاتن.
ئەمە و لە کۆمەڵەی دووەم هەردوو یاری بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان کۆتایی هات و سەرەنجام خاک لە بەرانبەر دەربەندیخان تووشی شکست هاتن و شۆڕیجەش لە پێشمەرگەی بردەوە.
ئەمە و بڕیارە جەولەی دووەمی یارییەکان بەم شێوەیە بێت.
هەولێر × زاخۆ
هەندرێن × پێرس
پێشمەرگە × خاک
دەربەندیخان × شۆڕیجە
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 307