یەکێتی ناوەندی بۆکسێنی ئێراق بە هەماهەنگی یەکێتی بۆکسێنی #هەولێر#، لەنێو هۆڵی زانکۆی جیهان، پاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی ئێراقی دەست پێکرد.
لەو پاڵەوانێتییەدا کە ڕکابەرییەکانی بۆ ئاستە جیاوازەکانی کوڕانە، پێشمەرگەکانی سلێمانی توانیان سەرکەوتنەکانیان لە یەکەم ڕۆژدا مسۆگەر بکەن.
سەبارەت بەو پاڵەوانێتییە و بەشداری پێشمەرگەکانی سلێمانی، #بڵند مەحمود# ڕاهێنەری تیمی بۆکسێنی یانەی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، ئەم پاڵەوانێتییە بۆ ئاستە تەمەنییەکانە و وەک یانەی پێشمەرگە بە دوو یاریزان بەشدارین و لە یەکەم ڕۆژدا یاریزان، #باوان ساڵح عوسمان# توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و وە ڕۆژی هەینی #11-08-2023# و لە درێژەی یارییەکاندا #بەهرۆز ئیدریس عەبدوڵڵا# کە یەکێکە لەپاڵەوانەکان یاری دەکات جگە لەوەی باوان دووبارە دەچێتەوە نێو حەلەبەی یاریکردن و ڕکابەری دووەمی ئەنجام دەدات.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 281