ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی #20-07-2023# لە سەلاحەددین #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز سێباستیان لوکۆرنوی وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی جیهان و ناوچەکە و ئێراق تاوتوێ کرا و وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا، جەخت لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا کرایەوە.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەکانی داعش و هزری توندڕۆیی لەسەر ئێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 268