بەگوێرەی زانیارییەکانی پزیشکان و پسپۆڕانی گۆڤاری تەندرووستیی (سێو)، لە 28 گرام تۆوی کدوو، پێنج گرام پرۆتین هەیە، واتە ئەم تۆوە دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر پرۆتینی خۆراکی.
تۆوی کدوو، یاخود کوولەکە، دەوڵەمەندە بە فیبری خۆراکی و پۆتاسیۆمی خۆراکی. ئەم دوو خۆراکە کاریگەرییان هەیە لەسەر تواندنەوەی چەورییە زیادەکانی ورگ.
بەگشتی هەموو ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر فیبریان تێدایە، خۆراکی گونجاون بۆ ئەو کەسانەی قەڵەون و جەستەیان چەوریی زیادەی هەیە، چونکە بە خواردنی فیبریی خۆراکی، زوو هەست بە تێربوون دەکەیت و زیادەڕۆیی لە خواردن ناکەی. تۆوی کدوو کاریگەریشی هەیە لەسەر بەهێزبوونی ماسوولکەکان. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 226