خانمان بەراورد بە پیاوان زیاتر تووشی حاڵەتی کەمخوێنی دەبن و بەگوێرەی زانیارییەکانیش، کەمخوێنی جگە لە زیانەکانی دیکە، زیانیشی بۆ خانمان هەیە، واتە ئەو خانمانەی تووشی حاڵەتی کەمخوێنی و لەدەستدانی کانزاکانی جەستە دەبن، لە ڕووی چالاکیی سێکسییەوە ناچالاکن و وەکوو پێویست وزە و توانای سێکسییان نامێنێت.
بەگشتی، جەرگی ئاژەڵ و جۆرەکانی دیکەی گۆشتی سوور، دانەوێڵەکان و سەوزەی تازە، هەروەها زەردێنەی هێلکە، کانگای دەوڵەمەندی مەوادی کانزایین و بەسوودن بۆ ئەو خانمانەی کێشەی کەمخوێنییان هەیە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 364