لەگەڵ خواردنی حەب و دەرمانی پزیشکی، پێویستە تەنیا پەرداخێک ئاو بخۆنەوە، هەرگیز لەباتی ئاو، لەگەڵ دەرمانەکەتان ئاوی میوە نەخۆنەوە.
لەمبارەیەوە پزیشکان و پسپۆڕان هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، ئاوی میوە کاریگەرییەکانی دەرمان لەناو خوێنی نەخۆشدا زیاتر دەکات و کاریگەرییە نەرێنییەکان زیاتر دەمێننەوە و ئەم حاڵەتە لە زانستی پزیشکیدا پێی دەگوترێ ژەهراویبوون لە ڕێگەی دەرمان.
تەندرووستترین خواردنەوە لەگەڵ زۆربەی دەرمانەکان ئاوە، جگە لەو دەرمانانەی، کە پزیشک وای پێ باشترە بە ئاوی میوەوە بخورێت. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 210