سەگ ساحێبی خۆی ناناسێتەوه
سەگ یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کە بۆن و هەستی بەهێزە بەهۆیەوە دەوروبەرەکەی خۆی دەناسێتەوە بەتایبەت خاوەنەکەی کە زۆر باش هۆگری دەبێت، لە شەوانی تاریک وتنۆک دا تەنیا بە (خشپەیەک، دەنگێک، ورتەیەک) دەیناسێتەوە، ئەو ناسینەوەیە لە ئیدیۆم دا بەکارهێنراوە ئەگەر شەڕێک سەخت و دژوار بێت کەس بە کەس نەبێت یان هۆسە و هەڵایەکی زۆر بێت یان بەزم و ڕەزم و گەڕەلاوژەیەکی زۆر بێت دەوترێت: سەگ ساحێبی خۆی ناناسێتەوە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 433