ڕووڕەش بێ داران کە منی خستە مەنەمەنی منداڵان.
مەنەمەنە: لەڕوودادامان، وڵاتی کوردەوار چیا و کەژی زۆرە، خاوەنی سەدان جۆر داری سرووشتییە، یەکێک لەودارانە (بەروو) ە، دارێکی تەمەن درێژە و بەری بەڕوو دەگرێت، لە کاتی گرانی و نەبوونیدا کراوەتە ئارد و نانی بەرووی لێدرووستکراوە، کە هەزاران مرۆڤی کوردی لە مردن ڕزگارکردووە، کاتێک بەڕوو پێدەگات، بە سرووشتی بەرەکەی دەوەرێت، منداڵانی گوند دەچن کۆیدەکەنەوە و دەیبەنەوە، پەندەکە لە زاری هەژارێکەوە دەوترێت: ئەمساڵ دار بەڕوو بەڕووی نەگرت، ناچاربووم کە بکەومە منەمنەی قەرزی بەڕوو لە ماڵان. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 653