کابرایەکی کۆیی «عەزیز»ی ناو بوو، جارێک ئەچێتە #شاخەپیسکە# لە ماڵی ناسراوەکەیا نان و ماست ئەخوا، دەم و لێوی پاک ناکاتەوە، ماستەکە هەر وا بە لێویەوە ئەبێ، بەو جۆرە ئەچێتە لای کوێخا حەوێز، کوێخا حەوێز لێی ئەپرسێ: عەزە ئەوە چیت خواردووە؟ ئەڵێ: کوێخا وەڵڵا کە گەیشتمە جێ لە ماڵی خانەخوێکەما مریشکێکیان بۆ کوشتبوومەوە، بە بێ تۆ ناخۆش مریشکم خوارد. #کوێخا حەوێز شاخەپیسکە# یش ئەڵێ: وەڵڵا ڕاست ئەکەی، ئەوەتە ڕێقنەکەی بە بەر کوڵانەکەوەیە![1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 187