هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بڕی 30 ملیۆن دۆلار زیان لە بودجەی پێشنیازکراوی گشتی ئێراق بۆ ساڵی 2023 دەدات.
بەپێی بەدواداچوونەکان، تا ئێستا #11-04-2023# هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا دەستیپێنەکردووەتەوە، کە ئەوەش ڕۆژانە زیانە بۆ بودجەی گشتی خەمڵێنراوی ئێراق.
هەر بەپێی بەدواداچوونەکان بڕی ئەو زیانەی بەهۆی هەرێمی کوردستانەوە لە ئێراق دەکەوێت ڕۆژانە 30 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە، ئەوەش زیانێکی زۆرە بەر داهاتی گشتی ئێراق دەکەوێت.
جگە لەو بڕە هەر بەهۆی هەرێمی کوردستانەوە ئێستا هەناردەی نەوتی #کەرکووک#یش ڕاگیراوە، کە بڕەکەی ڕۆژانە لەنێوان پێنج بۆ 10 ملیۆن دۆلارە. [1]