حوشتر بشمرێ باری حەوت کەر هەڵناگرێ.
لە مێژوویەکی کۆنەوە لە وڵاتی کوردەواردا ئاژەڵی بەرزە بۆ بار بەکارهێنراوە، لە ناوچە کوێستانییەکاندا گوێدێژ و لە ناوچە گەرمەکان حوشتر بەکارهاتووە، حوشتر چەندە بەهێزتر بێت لە کەر، ناتوانێت باری حەوت کەر بە جارێک بەرێت، پەندەکە دەوڵەمەندێکی نابووت ئەیڵێ کە هەژارێک گاڵتەی پێبکات، دەوڵەمەند دەڵێت: هەر پەناوپەسێوێکی ماڵەکەم بگەڕێم، بەقەدەر دە ماڵی وەک تۆ شت کۆدەکەمەوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 796