بزن شیردا، بۆ داپیردا.
بزن شیردا بۆ داپیر، داپیر کلکە قوڵێم بداتەوە.
لەسەر چیرۆکی ئەم پەندە پێشوان دەڵێن: پیرێژنێک تەنیا بزنێکی هەبوو بە شیرەکەی دەژیا، ڕێوییەکی لێپەیدابوو، شیرەکەی دەخواردەوە، ڕۆژێک پیرێژن بۆی ڕێکەوت قیمەکێشێکی کیشا بە کلکی ڕێوییەکەدا و کلکی قرتان و ڕێوی ڕایکرد، ڕێوی بۆ ئەوەی کلکەکەی دەست بکەوێتەوە چووە لای کەوش دروو تا کەوش بۆ کیژ بدوورێ و کیژیش لە پێیبکا و بێتە سەرکانی هەڵپەڕێ بۆ ئەوەی ئاوی کانی زیادبکا و ئاوی کانی دەدا بە داردا تا گەڵای سەوز بووەرێ و بزنەکەی پیرێژن بیخوات تا شیری زۆربێت، هەموو هەوڵی ڕێوی بۆ دەست کەوتنەوەی کلکەکەی بوو. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 804