لەدوای ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزیدیەکان لە پەڕڵەمانەکانی بەڕیتانیا و ئەرمینیا و چەند وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا، بڕیاردانی ئەمڕۆی پەڕڵەمانی ئەڵمانیاش گرنگی زیاتر دەبەخشێت بە یەکخستنی ئەو هەوڵە نێودەوڵەتیانەی کە تێدەکۆشن بۆ قەرەبوکردنەوە و گەڕاندنەوەی مافەکانی ئێزدییەکان.
بڕیاردان لەسەر بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، دەبێتە هاندەر و پشتیوانێکی زیاتری ئێمە بۆ گەڕان و سۆراخکردنی ئەو خوشک و برایانەی کە تاکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە ، هەروەها کارکردنمان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کەبە وێرانەیی ماونەتەوە و تاکو ئەو دانیشتووانانەی بۆ بگەڕێنینەوە کە لە کەمپ و چادرگەکاندا هێڵدراونەتەوە. [1]
مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 421