ناونیشانی بابەت: باشترین جۆرەکانی گژوگیا بۆ دڵەکزێ و ئازاری گەدە
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
دڵەکزێ و ئازای گەدە وەک هەموو کێشەیەکی تەندرووستی زۆر گرنگە هۆکارەکانی دەست نیشان بکرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت بە تایبەت لەگەڵ بوونی نیشانەی تری وەک دابەزینی کێش بە خێرایی ، ڕشانەوە ، بوونی خوێن لە ناو پیسایی و ڕشانەوە ، کەمخوێنی ، ڕەش بوونی ڕەنگی پیسایی ، بەردەوام بوونی بۆ ماوەیەکی زۆر.. هتد.
1- نەعنا: نیو کەوچکی چا زەیتی نەعنا لە ناو یەک کووپ ئاوی گەرم؛ یان نەغنا بە سەوزی بخۆ یەک کەوچکی چێشت نەعنای سەوز بخەرە ناو یەک کووپ ئاوی گەرم و پاش 10 خولەک بیخۆرەوە؛ نیوکاتژمێر پێش خواردن یان کاتی دڵەکزێ و ئازاری گەدە؛ نابێت لەگەڵ دەرمانی دژی دڵەکزێ بخورێن بەیەکەوە.
2- ڕازیانە: یەک کەوچکی چێشت دەنکی ڕازیانە بخەرە ناو یەک کووپ ئاوی گەرم؛ یان کەوچکی چێشت گەڵای ڕازیانەی هاڕاو بخەرە ناو دوو کووپ ئاو؛ بۆ ماوەی 10 خولەک بیکوڵێنە ، ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە؛ یەک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی دڵەکزێ و ئازاری گەدە.
3- زەنجەبیل: یەک کووپ چای زەنجەبیل: ڕۆژی دوو یان سێ جار بیخۆرەوە؛ یەک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی دڵەکزێ و ئازاری گەدە.
4- جاترە: کەوچکی چێشت جاترەی هاڕاو بخەرە ناو دوو کووپ ئاو؛ بۆ ماوەی 10 خولەک بیکوڵێنە ، ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە؛ یەک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی دڵەکزێ و ئازاری گەدە.
5- شمڵی: یەک یان دوو کەوچکی چێشت دەنکی شمڵی هاڕاو بخەرە ناو دوو کووپ ئاو؛ بۆ ماوەی 10 خولەک بیکوڵێنە ، ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە؛ یان ڕۆژانە یەک یان دوو کەوچکی چێشت دەنکی شمڵی هاڕاو بخۆ یەک کاتژمێر پێش خواردن یان کاتی دڵەکزێ و ئازاری گەدە.
6- ئەلوڤێرا؛ نیو پەرداخ شەربەتی ئەلوڤێرا کاتی دڵەکزێ و ئازاری گەدە.
7- زەعفەرانی کوتراو: یەک کوچکی چێشت بخەرە ناو شۆربا یان برنج یان مریشکەوە و بیخۆ.
8- گەڵای ڕۆزماری.
9- زیرە: یەک یان دوو کەوچکی چێشت زیرە هاڕاو بخەرە ناو زەڵاتەوە یان چێشتەوە و بیخۆ.
10- زەیتی لاڤەندەر (الخزامی)
11- مەعدەنووس: بە کاڵی بخورێت یان یەک پەرداخ شەربەتی مەعدەنووس کاتی ئازار.
$ئەو خواردنانەی پێویستە نەخورێن یان کەم بخورێن:$
1- میوە مزرەمەنیەکان: لیمۆ و سندی و پڕتەقاڵ؛ بەتایبەت گیراوەکانیان یان بە شێوەی شەرەبەتی فرێش.
2- سیر و پیاز.
3- تەماتە: پێویستە کەمی لێ بخورێت و بە هێواشی و بە جوانی بجورێت.
4- ماددەی کاڤایین بۆ نموونە: چا و قاوە و کاکاو و سۆدا: بۆ چا و قاوە ڕۆژانە دوو کووپ زیاتری لێ نەخورێتەوە.
5- خواردنەوە گازیەکان: چونکە دەبنە هۆی ئاوسانی گەدە بێجگە لە بوونی کاڤایین.
6- نەستەلە.
7- بیبەری توند و بەهاراتی توند و ترشیات و ترش و لیمۆن دۆزی.
8- شیر: هەرچەندە لە سەرەتادا ڕەنگە دڵەکزێ نەهێڵێت بەڵام دواتر دەبێتە هۆی خرابتر بوونی بە تایبەت شیری تەواو چەوری.
9- خواردنەوە کحولییەکان.
10- خواردنی سوورکراوە و زۆر برژاو و خواردنی چەور وەک ڤاست ڤوود.
11- پیتزا.
12- ساس و مایۆنیز و کەچەپ. [1]