ناونیشانی بابەت: ئەو خواردنانەی یارمەتی هەڵمژینی ماددەی ئاسن ئەدەن
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ماددەی ئاسن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاراستنی تەندرووستی مرۆڤەوە و کەم خوێنی بەهۆی کەمی ئاسنەوە بە یەکێک لە کێشە تەندرووستیەکانی جیهان دادەنرێت بە تایبەت لە منداڵان و ئافرەتان دا؛ بۆیە بایەخ دان بە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن و زیاتر خواردنی ئەو خۆراکانەی یارمەتی باشتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن ئەدەن و کەم کردنەوەی ئەو خۆراکانەی ڕێگە لە هەڵمژینی ماددەی ئاسن ئەدەن گرنگە بۆ چارەکردن و خۆپاراستن لە کەمی ماددەی ئاسن.
$ئەو خواردنانەی یارمەتی باشتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن ئەدەن:$
1- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (C) وێنەی میوە مزرەمەنیەکان: وەک پرتەقاڵ و لالەنگی و سندی ، هەروەها تەماتە ، بڕۆکلی ، کێوی ، شووتی ، هەرمێ ، سەوزە گەڵا تۆخەکان.
2- ڤیتامین (A) بە زۆری لە گێزەر و کاڵەک و هەڵوژەی زەرد و قۆخ و هەنجیر و مۆز و بیبەری زەرد و جگەر هەیە 0
3- گۆشتی سوور و جگەر و گورچیلە: بێجگە لەوەی خۆیان دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن؛ لە هەمان کات دا یارمەتی باشترهەڵمژینی ئەو ماددەی ئاسنە ئەدەن کە لە خواردنە ڕووەکیەکان دا هەیە.
4- ماسی: بە تایبەت ماسی سەلموون و توونە و سەردین و ماکروێڵ.
5- گوێز و چەرەس وەک گوڵەبەڕۆژە و بادام و فستق.
6- دانەوێڵە تەواوەکان: وەک هەروەها ئاردی بۆر و برنجی بۆر و گەنمەشامی.
$ئەو خواردنانەی ڕێگە لە هەڵمژینی ماددەی ئاسن ئەگرن:$
1- چا و قاوە: پێویستە بەلایەنی کەمەوە پێش دوو کاتژمێر یان پاش دوو کاتژمێر لە ژەمەکانی خواردن بخورێنەوە.
2- ئەو تەواوکەری خۆراکیانەی کە بڕێکی زۆر ماددەی کالسیۆمی تێدایە ئەگەر هەیە هەڵمژینی ئاسن کەم بکەنەووە بۆیە باشترە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو خۆراکانە دەوڵەمەندن بە ئاسن نەخورێن و بەلایەنی کەمەوە پێش دوو کاتژمێر یان پاش دوو کاتژمێر لە ژەمەکانی خواردن بخورێن.
3- خوی چێشت و خواردنی سوێر.
$ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی ئاسن:$
1- سەرچاوە ئاژەڵیەکان: گۆشتی سوور ، جگەر ، سپڵ ، گورچیلە.
2- سەرچاوە ڕووکیەکان: وەک نیسک ، نۆک ، شۆڤان ، سپێناخ ، مێوژ ، ترێی ڕەش ، قەیسی وشککراو. [1]