ناونیشانی بابەت: تێکچوونی هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی قەڵەوی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$گرنگترین ئەو هۆرمۆنانەی دەبنە هۆی زیاد بوونی کێش$
1- هۆرمۆنی غوددەی دەرەقی: کاتێک هۆرمۆنەکانی کەمترە لە ئاستی ئاسایی کە بە (سستی غوددەی دەرەقی) دەست نیشان دەکرێت و لە کوردستان زۆر باوە چونکە دوورین لە دەریاوە؛ پێویستە ئەو کەسە فەحسی خوێن بکات بۆ (TSH ، T3 ، T4)
2- ئەنسۆلین: لە لایەن پەنکریاسەوە دەڕێژرێت بۆ بەکارهێنانی گلوکۆز یان هەڵگرتنی وەک چەوری لەناو لەش دا؛ بەم شێوەیەش ئاستی شەکر ڕادەگرێت لە خوێن دا؛ بەڵام زۆر خواردنی شیرینی و چەوری و خواردنەوە گازی و کحولیەکان و برنجی سپی و ئاردی سفر دەبێتە هۆی ئەوەی لەش بەرگری بەرانبەر ئەنسۆلین درووست بکات و هۆرمۆنی ئەنسۆلین کاریگەری کەم بێتەوە هەرچەندە پەنکریاس زۆری لێ درووست بکات.
3- هۆرمۆنی لێبتین: کە بە هۆرمۆنی تێربوون ناسراوە ولە لایەن خانە چەوریەکانی لەشەوە درووست دەکرێت و کاتێ بەرز دەبێتەوە هەست بە تێری دەکەیت بەڵام خواردنی شیرینی زۆر و درووستکراو دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە جگەر و بەشەکانی تری لەش؛ ئەمەش دەبێتە کاریگەری هۆرمۆنی لێبتین کەمبێتەوە و هەست بە تێر بوون نەکەیت و زیاتر بخوێت.
4- هۆرمۆنی گریلین: کە بە هۆرمۆنی برسیەتی ناسراوە و بە زۆری لە لایەن خانەکانی گەدە و بەڕێژەیەکی کەم لە ڕیخۆڵە و مێشک و پەنکریاسەوە درووست دەکرێت؛ کاتێ ئاستی بەرزترە لە ئاسایی دەبێتە هۆی قەڵەوی.
5- هۆرمۆنی کورتیزۆن: لە قەلەقی و دڵتەنگی و خەمۆکی و ترس و توڕەیی و شەونخوونی زیاد دەکات و دەبێتە هۆی بەرزی ئەنسۆلین و کۆبوونەوەی چەوری و قەڵەوی.
6- گلوکۆکورتیرۆید: دەبێتە هۆی سووتاندی چەوری و پڕۆتین لە لەش دا و ڕاگرتنی ئاستی ئاسایی ئەنسۆلین ، کەمی ئەم هۆرمۆنە دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش.
7- میلاتۆنین: کە بە هۆمۆنی خەو ناسراوە ، شەونخوونی و تێکچوونی خەو دەبێتە هۆی کەمی میلاتۆنین و کەم بوونی هۆرمۆنی گەشە؛ ئەمەش هۆکارێکی گرنگی قەڵەویە.
8- هۆرمۆنی شیر: بەرزی ئەم هۆرمۆنە لە هەر دوو ڕەگەزدا هەندێ جار دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش
$لە خانمان دا ئەم هۆرمۆنانەش کاریگەریان هەیە:$
1- ئیسترۆجین: کەمی ئەم هۆرمۆنەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش و کەم دەکات لەم حاڵەتانە:
- کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان.
- زۆر خواردنی شیرینی و چەوری و ڤاست ڤوود؛ وەک هەمبەرگر و گەس و کەنتاکی.
- وەستانی سووڕی مانگانە.
2- پڕۆچیسترۆن: بۆ نموونە کاتی بەکارهێنانی دەرمانی دژی منداڵ بوون.
3- تێستیتڕۆن: هەرچەندە بە هۆرمۆنی نێرینە ناسراوە بەڵام لە ڕەگەزی مێ دا هەیە و ئەگەر کەم بێت دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش. [1]